سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئايا دروسته لە كاتى حەيزو زەيسانيدا قورئان بخوێنرێت؟
مامۆستا ئایا ئافرەت لە كاتی سوڕی مانگانەو زەیستانیدا درووستە لە مۆبایلەوە قورئان بخوێنێت؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 2607


الحمد لله/

سەرەتا خیلافێك لەسەر ئەم مەسەلە لە نێوان زانایاندا هەیە، چونكە هەندێكیان بەراوردی ئەو دوو حاڵەتەیان بەلەشگرانی (جنابة) كردووەو وتوویانە درووست نییە بۆیان قورئان بخوێنن.
بەڵام قەولی پەسەند ئەوەیە - وەكو ابن باز دەڵێت - كە ئافرەت لە كاتی سوڕی مانگانەو وزەیستانیدا بۆی هەیە قورئان بخوێنێت لەبەر و لە موسحەفیش بەڵام دەستی پێوە نەدات وبە شتێك لاپەڕەكانی هەڵداتەوە، ئەم ڕێگەپێدانەش لەبەر چەند بەڵگەیەكە، لەوانە:
1- ئەوانەی كە وتوویانە ئافرەتی بێنوێژ و زەیستانی نابێت قورئان بخوێنن، پشتیان بە فەرموودەیەكی لاواز بەستووە كە بریتییە لە: (لا تقرأ الحائض ولا الجنب شيئًا من القرآن) واتە: ئەو ئافرەتەی لە حەیزدایەو ئەو پیاوەش كە تووشی لەش گرانی بووە بۆیان نییە قورئان بخوێنن، بەڵام ئەم فەرموودە لاوازە و كەسێك لەسەنەدەكەیدا هەیە بەناوی إسماعيل بن عياش، ابن تيمية دەربارەی ئەو فەرموودە فەرموویەتی: وهو حديث ضعيف باتفاق أهل المعرفة بالحديث. (21/460). واتە ئەوە فەرموودەیەكی لاوازە بە ڕێككەوتنی شارەزایانی فەرموودە.

2- بێگومان لەسەردەمی پێغەمبەردا صلی الله علیه وسلم ئافرەت تووشی سوڕی مانگانە دەبوون و ئەو حاڵەتەی بێنوێژیان بەسەردا دەهات، بەڵام هیچ دەقێك نییە قورئان خویندنی لێیان قەدەغە كردبێت.

3- ئەوان بەراوردی ئەو دوو حالەتەیان لەگەڵ لەش گرانیدا كردووەو ئەوەش وەكو زانایان فەرموویانە هەڵەیە، چونكە سوڕی مانگانە و زەیستانی ماوەیەكی زۆری پێدەچێت وزۆر دووبارە دەبێتەوە و ئەگەر ئەوان لەو ماوە زۆرەدا قورئان نەخوێنن لەبیریان دەچێت و خیری زۆریان لەدەست دەردەچێت، بە پێچەوانەی لەش گرانی كە بەكاتیكی زۆر كەم لادەبرێت.

4- كاتێك دایكمان عائیشة رضي الله عنها تووشی سوڕی مانگانە بوو، پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم پێی فەرموو:(افعلي ما يفعله الحاج غير أن لا تطوفي بالبيت)، واتەهەموو ئەو كارو ئەركانەی حاجییەكان دەیكەن تۆیش بیكە جگە لە تەواف نەبێت مەیكە، چونكە تەواف هاوشێوەی نوێژە نوێژیش لەسەریان حەرامە لەماوەی حەیزو نیفاسدا، تەنها باسی تەوافی كرد وباسی ئەوەی نەكرد كە بۆی نییە قورئان بخوێنێت.

5- هەموو ماڵێك لەو حاڵەتانەیان تێدایە و ئەگەر قورئان خوێندن حەرام بوایە لەسەریان دەبوو دەقێكی ڕوون و بڕاوە لەو بارەوە هەبوایە، وەكو چۆن بەڵگە دەربارەی كەسی لەشگران هەیە كە قورئان خویندنی لەسەر قەدەغە كراوە.

6- الله تعالی فەرمانی بە خویندنەوەی قورئان كردووە و بەلێنی پاداشتی بە خوینەرەكەی داوە، ئەسڵیش لەم مەسەلە ڕیگە پێدانە تاكو بەڵگەیەك بە پێچەوانەوە هەبێت، هیچ بەڵگەیەكیش نییە پشتی پێ ببەسترێت و قورئان خوێندن لەسەر ئەو دوو جۆرە ئافرەتە حەرام بكات.

بۆیە پوختەی وەڵامەكە ئەوەیە: سەرەڕای ئەوەی كە خیلافێك لەسەر ئەم مەسەلە لە نێوان زانایاندا هەیە، بەڵام بۆچوونی پەسەند ئەوەیە كە درووستەو هیچ كێشەیەكی شەرعی تێدا نییە ئەو ئافرەتانەی لە سوڕی مانگانە و زەیستانیدان قورئان لە ڕێگەی مۆبایل و ئامێرەكانی ترەوە بخوێننەوە، هەروەها لە موسحەفیشەوە دەتوانن بیحوێنن بەو مەرجەی دەستی پێوە نەدەن و بە شتێك لاپەڕەكانی هەڵدەنەوە، یان وەكو هەندێ لە زانا هاوچەرخەكان فەرموویانە لە كاتی هەڵدانەوەی پەڕەكانی دەستكێش لە دەست بكەن، بێگومان كە قورئان خویندنیش درووست بێت بۆیان بە هەمان شێوە ئاساییە وهیچ كێشەیەكی نییە كە كتێبی زانستە شەرعییەكان و تەفسیر و وێردەكانیش بخوێنێتەوە... والله أعلم.

إحسان برهان الدین
4 / رمضان / 1441
27 / 4 /2020


  ژمارەی بینین 105

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus