سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  بە تاڵ كەرەوەكانى ڕۆژوو كامانەن.؟
بە تاڵ كەرەوەكانى ڕۆژوو كامانەن.؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3808


بە تاڵ كەرەوەكانى ڕۆژوو كامانەن.؟

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
🔶 بەتاڵ كەرەوەكانی ڕۆژوو چەند شتێكە كە بریتین لە:

🔹 یەكەم: جیماع: ئەگەر ڕۆژووەوان لەڕۆژی ڕەمەزاندا جیماعی كرد ئەوا ڕۆژووەكەی بەتاڵ دەبێتەوە, وە دەبێت تۆبەبكات وپەشیمان بێتەوە لەو كارەی كەكردوویەتی, وەپێویستە ئەو ڕۆژە بەقەزا بگێڕێتەوە, وەلەگەڵ قەزاكەیشدا دەبێت كەفارەت بدات كە ئەویش ئازادكردنی بەندەیەكە, ئەگەرنەبوو ئەوا دوومانگی لەسەریەك بە ڕۆژوو دەبێت, ئەگەر نەیتوانی ئەوا نانی شەست هەژار دەدات, بۆ هەر هەژارێكیش نیو صاع (دوو گوێل) لە گەنم یان جگەلەو لە خواردنی خەڵكی ئەو شوێنە.

🔸 دووەم: خواردن و خواردنەوەی بەئەنقەست: لە ڕێگەی دەمەوە بێت یان لووت, لەم كاتەدا ڕۆژووەكەی بەتاڵ دەبێتەوە, ئیتر ئەگەر خواردنەكە سوودبەخش بێت یان زیان بەخش وەك: جگەرەو حەشیش, وەپێویستە لەسەری كە تۆبەبكات وپەشیمان بێتەوە, پاشان لەسەریەتی دواتر ئەو ڕۆژە بەقەزا بگرێتەوە.

🔹 سێیەم: دابەزینی ئاوی مەنی لەكاتێكدا بەخەبەربیت: دابەزینی ئاوی مەنی بەهەر هۆكارێك بێت, وەك: ئاوهێنانەوە بەدەست, ماچكردن, دەستبازی, باوەش پێداكردن وهاوشێوەكانی, ئەمیش بەهەمان شێوە وەپێویستەلەسەری كە تۆبەبكات وپەشیمان بێتەوە, پاشان لەسەریەتی دواتر ئەو ڕۆژە بەقەزا بگرێتەوە.

🔸 چوارەم: دەرزی موغەزی: ئەو دەرزیەی كە جێگای خواردن بگرێتەوە, چونكە حوكمی خواردن وخواردنەوەی هەیە, بەڵام ئەو دەرزیەی كە تەنها بۆچارەسەرەو خۆراك نیە ڕۆژوو ناشكێنێ‌.

🔹 پێنجەم: خوێن تێكردن: بۆ نمونە ئەگەر كەسێك تووشی خوێن بەربوون بوو, ئەوا خوێنی تێدەكرێت وەكو قەرەبوویەك بۆ ئەو خوێنەی كە لێی دەرچووە.

🔸 شەشەم: دەرچوونی خوێنی حەیزو نیفاس: ئەو ئافرەتەی كە دەكەوێتە حەیزەوەو یان تووشی زەیسانی دەبێت حەرامە لەسەریان ڕۆژوو بگرن تا پاك دەبنەوە ، بەڵام خوێن بەربوون بەشێوەی سروشتی خۆی وەك خوێنی لووت بەربوون یان خوێن دەرچوون بەهۆی هەڵكێشانی ددانەوە ئەوا ڕۆژووەكەی ناشكێت.

🔹 حەوتەم: خۆڕشانەوە بەئەنقەست: بەڵام ئەگەر كەسێك بەبێ‌ ویستی خۆی بڕشێتەوە ئەوا ڕۆژووەكەی ناشكێت, لەبەر ئەم فەرموودەیە كە پێغەمبەر( صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت : " مَنْ ذَرَعَهُ الْقَيءُ فَلَيْسَ عَلَيْهِ قَضَاءٌ ، وَمَنْ استَقَاءَ فَلْيَقْضِ ".
واتە : هەر كەسێ ڕشانەوە زۆری پێ هێنا و ڕشایەوە قەزای ڕۆژووی لەسەر نی یە ، بەڵام كەسێك بە ئەنقەست خۆی ڕشانەوە با قەزای ڕۆژووەكەی بكاتەوە.


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



  ژمارەی بینین 91

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram