مەراسیمی حەج.. ڕێوڕەسمە شكۆدارەكەی ئیسلام. ئایینی پیرۆزی ئیسلام سەرتاپای گرنگیدانه بە بوارەكانی خزمەتكردنی مرۆڤایەتی و جەختكردنەوە لەسەر برایەتی و تەبایی نێوان موسوڵمانان.. ڕوكنی پێنجەمی ئیسلامیش كە فەریزەی حەجه، گەورەترین مەراسیمی شكۆداری ئیسلامەو پەیامی تەبایی و برایەتی و یەكڕیزی و یەكڕەنگی و یەك هەڵوێستی موسوڵمانان بە گوێی جیهاندا دەدات. حوكمی ئەنجامدانی حەج بە بەڵگەی قورئان و سوننەت و كۆ دەنگی زانایان واجب و پێویستە لەسەر هەركەسێك بتوانێت لە ڕووی ماددی و جەستەییەوە (یەك جار) حەج ئەنجام بدات، وەك خودا (جل جلاله) لە سوورەی ئالی عیمران لە ئایەی 97 دەفەرموێ: {ولله علی الناس حج البیت من استطاع إلیه سبیلاً }. * كات و سەرەتای ئەنجامدانی فەریزەی حەج: دوای بینینی مانگی زولحیجە، رۆژی ئەنجامدانی حەج دیاری دەکرێت کە دەکەوێتە رۆژی (8)ی ئەو مانگەوە و رێوڕەسمەکەش بەمشێوەیەیە: ڕۆژی یەكەمی حەج – (8) هەشتی زولحیجەیە. * سەرەتا ئیحرام كردن بۆ حەج : 1 ـ لە ناو مەكکەدا (لە شوێنی مانەوە لە هۆتێل) ئیحرام دەبەسترێت بۆ حەج ، نییەتی حەج لە دڵدا دەهێنرێت و بە دەنگی بەرزیش (لبَّیكَ اللهُمَّ حجـاً) دەوترێتەوە، واتە: ئەی خوایە وەڵامی تۆ دەدەمەوە بۆ حەج كردن. 2ـ دواتر حاجیان بەڕێدەکەون بۆ (مـیـنا) و بەردەوام بە دەنگی بەرز تەلبیە دەكەن :(لبَّیْكَ اللهُمَّ لبَّیْكَ ، لبَّیْكَ لاَ شَریكَ لكَ لبَّیْكَ، إِنَّ الْحَمْدَ، وَالنِّعْمَهَ، لكَ وَالْمُلْكَ، لاَ شَریكَ لكَ ) تا رۆژی جەژن و تا كاتی ڕەجمکردنی شەیتان بەردەوام دەبن لە وتنەوەی تەلبییە. دواتر لە (مـیـنا) نوێژی (نیوەڕۆ و عەسر و پاشان مەغریب و عیشا و دواتر بەیانی) دەكرێت و شەویش دەمێننەوە. * ڕۆژی دوەمی حەج: ڕۆژی عەرەفەیە، (9) نۆی زولحیجە: لە کاتی خۆرهەڵاتن سەرجەم حاجیان لە میناوە دەكەونە ڕێ بۆ عەرەفە و تا خۆرئاوا دەبێت لە عەرەفە دەمێننەوە و بەردەوام دوعا و زیكر و قورئان دەخوێنن. (له عه‌ره‌فه) نوێژی نیوەڕۆ و عەسر پێکەوە دەکرێت بە جەماعەت ( كۆ كردنه‌وه به بێ كورت كردنه‌وه، ئه‌م ڕۆژه حاجیان ته‌نها كاریان دوعا‌و پارانهوهیه، وه له هه‌ر به‌شێكی عهرەفه بمێننه‌وه درووسته و پێویست ناكات بچنه سه‌ر كێوه‌كه چونكه ناڕه‌حه‌ت ده‌بن). دوای رۆژئاوابوونی ڕۆژی عەرەفە سەرجەم حاجیان دەچنە موزدەلیفەو لەوێ هەردو نوێژی مەغریب و عیشا بە کورت کراوەیی دەکرێت و حاجیان تا بەیانی لە موزدەلیفە دەمێننەوە و دواتر دەگەڕێنەوە بۆ (مـیـنا) بە تەلبیە كردن. كاری حاجیان له موزده‌لیفه ته‌نها سێ شته: نوێژ كردن، خه‌وتنێك كه پێغه‌مبه‌ر ﷺ كردوویه‌تی، پاشان هه‌ڵگرتنی به‌رد بۆ شه‌یتان ڕه‌جمكردن. * رۆژی سێیەمی حەج، رۆژی جەژنە (10) زولحیجە: 1 ـ هەر کە حاجیان گەیشتنە (مـیـنا) پاش دۆزینه‌وه‌ی جێگه‌ی حه‌وانه‌وه‌یان دەچنە سەر حەوزی (الـجمرة الكبری = جمرة العقبة) بۆ بەردهاوێشتن بۆ ناو حەوزی (جمرة العقبة)، كه ئه‌م ڕۆژه ته‌نها حه‌وت به‌رد ئههاوێن و پاشان پۆشاكی ئیحرام لادەبەن، ئه‌م پۆشاك لابردنه پێی ده‌وترێ (تحلل الصغری) هه‌موو شتیان بۆ حه‌ڵاڵه جگه له سه‌رجێی كردن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ریان. 2 ـ سەر بڕینی حەیوانێك لە (مـیـنا) یان لە (مەككە)دا. 3 ـ سەر تاشین یان قـژ كورت كردنەوە. 4 ـ تەوافـی گەڕانەوە بە دەوری كەعبەدا (طـواف الإفاضة)، بەڵام ئەم تەوافە بە جلوبەرگی ئاساییەوە دەكرێت، نەک ئیحرام. 5 ـ هاتوچۆی نێوان سـەفا و مەروە بە خێرایی . 6- دوبارە گەڕانەوە بۆ مینا پێش خۆر ئاوا بوون. تێبینی/ سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ و سه‌رتاشین و ته‌وافی ئیفازه، گه‌ر دواشی بخه‌یت بۆ ڕۆژانی تر هەر درووستە. * رۆژی چوارەمی حەج، (11) ی زولحیجە: دوای گەڕانەوە بۆ مینا، حاجیان سێ شەوو سێ رۆژ ( به‌شه‌و له مینا ده‌مێننه‌وه و) هەمو رۆژێك دوای نیوەڕوان ئەم كارانە ئەنجام دەدەن: 1 ـ بەرد هاوێشتن بۆ ناو حەوزی یەكەم (رمـي الـجمرة الأولـی). (حه‌وت به‌رد). 2 ـ بەرد هاوێشتن بۆ ناو حەوزی دووەم (رمـي الـجمرة الثانیة). (حه‌وت به‌رد). 3 ـ بەرد هاوێشتن بۆ ناو حەوزی (جـمرة العقبة) (حه‌وت به‌رد) دواتر راستەوخۆ دەگەڕێنەوە بۆ مینا. تێبینی: 1) له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌رد هاویشتنێكدا سوننهتە بڵێی ( الله أكبر) و له دوای به‌رد هاویشتنهكەوه دوعا‌و نزا‌و پاڕانەوە ئەنجام بدەیت جگه له حه‌وزی كۆتایی یه‌كسه‌ر ده‌ڕۆیت. 2) گه‌ر كه‌سێك نه‌توانێت بچێت بۆ ڕه‌جمكردنی شه‌یتان ده‌توانێت كه‌سێك له جێی خۆی بنێرێت و ئه‌و بۆی ئەنجام بدات. 3) پاشان ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كە به هەر جۆرە فیزایەكی دیكه دەچنە وڵاتی سعودیەو و بێ جلی ئیحرام ده‌چنه ناو شاری مه‌ككه‌وه، ده‌بێت ئاژه‌ڵێك سه‌ر ببڕن، چونكه له میقات ئیحرامیان نهبهستوهو بێ ئیحرام چوونەتە ناو شاری مهككەوە، واته: دەبێت ئەو جۆرە كەسانە دوو ئاژه‌ڵ سه‌ر ببڕن، ئاژه‌ڵێك به‌هۆی ئه‌وه‌ی چوونەته شاری مه‌ككه‌وه بەبێ ئیحرام، وە ئاژه‌ڵێك به‌هۆی حه‌جی (التمتع)ه‌وه وه‌ك حاجیانی تر، ئەگەر هاتوو پێش حەج كردن عومرەیان ئەنجام دابێت، بەڵام ئەگەر هاتوو پێش ئەنجامدانی حەج عومرەی ئەنجام نەدابێت، ئەوه تەنها یەك ئاژەڵی لەسەرە. * كارەكانی رۆژانی پێنجەم و شەشەمی حەج (12 ـ 13 زولحیجە) وەك رۆژی چوارەم وایە، واتە : بەرد هاوێشتن بۆ ناو هەر سـێ حەوزەكەیە. تەوافی ماڵئاوایی: دوای تەواوبوونی ڕۆژەكانی مانەوە لە (مـیـنا)، واجباتی حەج تەواو دەبێت و دەگەڕێنەوە بۆ (مەككە)و لەوێ دەمێننەوە و دوای تەواوبوونی ڕێوڕەسمی حەج، تەوافی ماڵ ئاوایی ( طواف الوداع) دەکرێت و کۆتایی بە فەریزەی حەج دێت. ئامادەكردنی: عیرفان ئەحمەد كاكه مەحموود وردبینی و پیاچوونەوەی دكتۆر شاخەوان سیامەنسوری. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.