سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا بەختی کوڕ و کچان بە سیحر دەبەسترێت یان نا.؟
ئایا بەختی کوڕ و کچان بە سیحر دەبەسترێت یان نا.؟ 👈 .زۆر جاران هیچ دەواو دەرمانیک ناتواننئ چارەی بکات..!
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 1494



ئایا بەختی کوڕ و کچان بە سیحر دەبەسترێت یان نا.؟
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

👈 .زۆر جاران هیچ دەواو دەرمانیک ناتواننئ چارەی بکات
.
.↙بویە پێویستە ئەو زانیاریانە بیخوێنینەوە:
.
.
↙بەلێ دەبەسترێت وە لە ڕێگای #سیحرەوە دەکرێت.
↙چۆن ئەم سیحرە ڕوو دەدات ؟ 
↙کەسێک ئەچێتە لای جادووگەرێکی پیس (#الساحر) وە داوای لێ ئەکات کە سیحرێکی بۆ بکات لە کچی فڵان، شوو نەکات، یان تەنها شوو بەو بکات . 
↙وە #ساحیرەکە داوای ناوی کچەکەو دایکی کچەکەی لێ ئەکات... وە شتێک کە موڵکی کچەکە بێت وەک لەچک، جلی ژێرەوە، تاڵی قژ ، هەر شتێک هی رەگەزی مەبەست بێت،ئینجا هەلدەستێت بەکارەکەی(#ساحیرەکە)..جنێک رائەسپێرێت بۆ بەستانی بەختی ئەم کچە ،{ #جنەکە} ئەروات بۆ ئافرەتی دەست نیشان کراو لە لایەن ساحیرەکەوە..هەتا ئەچێتە ناو لاشەیەوە. لە یەکێک لەم حالاتانە زیاتر بەسەریدا زاڵ دەبێ بۆ نموونە :

-ترسێکی زۆر.😭
٢-توڕەییەکی زۆر.😡
٣-بێ ئاگاییەکی زۆر خراپ.😔

١-کاتێک چووە ناو لاشەی رەگەزی دەست نیشان کراو(واتە ئافرەتەکە) ئەو کاتە ئافرەتەکە دەسەلاتی بەسەرییا ناشکێت و هەموو پیاوێک رەفز ئەکاتەوە و بە بێ ئیرادەی خۆی ، جاری وا هەیە پیاوەکەی هەر نەبینیووە👀 بەڵام زۆر ڕقی لێیەتی ، یان هەموو شتەکان بە باشی بەڕێوە دەچێت لەناکاو کێشەیەک دروست دەبێ ،
{ئەمانە ئەگەر دووبارە ✌ بوونەوە.

٢-وە ئەگەر نەیتوانی بچێتە لەشییەوە ئەوا هەوڵ ئەدات( سیحر) لە دەرەوەی بکات وە لە بەرچاوو هەموو پیاوێک ئەو ئافرەتە زۆر ناشرین (قبیحة)..👽 دەر ئەکەوێت، وە هەروەها بە پێچەوانەوە...وە هەر پیاوێک بیبینێت ئەوا قبولی ناکات وە ئەویش ئەو قبوڵ ناکات وە دوای چەند رۆژێک ئەگەرێتەوە و ئەمەش یەکێکە لە وەسوەسەکانی شەیتان...👹

👈-وە لە کاتێکدا هەست بە ئافرەت ئەکرێت کە سیحری لێ کرابێت ، کۆمەلێ نیشانەی هەیە لەوانە :

١- بوورانەوە (الصرع) .

٢-قورس بوونو ئازاری سنگ (صدر).

٣-ئەو کەسەی قسەی خێری بۆ ئەکات بە چاوێکی زۆر ناشرین ئەیبینێت(ئەمەش لە دەسەلاتی خۆیدا نییە).

٤-زۆر بیر کرنەوەو توشی خەمۆکی بوون.😢

٥-قەلەقی زۆر وە بە تایبەتی لە کاتی خەوتن.😴

٦-هەبوونی ئازاری زۆر لە ناو گەدەی دا ( معیدة).

٧-هەبونی ئازار لە بەشی خوارەوەی فەقەرات ( بە کوردی پێی ئەوترێت سێ بەنە).
٨. ژانە سەرێکی بە هێز.😵

_چارەسەر چیە؟

_چارەسەری بە:
١. روقیەی شەرعی دەبێت..
۲. پارێزگاری کردن لە نوێژەکانی لە کاتی خۆیدا
۳. بە هیچ جۆرێک گوێ لە گۆرانی و مۆسیقا نەگرێت..
٤. دەستی بە دەست نوێژ بێت و{ ئایة الکرسي} بخوێنێت پێش خەو
*دەستی کۆ بکاتەوە و دەست بکات بە خوێندنی سوڕەتەکانی 
_سورة اخلاص.📖
_سورة الناس.📖
_سورة الفلق .📖
لەگەل تەواو کردنیدا و کردنی هەناسەی بەسەر دەستی دا واتە (فوو) و سێ جار بیهێنێت بە گیانی دا..

٥. ئایەتةالكرسي (تسجل) واتە ریکۆردی بکات و رۆژانە چەندین جار لێی بداتەوەو گوێی لێ بگرێت.

٦. بەیانیان ئەم زیکرە بخوێنی ( لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملك وله الحمد، وهو على كل شيء قدير ) ۱۰۰ جار بخوێنی.📙

👈 ئەم رێنماییانە بۆ ماوەی ۲۱ ڕۆژ ی تەواو پەیرەو بکات ، وە دوای ئەو ماوەیە ئەکەوێتە نێوان دوو ئەمر پشت بەخوای گەورە:-

١-ئەگەر نیشآنەکانی تیا نەمان و شفای وەرگرت ئەوە جادووەکە ( #سیحرەکە ) هەڵوەشایەوە و سوپاس بۆ خوای دروست کەری هەموو بوونەوەر.

٢-وە ئەگەر لە حالەتێکدا ئەم نیشانانە وەک خۆیان مانەوە یاخود زیادیان کرد، ئەوا لە خوێندنی پارێزگارییەکان ( الرقیات ) بەردەوام بێت و وەک و لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا ..
اللهم ارحمنا یارب ..👐

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.


  ژمارەی بینین 1865

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram