ئایا درووستە چەشتنی خواردن بۆ کەسێكی ڕۆژووەوان کە ناچاربێت تا ڕێژەی خوێ و چۆنیەتی خواردنەکەی بزانێت ؟! بسم اللە الحمد للە والصلاة و السلام علی رسول الله وعلی آله وصحبه اجمعين بەڵێ بەڕای جمهوری زانایان درووستە تامکردن و چەشتنی خواردن بۆ ڕۆژووەوان لە کاتی ناچاری و پێویستدا بەومەجەری قوتی نەدات دوای ئەوەی چۆنیەتیەکەی بۆ دەرکەوت پێویستە تەواوی خواردنەکە لەدەمی لاببات و نەچێتە گەروویەوە وەهەروەها ڕۆژووەکەشی پێی ناشکێت وە هاوەڵی بەڕێز (ابن عباس) - خوا لێی ڕازی بێت - ڕێگای بەم کارە داوە و فەرموویەتی ئاساییە مادەم قوتی نادات ① #واللە_تعالی_اعلم_وباللە_التوفیق. - - - - - - - - - - - - - - ① : (📗إرواء الغليل - 937) پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org