به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: وعلیکم السلام ورحمة الله وبرکاته. داواکارین له خوای گه‌وره که ته‌مه‌نتان درێژ بکات و حه‌جتان مه‌قبوول بکات (إن شا‌ء الله) حه‌جێکی مه‌بروور بێ. به‌ڵێ، دروسته حه‌جه‌که‌تان بکه‌ن و به بێ ئه‌وه‌ی که هیچ گومانێك هه‌بێ له‌سه‌ر نادروستیی حه‌جه‌که‌ت. ئه‌گه‌ر هاتوو به قه‌رزیش بێ هه‌ر دروسته حه‌جه‌که‌ت، چونکه هه‌موو جۆره قه‌رزێك ده‌ستووری خۆی هه‌یه. ئه‌م جۆره قه‌رزه‌یش کێشه نییه بۆ ئه‌دای حه‌جکردنه‌که‌ت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.