به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: حه‌ج له‌سه‌ر یه‌کێک توانای هه‌بێ و ڕێگای بۆ ئاسان بێت فه‌رزه، به‌تایبه‌تیش له کوردستانه‌وه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی لێ ده‌کرێ ساڵێکی تر سه‌ره‌ی نه‌یه‌ته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر به ته‌مه‌نیشه ئه‌و باوکه، ئه‌وا هه‌تا زووتر حه‌جی خۆی بکات باشتره له‌به‌ر مردن و گرانی ئه‌نجامدانی حه‌ج. خوای گه‌وره دهفهرموێولله على الناس حج البيت من استطاع إليه سبيلا[آل عمران: ٩٧]. ئیبن قودامه‌ی مه‌قدیسی-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێ"إن من وجب عليه الحج وأمكنه فعله وجب عليه على الفور ولم يجز له تأخيره وبهذا قال أبو حنيفة ومالك"المغني ٣/٢١٢ . واته/ ئه‌وه‌ی حه‌جی له‌سه‌ر فه‌رز بوو و بتوانێ ڕایپه‌ڕێنێ، له‌سه‌رت واجب ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ و بۆی ڕه‌وا نییه دوای بخات، ئا به‌وه‌ش فه‌رموویانه ئه‌بووحه‌نیفه و مالیک. پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ "من أراد الحج فليتعجل" رواه أبوداد و أحمد و إبن ماجة و حسنه الألباني. واته/ ئه‌وه‌ی ویستی حه‌ج بکات(له‌گه‌ڵ توانا) با خێرا بکات. له ڕیوایه‌تێکی تر: ڕه‌نگه نه‌خۆش بکه‌وێ یان سواری نه‌مێنێ یان پێویستی ڕێی پێ بگرێ. له‌لای جومهوری زانایانیش واجب نییه باوک ژن بۆ کوڕی خۆی بهێنێت، خۆ ئه‌گه‌ر باری باش بوو، باشه بۆی بخوازێ یان هاوکاری بکات. نه‌وه‌وی-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێ"لا يلزم الأب إعفاف الابن".(روضة الطالبین)، واته/ له‌سه‌ری نییه باوک ژن بۆ کوڕه‌که‌ی بخوازێ. له‌سه‌ر کوڕی هه‌ژاریش پێویسته ئارام بگرێ و خۆی بگرێته‌وه هه‌تا ئه‌و کاته‌ی خوای گه‌وره ده‌رگای خێریان لێ دهکاتهوهوليستعفف الذين لا يجدون نكاحاً حتى يغنيهم الله من فضله[النور:٣٣]. واته/ با خۆیان بگرنه‌وه له حه‌رام ئه‌وانه‌ی ناتوانن ژن ماره بکه‌ن، تا ئه‌و کاته‌ی خوای گه‌وره سه‌نگیان ده‌کات. ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌بوونی و تهنگایهتی هه‌تا سه‌ر نییه و ده‌رووی خێر هه‌ر ده‌بێته‌وه، به‌ڵام سه‌بر و له‌گه‌ڵ خوابوونی ده‌وێ. پێغه‌مبه‌ری خواش(صلى الله عليه وسلم) ڕێگه‌ی نیشانی گه‌نجان داوه به‌وه‌ی به‌ڕۆژوو بن ئه‌گه‌ر نه‌یانتوانی ژن بهێنن، تواناکه‌شی گرێداوه به خۆیانه‌وه نه‌وه‌ک خه‌ڵکی تر له باوک و براده‌ر و خزمان، واته ئه‌گه‌ر هه‌یه‌تی با ژن بهێنی ئه‌گه‌ر نا با به‌ڕۆژوو بێ و ئارام بگرێ " يا معشر الشباب من استطاع منكم الباءة فليتزوج، فإنه أغض للبصر وأحصن للفرج، ومن لم يستطع فعليه بالصوم فإنه له وجاء. رواه مسلم. به‌ڵام هه‌ندێ زانایانی تر وه‌کو شێخ ئیبن عوثهیمین-ڕه‌حمه‌تی خوا لێ بێت- ده‌فه‌رموێ: پێویستی ئاده‌میزاد بۆ ژنخواستن هه‌ندێ جار ئه‌وه‌نده پێویست ده‌بێت وه‌کو خواردن و خواردنه‌وه لێ دێت، بۆیه زانایان ده‌فه‌رموون که واجبه ئه‌وه‌ی خه‌رجی که‌سێکی له‌سه‌ره(وه‌ک کوڕه‌که‌ی) ژنی بۆ بخوازێ ئه‌گه‌ر ماڵه‌که‌ی هێنده‌یه بتوانێ بۆی بخوازێ. بۆیه پێویسته له‌سه‌ر باوک ژن بۆ کوره‌که‌ی بخوازێ ئه‌گه‌ر کوڕه‌که‌ی پێویستی به زه‌واج بوو و بۆ خۆیشی نه‌توانێت ئه‌نجامی بدات."حاجة الإنسان إلى الزواج ملحة قد تكون في بعض الأحيان كحاجته إلى الأكل والشرب ، ولذلك قال أهل العلم : إنه يجب على من تلزمه نفقة شخص أن يزوجه إن كان ماله يتسع لذلك ، فيجب على الأب أن يزوج ابنه إذا احتاج الابن للزواج ولم يكن عنده ما يتزوج به "(فتاوى أرکان الإسلام صـ ٤٤٠ و ٤٤١). ئه‌مه ئه‌گه‌ر باوکی هه‌بوو بوو. ئه‌گه‌ر حه‌جی باوکه‌که و ژنخواستنیش بۆ کوڕه‌که‌ی یه‌ک هاتنه‌وه و پاره‌که‌ش ته‌نها به‌شی حه‌جه‌که‌ی ده‌کرد، ته‌ماشای حاڵی کوڕه‌که ده‌کرێ، ئه‌گه‌ر ده‌زانرێ ده‌توانێ خۆی بگرێ و تووشی گوناهه نه‌بێ، ئه‌وا حه‌جه‌که پێش ده‌خرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌ترسی تووشبوون به تاوان و لاڕێ‌بوونی لێ ده‌کرێ ئه‌وا ژنخواستنهکه پێش ده‌خرێ به‌سه‌ر حه‌جه‌که‌ی. ئیبن قودامه-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێ: ئه‌گه‌ر پێویستی به ژنهێنان هه‌بوو کوڕه‌که و ترسا له خۆی تووشی تیاچوون(گوناهه و زینا) ببێ، دامه‌زراندنی کوره‌که پێش ده‌خرێ، چونکه ئه‌وه واجبه و ناتوانێت خۆی لێ لابدات، ئه‌وه‌س وه‌کو خه‌رجی کێشانێتی، ئه‌گه‌ریش ترس نه‌بوو، ئه‌وا نیکاحه‌که فه‌رز نابێ ، بۆیه پێش حه‌جه‌که ناخرێ که واجبه." وَإِنْ احْتَاجَ إلَى النِّكَاحِ , وَخَافَ عَلَى نَفْسِهِ الْعَنَتَ ( أي المشقة ) , قَدَّمَ التَّزْوِيجَ – يعني : على الحج - لأَنَّهُ وَاجِبٌ عَلَيْهِ , وَلا غِنَى بِهِ عَنْهُ , فَهُوَ كَنَفَقَتِهِ . وَإِنْ لَمْ يَخَفْ , قَدَّمَ الْحَجَّ ; لأَنَّ النِّكَاحَ تَطَوُّعٌ , فَلا يُقَدَّمُ عَلَى الْحَجَّ الْوَاجِبِ"(المغني. ٥/١٢). خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.