🔺رۆژانە تا مانگێک جەنجەفبیل بخۆیت چیت بەسەردێت؟؟ # جەنجەفبیل🍃 پێکھاتەیەکی سروشتی خۆراکییە کەزۆر گرنگە بۆ تەندروستی مرۆڤ و ساڵانێکە لەوڵاتانی ئاسیا و لەھیند بەکاردێت بۆ چارەسەری سروشتی، ئەم رووەکە پزیشکییە سروشتییە بەسوودە وەک ئازارشکێن، نەھێشتنی گرفتی ھەرس، و چەندینی تر. پزیشکان رێنمایی دەدەن کەرۆژانە و تا ماوەی مانگێک زەنجەبیل بخورێت، دەشڵێن ئەگەر ئەوە پەیڕەو بکەیت ئەوا بەو ماوەیە ئەم سودانە بەجەستەت دەگەیەنێت: ↙ ١. سیستمی بەرگری لەش بەھێز دەکات : وێبسایتی تەندروستی خۆراکی جیھانی رایگەیاندوە زەنجەبیل تەنیا لەرۆژە ساردەکاندا بەسود نیە بەڵکو بەسوودە بۆ چارەسەری پەتا و ئەنفلۆنزا و ھاندەری پاکردنەوەی جەستەیە. دژە میکرۆب و ھەوکردنە. ↙ ٢. کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت: توێژینەوەیەک سەلماندوویەتی کە٨٥%ی خەڵک کۆلیسترۆڵیان بەرزە و ئەگەر رۆژانە ٣ گرام لەھاڕاوی زەنجەبیل بخۆن ئەوا دەبێتە ھۆی پاراستنیان لەنەخۆشی جەڵتەی دڵ و دەبێتە ھۆی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ. ↙ ٣. گرفتی ھەرسکردن ناھێڵێت: ھاندەری خێراتر بەتاڵبونی گەدەیە و گرفتی ھەرس ناھێڵێت ↙ ٤. کاری مێشک بەھێز و باش دەکات: پێکھاتەیەکی دژە قەلەقی و دژە ھەوکردنی درێژخایەنە و پرۆسەی پیربون و بەساڵاچوون دوادەخات، بەم جۆرە لەزەھایمەر بەدوورت دەخات. ↙ ٥. ئازار ناھێڵێت: زانایانی زانکۆی جۆرجیا بۆیان دەرکەوت کە بەخواردنی زەنجەبیل ٢٥%ی ئازارەکانی ماسولکە نامێنێت. ↙ ٦. دژی سەرگێژخواردنە و بەتایبەت لەکاتی دووگیانی و وەرگرتنی چارەسەرەکانی شێرپەنجەدا. ↙٧. دژە ھەوکردنە و چیتر پێویست بەخواردنی حەبی ئازار نابێت. ↙ ٨. مەترسی توشبون بەنەخۆشی دڵ کەم دەکاتەوە: توێژینەوەکان دەریانخستوە ئەگەر رۆژانە ٢ گرام زەنجەبیل بخۆیت دەبێتە ھۆی دابەزینی رێژەی شەکر لەخوێندا.