ئایا درووستە بۆ ڕۆژووی سوننەت لە ڕۆژەکەدا نییەتی ڕۆژوو بهێنین ؟! بسم الله الحمد لله و الصلاة و السلام علی خير خلق الله محمد و علی آله وصحبە أجمعین. بەڵێ درووستە ڕۆژووی سوننەت وەك شەشەڵان و نۆمینە و باقی تری ڕۆژووە سوننەتەکان کە هەر کات لەخەو هەستایت نیازت وابێ کە ئیتر بەڕۆژووی تا ئێوارە بەو مەرجەی هیچت نەخواردبێت و نەخواردبێتەوە، وە ئەمەش ڕای جمهوری زانایانە بەبێ هیچ ڕاجیاوازیەك بەبەڵگەی عادەتی پێغەمبەری خوا ﷺ / " پێغەمبەری خوا ﷺ ئەگەر بهاتایەتە ماڵەوە و بیفەرموایە : ئایا هیچمان هەیە بۆ خواردن؟ ئەگەر بیانفەرموایە : نەخێر، ئەوە پێغەمبەری خواش ﷺ دەیفەرموو : کەواتە من بەڕۆژووم " ① وە کاری هەر یەکێك لە هاوەڵان (ابو هريرة، طلحة، ابن عباس، حذيفة) ەش بووە (خوا لێیان ڕازی بێت) ② بۆیە درووستە لە ڕۆژەکەدا هەر کات ویستت بەڕۆژووبیت و نیازت هەبێ ئەوە دەتوانیت و ئاساییە بەومەرجەی هیچت نەخواردبێت و نەخواردبێتەوە. _ _ _ _ #واللە_تعالی_اعلم_وباللە_التوفیق #_شیخ_احمد_کاکە_محمود ( ① : 📗 صحيح مسلم - 1154) ( ② : 📗 تغليق التعليق لابن حجر - 3/145) (📗 الإنصاف للمرداوي - 3/211) (📗 المغني لابن قدامة - 3/114) (📗 الحاوي الكبير - 3/406) (📗 المجموع للنووي- 6/292) (📗 الاستذكار - 10/35) (📗 الشرح الممتع علی زاد المستقنع - 6/358). پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org