سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا ئەزانن لە کوێ ئاماژە بە وەفاتی پێغەمبەر کراوە.؟
ئایا ئەزانن لە کوێ ئاماژە بە وەفاتی پێغەمبەر کراوە (صلی الله علیە و سلم) بە وشەی (نتوفینك) لە قورئانی پیرۆزدا؟!
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 1489


ئایا ئەزانن لە کوێ ئاماژە بە وەفاتی پێغەمبەر کراوە (صلی الله علیە و سلم) بە وشەی (نتوفینك) لە قورئانی پیرۆزدا؟!

وەڵامەکەی: 
ووشەی (نتوفینك) لە سێ ئایات هاتووە و مەبەست لە پێغەمبەرە صلی الله علیە و سلم.
کەواتە پەیوەندی ئەوە چییە بەتەمەنی پێغەمبەرەوە و مێژووی وەفات کردنی، و هەموومان ئەزانین کە لە تەمەنی ٦٣ ساڵی وەفاتی کردووە؟!
و ئەزانین کە تەمەنی پێغەمبەر دابەشکراوە بۆ سێ قۆناغ و پێش ئەوە ماوەی ١٣ ساڵ لە مەککە ماوەتەوەو پێشتریش ٤٠ ساڵ ماوەتەوە لەوێ پێش پێغەمبەرایەتی!
بۆیە ئایا ئەتوانین ئەم ژمارانە (٤٠،١٣،١٠) کت و مت لە قورئان بدۆزینەوە کە باس لە وەفاتی پێغەمبەر ئەکات (نتوفینك)؟!
با هەر سێ ئایەتەکان بنووسین:
١- ﴿وَ إِمَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ الَّذِي نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِلَيْنَا مَرْجِعُهُمْ ثُمَّ اللَّهُ شَهِيدٌ عَلَى مَا يَفْعَلُونَ﴾
[يونس 10 ]

٢- ﴿وَ إِمَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ الَّذِي نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِنَّمَا عَلَيْكَ الْبَلَاغُ وَ عَلَيْنَا الْحِسَابُ﴾ 
[الرعد 13 ]

٣- ﴿فَاصْبِرْ إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ فَإِمَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ الَّذِي نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِلَيْنَا يُرْجَعُونَ﴾ 
[غافر 40 ]

سەیری ژمارەی ئایەتەکان بکە (٤٠،١٣،١٠)، کۆی گشتی ٦٣، خوا ئەم سێ ئایەتەی لە سێ سوورەت داناوە کە ئێمە وا ئەزانین هەڕەمەکە، بەڵام کاتێ وورد ئەبینەوە لە ژمارەی سوورەتەکان، ئەمانەمان بۆ دەرئەکەوێ:

١- سورەتی یونس ڕیزبەندی لە قورئاندا ژمارە (١٠)یە و ژمارەی بانگەوازییەکەی پێغەمبەرە لە مەدینە.

٢- سورەتی الرعد ڕیزبەندی لە قورئاندا ژمارە (١٣) یە و ژمارەی ساڵەکانی بانگەوازییە لە مەککە.

٣- سورەتی غافر ڕیزبەندی لە قورئاندا ژمارە (٤٠) و ئەوش ئەو ماوەیەیە کە پێغەمبەر پێش پەیامەکەی ژیاوە.

و کۆی گشتی: ١٠+١٣+٤٠=٦٣ کە تەمەنی پێغەمبەرە (صلی الله علیە و سلم.)
بۆیە ئایا ئەکرێ مرۆڤێ قسە لەگەڵ خۆی بکات بە ووشەی (نتوفینك) و بیخاتە سێ سوورەتەوە و کە ڕیزبەندی هەر سێ سوورەتەکە دەقا و دەق وەکو قۆناغەکانی پێغەمبەرایەتیە؟!

پرسیارە خواوەندییەکە بۆ ئەوانەی گوومان لەم قورئانە ئەکەن، ئەمەیە:
أفسحر هذا أم أنتم لا تبصرون. ئایەتی ١٥ سورەتی الطور، واتە: ئەی ئەوانەی گوومانتان لەم قورئانە هەیە، ئەمەی کە دامبەزاندووە بەسەر موحەمەدا سیحرە یان ئێوە نابینن و تێنافکرن.

وەرگێڕانی . ژیان عزت

  ژمارەی بینین 1724

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram