به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: به‌ڵێ ده‌بێت له هه‌موو تاوانه‌كان ته‌وبه بكه‌یت، و به‌دڵ په‌شیمان بیت له كردنیان، و نیه‌تت وابێت كه‌جارێكی تر نه‌گه‌رِێیته‌وه سه‌ریان، وه ده‌ست له هه‌موو ماڵ و كار و قسه‌یه‌كی حه‌رام كۆتا كه‌یت، هه‌قی هه‌ر كه‌سێكت كه‌وتۆته لا بۆی بگێرِیته‌وه، وه سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی باست كردوون هه‌ر كه‌سێك كوفر به‌خوای گه‌وره بكات پێویست ناكات گه‌ردنی خۆتی پێ ئازاد بكه‌یت، و گه‌ردن ئازادكردن ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه تۆ دڵت ئێشاندوون، گه‌ردنی خۆتیان پێ ئازاد بكه‌یت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه دڵیان ئازارداویت و لێیان زوویر بویت، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی موسوڵمان و باوه‌رِدارن ئه‌وا له‌به‌ر خوای گه‌وره گه‌ردنیان ئازاد بكه‌و ئاشتیان بكه‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌زانیت گرفتی گه‌وره‌تری لێ ناكه‌وێته‌وه، ئه‌گه‌ریش خه‌ڵكی خراپن و ڕِوو له‌خوا نین و ئه‌وان سته‌میان له تۆ كردوه، ئه‌وا پێوست ناكات هیچیان له‌گه‌ڵ بڵێیت، و ئه‌گه‌ریش گه‌ردنیان ئازاد بكه‌یت له‌به‌ر خوا ئه‌وه خێرێكه بۆ خۆت باشتره به‌ڵام پێویست ناكات و ئه‌گه‌ریش نه‌یكه‌یت هیچ كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر حه‌جه‌كه‌ت نابێت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام