سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  حوکمی نزای قنوتی نوێژی بەیانیان.؟
حوکمی نزای قنوتی نوێژی بەیانیان
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 1461


حوکمی نزای قنوتی نوێژی بەیانیان

بسم اللە الحمد للە والصلاة والسلام علی رسول الله و علی آله وصحبه اجمعین

نزای قنوت 3 جۆری هەیە 
(1/قنوتی ویتر - کە شوێنەکەی نوێژی ویترە) (2/قنوتی نازیلە - واتە قنوتی کاتی بەڵا و ناڕەحەتی- کە شوێنەکەی هەر 5 نوێژە فەرزەکەیە) (3/ قنوتی نوێژی بەیانیان) 

جۆری 1 و 2 کارێکی هاوشێوەی سوننەتە و ڕای تێکرای زانایانی لەسەرە

بەڵام جۆری 3 کە قنوتی بەیانیانە

ئەم بابەتە ڕاجیاوازی زانایانی تێدایە

ڕای یەکەم /

پێشەوا (شافعی) ① و پێشەوا (مالك) ②
پێیان وایە و بۆ ئەوە چوون کە کارێکی سوننەتە هاوشێوەی 2 جۆرەکەی ترە

بەڵگەشیان ئەم فەرموودانەیە 

1- پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم تا لە ژیاندا بوو هەمیشە لە نوێژی بەیانیاندا قنوتی دەخوێند ③

2- بە (ئەنەسی کوری مالیك) وترا ئایا پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) قنوتی دەکرد لە لەبانیان ؟! ئەویش فەرمووی بەڵێ بۆ ماوە چەند ڕۆژێ خوێندی ④

3- پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) لە بەیانیان و ئێواراندا قنوتی دەخوێند ⑤

ڕای دووەم / 

بەڵام پێشەوا (احمد) ⑥ لەگەڵ پێشەوا (ٲبوحنیفة)⑦ پێیان وایە قنوتی بەیانیان کارێکی نادرووست و پێچەوانەی سوننەتە و نابێت بکرێت وە دەفەرموون تەنها 2 جۆر قنوت هەیە (قنوتی نازیلە) لەگەڵ (قنوتی ویتر)

بەڵگەشیان ئەم فەرموودانەیە

1- ئەبو مالیکی ئەشجەعی فەرمووی :
باوکم کە هاوەڵێکی پێغەمبەر بوو (صلی الله علیه وسلم) تەمەنی 16 ساڵ بووە و لە دوای پێغەمبەری خواوە (صلی الله علیه وسلم) وە هەروەها لە دوای (ابوبکر) و (عمر) و (عثمان)یشەوە نوێژی کردووە لێم پرسی ئایا ئەوان قنوتیان دەخوێند لە نوێژی بەیانیادا ئەویش پێی فەرمووم : نەخێر ئەی کوڕم ئەوە کارێکی داهێنراوە⑧

2- ئەبی میجزەل فەرمووی جارێکیان نوێژم کرد لە دوای عبداللە ی کوری عمری کوری ختاب نوێژی بەیانی بوو جا دوای نوێژەکە لێم پرسی ئەی عبداللە نەمبینی قنوت بخوێنی ئەویش فەرمووی : نەمبینیوە لە هاوەڵانەوە کە قنوتیان خوێندبێت⑨

ڕوونکردنەوەکان //// 

ئەو 3 فەرموودەیەی شافعیەکان و مالکیەکان کردویانەتە بەڵگە .. لە ڕاستیدا هیچیان نابنە بەڵگە لەبەر ئەم هۆکارانە هەروەك زانایان فەرموویانە :

سەبارەت بە فەرموودەی یەکەم/

کە گوایە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) هەموو بەیانیەك قنوتی خوێندبێت لەڕاستیدا ئەم فەرموودەیە لەسەر ڕای بەشێکی زۆری زانایان (ضعيف - لاواز) ە هەم لەڕووی (سەنەد) ەوە کە گێڕەرەوەکانی کەسانێکن جێی متانە نین وە هەم لە ڕووی (مەتن) ەوە پێچەوانەی فەرموودەکەی ئەنەسە چونکە ئەنەس فەرمووی چەند ڕۆژێک لەسەری بەردەوام بوو نەک لە ژیانیدا وازی لێ نەهێنابێت لە کۆتایش ئاماژەمان کردووە بەسەرچاوەکەی

دەربارەی فەرموودەکەی دووەمیان /

فەرومودەیەکی (صحيح) ە فەرموودەکە ئیمامی (بوخاری) و (مسلم) گێڕاویەتیەوە ئەمەیان قنوتی نازیلە و بەڵاو ناڕەحەتی بووە نەک قنوتێک تایبەت بە بەیانیان ڕاستە قنوتەکە لە بەیانیدا بووە بەڵام ئەنەس فەرمووی بۆ چەند ڕۆژێک بەردەوام بوو نەك وازی لێ نەهێنابێت تا لە ژیاندا بووبێت ! ئەمەش مەتنی فەرموودەی پێشوو بە درۆ دەخاتەوە وەك وتمان ،،، تەنانەت امام (مسلم) کە گێڕاویەتیەوە خۆی شاهدە و بابی فەرموودەکەی ناوناوە( بَابٌ : اسْتِحْبَابُ الْقُنُوتِ فِي جَمِيعِ الصَّلَاةِ إِذَا نَزَلَتْ بِالْمُسْلِمِينَ نَازِلَةٌ ) واتا (بابی سوننەت بوونی قنوت لە هەموو نوێژەکان ئەگەر بەڵاو ناڕەحەتی تووشی مسوڵمانان بوو) ئەمەش بە ئاشکرا پێمان دەڵێن کە قنوتی نازلە و ناڕەحەتی بووە بەڵا توشی موسڵمانان بوو بوو لەو کاتەدا.

دەربارەی فەرموودەکەی سێیمیان / 
کە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) لە بەیانیان و ئێواران قنوتی خوێندووە .. ئەمەشیان (صحيح) ە امام (مسلم) ڕیوایتی کردووه بەڵام ئەمەشیان دیسان قنوتی نازلە و ناڕەحەتی بووە بەڵگەش ئەوەیە کە هەر تەنها بەیانی نەبووە بەڵکو ئێوارەش بووە کە قنوت لە غەیری بەیانی خوێنرا یان ئەو قنوتە قنوتی وەترە یان قنوتی نازلە و ناڕەحەتیە وە بێگومان قنوتی ویتر نییە چونکە قنوتی ویتر لە نوێژی ویتر دەخوێنرێت بۆمان دەردەکەوێت کە قنوتی نازلەیە چونکە قنوتی نازلە لە هەر پێنج نوێژەکە دەخوێنرێت وە دیسان امام مسلم شاهدە بەسەریەوە کە قنوتی نازلە بووە و لە هەمان بابی فەرموودەکەی پێشوو ئەمەشی گێڕاوەتەوە و کە وتمان بابەکە ناوی ( بَابٌ : اسْتِحْبَابُ الْقُنُوتِ فِي جَمِيعِ الصَّلَاةِ إِذَا نَزَلَتْ بِالْمُسْلِمِينَ نَازِلَةٌ ) واتا (بابی سوننەت بوونی قنوت لە هەموو نوێژەکان ئەگەر بەڵاو ناڕەحەتی تووشی مسوڵمانان بوو) ئەمەش بە ئاشکرا پێمان دەڵێن کە قنوتی نازلە و ناڕەحەتی بووە هەر لەبەر ئەوەشی پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم لە جگە بەیانی لە ئێوارەش خوێندوویەتی ئەمەش بەڵگەیەکی ترە لەسەر ئەوەی کە قنوتی نازلە و بەڵا بووە 

وە ئەو 2 فەرموودەیەی کە حەنەفیکان و حنبەلیەکان کردوویانەتە بەڵگە هەردووکیان (صحيح) ن دوو بەڵگەی حاشاهەڵنەگرن لەسەر ئەوەی کە جگە لە (قنوتی ویتر) و (قنوتی بەڵا و نارەحەتی) قنوتێکی ترمان نیە بەناوی قنوتێك کە تایبەت بێت بە بەیانیان کە بەبێ هۆ دەخوێنرێت 

وە ئەم ڕا و بۆچوونە سەڕەڕای ئەوەی ڕای امام احمد و ابوحنیفەیەبەڵکو ڕای زۆرینەی هەرە زۆری زانایانە وەك شیخ الاسلام ابن تیمیة⑩ و ابن قدامة(11) و ابن القيم (12)و ابن عثيمين(13) و ابن باز(14) و الالباني (15) ...هتد

وە ابن قدامة فەرموویەتی :
قنوتی بەیانیان سونەت نیە ئەمەش ڕای (ابن عمر)و (ابن عباس) و (ابن مسعود) و (ابي الدرداء)ە (16)

بەڵام تێبیەنیەکی گرنگ /

شیخ الٳسلام (ابن تیمیة) فەرموویەتی :

ئەگەر ئیمام لە نوێژی ویتر یان نوێژی بەیانی قنوتی کرد ئەوە پێوستە لەسەر نوێژخوێنەکانی پشتەوەی کە ئەوانیش وەك ئیام قنوت بکەن جا ئەگەر ئیمام پێش رکوع کردی یان دوای رکوع کردی با نوێژخوێنەکان قنوتی بەیانیان پێ سوننەت نەبێ و ئیمامیش پێی سوننەت بێت دەبێت نوێژخوێن وەك ئیمام بکات ئەوە باشترە کە شوێن ئیمام بکەوێت (17)

وە شیخ (ابن عثيمين) فەرموویەتی :

ڕای درووست ئەوەیە کە قنوتی تایبەت بەنوێژی بەیانیان سوننەت نییە و کاری هاوەڵان نیە بەڵام ئەگەر ئیمام قنوتی کرد لە بەیانیان ئەوە دەبێت ئەوانەی لە پشتیەوە نوێژ دەکەن دەبێت هەموویان هاوشێوەی ئیمام قنوت بکەن و دەستیان بەرز بکەنەوە هەرکەس وانەکات بەبێ هۆکارێکی شەرعی ئەوە پێچەوانەی پێغەمبەری خوای کردووە (صلی الله علیه وسلم ) (18)

وە (ابن عثيمين) و (ابن تيمية) هەردووکیان ڕیوایەتێکی امام احمدیان کردووەتە بەڵگە کە قنوتی بەیانیان لای ئیمام احمد بەهیچ شێوەیەک سوننەت نەبووە پێچەوانەی کاری هەوەڵان بووە بەڵام فەرموویەتی دەبێت نوێژخوێن وەك ئیمام بکات لە قنوتی بەیانیان (19)

#واللە_تعالی_اعلم_وباللە_التوفیق
_ _ _ _ _ _ _ _ _ _ 
① : (📗 الٲم - 8/814)

② : (📗المدوانة - 1/100)

③ : اسناده ضعيف / ضعفه (احمد بن حنبل) و (ابوزرعة) و (النسائي) انظر (📗 تهذيب التهذيب 12/57) (📗 المحرر - 118) و ضعفه (ابن حجر العسقلاني) في (📗 التلخیص الحبير - 1/245) ضعفه (ابن تيمية) في (📗مجموع الفتاوی - 22/374) ضعفه (ابن القيم) في (📗زاد المعاد 1/99) ضعفه (الذهبي) في (📗 تنقيح التحقيق 1/229) ضعفه(ابن الجوزي) في (📗 العلل المتناهية - 1/444) ضعفه (ابن باز) في (📗 فتاوی نور علی الدرب - 10/245) ضعفه (الٲلباني) في (📗 السلسة الضعيفة - 1238)

④ : (📗 صحيح‌ البخاري - 1001) (📗 صحيح مسلم - 677 (298))

⑤ : (📗صحيح مسلم - 678)

⑥ : (📗 المغنی - 2/587) (📗فتح القدیر - 1/434) 

⑦ : (📗 المبسوط - 1/165) (📗 فتح القدیر - 1/431)
⑧ : اسناده صحيح / (📗نتائج الٳفكار لٳبن حجر العسقلانی - 2/142) (📗كشاف القناغ -1/421) (📗شرح ثلاثيات المسند - 2/917) ( 📗 تخريج مشكاة المصابيح للٲلباني - 1244)
(📗الصحيح المسند للوادعي - 513) (📗صحيح الترمذي - 402)

⑨ : صححه (الذهبي) في (📗 المهذب - 2/653)

⑩ : (📗مجموع الفتاوی - 22/163)
(11) : (📗 المغنی - 1/449)
(12) : (📗 زاد المعاد - 1/263)
(13) : (📗مجموع الفتاوی و رسائل ابن عثيمين - 14/133)
(14) : (📗فتاوی نور علی الدرب - 1/502)
(15) : (📗صلاة التراويح للالباني - 80)
(16) : (📗 المغنی - 1/449)
(17) : (📗مجموع الفتاوی - 22/268)
(18) : (📗مجموع الفتاوی و رسائل ابن عثيمين - 14/133)
(19) : (📗المغنی المحتاج - 1/254) (📗 الفروغ - 1/542)



  ژمارەی بینین 1824

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram