سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  قورئان خوێندن بە ڕاكشانەوە.؟
ئایا گوناهبار نابم بەڕاکشانەوه قوران بخوێنم؟ نابێتە کەم ڕێزی بەرانبەر قوران؟جزاکم الله خیرا.
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 2602


ئایا گوناهبار نابم بەڕاکشانەوه قوران بخوێنم؟ نابێتە کەم ڕێزی بەرانبەر قوران.  جزاکم الله خیرا.

الحمد لله:
درووستە قورئان بە دانیشتن و بە ڕاكشانەوە بخوێنرێتەوە، ئەگەر پێویستییەك هەبێت بۆ ئەو شێوازە لە خویندنەوە یان نەبێت، الله تعالی فەرموویەتی: ( الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللَّهَ قِيَاماً وَقُعُوداً وَعَلَى جُنُوبِهِمْ ) آل عمران/191. بێگومان قورئان خوێندیش داخلی ئەو ئایەتەیە و یادكردنی الله یە.
هەروەها دایكمان عائیشە ڕەزای پەروەردگاری لێبێت فەرموویەتی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم شانیداداوە بە باوەشییەوە قورئانی خویندووە: (كان النبي صلى الله عليه وسلم يَتَّكِئُ فِي حَجْرِي وَأَنَا حَائِضٌ ثُمَّ يَقْرَأُ الْقُرْآنَ ) رواه البخاري(297) ، ومسلم (301)..
ئەوەش وەكو ابن رجب لە "فتح الباري" (1/406) دا فەرموویەتی بەڵگەیە لەسەر ئەوەی لە كاتی شاندادان و ڕاكشان و پاڵكەوتن ئاساییە و دروستە قورئان بخوێنیت..
ئەوە وەكو ئەوەی كارەكە درووستە و بەڵگەی لەسەر هاتووە، بەڵام موسوڵمن تا بتوانێت زیاتر بەڕێزو تەقدیرەوە بەرانبەر قورئان دانیشێت باشترە و تەنانەت زانایان لە ئادابی قورئانخوێندا باسی ئەوەیان كردووە كە خوێنەر باشترەو جوانترە كە:
بەدەستنوێژەوە قورئان بخوێنیت و جل و بەرگ و شوێنەكەی پاك و خاوێن بێت.
- سیواك بەكارهێنێت پێش قورئان خوێندنەكە و ئەگەر سیر و پیازی خواردبیت قورئان نەخوێنێت تاكو ئەو بۆنە دەروات.
- ڕوی لە قیبلە بێت و بە ویقار و ڕێزەوە دانیشتبێت.
- دەنگی خۆی خۆش بكاتەوە.

والله أعلم

إحسان برهان الدین
2/رمضان/1441



  ژمارەی بینین 37

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus