به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سه‌باره‌ت به دروستیی، به‌ڵێ دروسته بچێت بۆ حه‌ج و به ویستی خودا لێی وه‌رده‌گرێت ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی تری تێدا بێت، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه كامیان باشتره ئه‌گه‌ر باوكه‌كه جگه له پاره‌ی حه‌جه‌كه‌ی پاره‌ی تری نه‌بێت و كورِه‌كه وه‌ختی ژن هێنانی بێت و مه‌ترسی كه‌وتنه تاوانی لێ بكرێت، ئه‌وه باشتر وایه حه‌جه‌كه دوا بخات بۆ كاتێكی تر چونكه حه‌ج واجبێكه هه‌ر كات توانای هه‌بوو ده‌كرێ جێ به‌جێی بكات، و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌سیه‌ت بكات بۆ دوای مردنیشی ده‌كرێت بۆی ئه‌نجام بدرێت، چونكه له‌به‌ر هۆكارێكی شه‌رعی نه‌یتوانیوه حه‌جه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام له‌وانه‌یه كوڕِه‌كه تووشی تاوان بێت و لارِێ بكه‌وێت و ئه‌و كات حه‌رامه‌كه‌ی قورستره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باوكه‌كه پاره‌ی تری هه‌بێت ئه‌وه ده‌توانێت هه‌م حه‌جه‌كه جێ به‌جێ بكات هه‌م ژن بۆ كورِه‌كه‌یشی بێنێت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.