سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  مەسەلەگەلێک دەربارەی رۆح.؟
مەسەلەگەلێک دەربارەی رۆح زیاتر له‌ 28 پرسیارو وه‌لاَمی‌ گرنگ له‌سه‌ر رۆح .؟ زۆر زۆر گرنگه‌
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 2523


مەسەلەگەلێک دەربارەی رۆح


نووسین و ئامادەکردنی: مامۆستا موستەفا محمد جەعفەر


مەسەلەی یەکەم
ئایا ئەرواحی مردووەکان ئەزانێ بە زیارەتی زیندووەکان و سەلام لێکردنیان یان نا؟ ئەگەر ئەزانێ بەڵگە چیە لەسەر ئەوە؟

بەڵێ ئەزانێ، بەڵگەش زۆرە لەسەر ئەوە، لەوانە: 
ئەو فەرمودەیەی کە پێشەوا (ابن عبد البر) گێڕاویەتیەوە.
1.ئەو فەرمودەیەی موسلیم گێڕاویەتیەوە کە زیارەتکار لەکاتی سەردانی کردنی گۆڕستاندا سوننەتە سەلامیان لێبکات و بڵێ: (السلام عليكم دار قوم مؤمنين...).
2.ئەوەی دیسان موسلیم گێڕاویەتەوە بەم سیغەیە: (السلام عليكم أهل الديار من المؤمنين والمسلمين و إنا انشاءالله بكم لاحقون، يرحمُ الله المستقدمين منا ومنكم والمستأخرين، نسأ الله لنا ولكم العافية).
وە بە جگە لەوە بە سیغەی دیکە و هەر بە (کاف)ی خیتاب فەرمودەی دیکەشمان هەیە.
پێشەوا (ابن القیم) کۆ دەنگی پێشینی لەسەر ئەمە نەقڵ کردوە کە رۆحی مردوو ئەزانێ بە سەردانی کردنی زیندوو بۆلای و شادمانیش دەبێت بەوە، باسی کردوە کە بە تەواتور ئەوە سابت بووە و خیتابەکە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە رۆحی مردووی ئیماندار و موسڵمان تێدەگات و دەبیستێت. بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە: کتێبـی (الروح) مەسەلەی یەکەم.
زانای بەناوبانگ (ابن ابي الدنيا) لە کتێبـی (القبور) لە بابی (معرفة الموتى بزيارة الأحياء)دا بە سەنەدی خۆی لە دایکمان عائیشەوە دەگێڕێتەوە فەرمویەتی: قال رسول الله : (مامن رجل يزور قبر أخيه، ويجلس عنده إلاّ استأنس به، وردَّ عليه، حتي يقوم).
کەواتە روحی مردوو لە دەمی سەردانی کردنی زیارەتکار و سەلام لێکردنیدا دەبیستێت و خۆشحاڵ دەبێت و وەڵامی سەلامی زیارەتکاریش ئەداتەوە و ئەشیناسێتەوە، ئەگەر ناسیاو یاخود کەسی خۆی بێت.. 

مەسەلەی دووەم
ئایا ئەرواحی مردووەکان دیدار و تەزاکور و سەردانیکردن لە نێوانیاندا ھەیە یان نا؟

ئەرواحی مردووەکان دووبەشە: بەشێکی لەناو ناز و نیعمەتایە، بەشێکیشی لەناو ئازار و ئەشکەنجەدایە، ئەوەی لەناو ئازار و ئەشکەنجەدایە بەهۆی سەرقاڵ بوونی بەوەی تێیدایە نایپەرژێتە سەر دیدار و سەردانی کردن، بەڵام ئەوەی لەناو ناز و نیعمەتایە دیدار و (تذاكر)و سەردانی کردن لە نێوانیاندا هەیە و هەموو رۆحێکیشیان لەگەڵ هاوڕێی خۆیدایە لە هاوشێوەی کاروکردەوەدا...(3)  

مەسەلەی سێیەم
ئایا دیدار لەنێوان ئەرواحی زیندووان و مردوواندا ھەیە یان نا؟

بەڵێ... بەڵام لەکاتی خەودا.
ئیبن مەندە بەسەنەدی خۆی لە ئیبن عەباسەوە خوا لێیان ڕازی بێت ئەگێڕێتەوە لە ئایەتی چل و چواری سورەتی (زومەر)دا فەرمویەتی: (بلغني أن أرواح الأحياء و الأموات تلتقي في المنام، فيتساءلون بينهم، فيُمسك الله أرواح الموتى، ويُرسلُ أرواحَ الأحياء إلى أجسادها).
ئیبن ئەبی حاتەم لە تەفسیرەکەیدا هاوشێوەی ئەم وتەیەی لە (سودی)یەوە لەو ئایەتەدا بەسەنەدی خۆی گێڕاوەتەوە. ئەمە یەکێکە لە دوو وتەکە لە ڕاڤەی ئایەتەکەدا. 
پێشەوا (ابن القیم) تەرجیحی ئەم وتەیەی داوە.(4)
 
مەسەلەی چوارەم
ئایا روح ئەمرێت یاخود مردن ھەر بۆ لاشەیە؟

ئیبن قەییم دوو وتەی لەوەدا باس کردووە: 
1.وتةي ئةوانةي ئةلَيَن ئةمريَت و مردن ئةضيَذيَت، ضونكة ئةويش نةفسة و هةموو نةفسيَك مردن ئةضيَذيَت....
2.روح نامريَت، ضونكة بؤ بةقا و مانةوة دروست كراوة، بةلَكو ئةوةي ئةمريَت تةنيا لاشةية.
پێشەوا ئیبن قەیم ئەم وتەیەی بە ڕاست داناوە و فەرموویەتی: (والصواب: أن يقال: موتُ النفوس هو مفارقتها لأجسادها و خروجُها منها...).
واتە: ڕاست ئەوەیە بگوترێت: مردنی (نفوس) جیابوونەوەی ئەڕواحە لە لاشەکانیان و دەرچونیان تێیاندا....(5)

مەسەلەی پێنجەم
ئایا ئەرواح لەدوای جیابوونەوە لە لاشەکانیان یەکتر دەناسنەوە؟

بێگومان یەکتر دەناسنەوە وەک ئەوەی ئەرواحی زیندووەکان لە خەودا ئەرواحی مردوەکان لە ناسیاوان و کەسوکاریان دەناسنەوە و هەموو رۆحێک لەگەلأ هاوشێوەی خۆیدا ئەبێ لە کار و کردەوەدا.
هەڵبەت کاتێک موسڵمانێک دەمرێت ئەرواحی مردووەکان بۆ زانینی هەواڵی کەسوکاریان ئەحوالأ پرسی لێدەکەن،(6) وەک ئەوەی فەرمودەی دروست دەلالەتی لەسەر دەکات.

مەسەلەی شەشەم
ئایا روح دەگێڕدرێتەوە بۆلای مردوو لەکاتی پرسیارکردنی فریشتەکاندا یان نا؟!

بێگومان دەگێڕدرێتەوە بۆلای لاشەکە وەک ئەوەی فەرمودەکەی (براء بن عازب) و فەرمودەی دیکە دەلالەتی لەسەر دەکات.(7)

مەسەلەی حەوتەم
ئایا سزای گۆڕ یاخود خۆشی گۆڕ لەسەر روح و لاشەیە یاخود ھەر لەسەر روحە؟

ئەم پرسیارەیان لە ئیبن تەیمیە کرد، ئەویش لە وەڵامدا فەرمووی: سزا یاخود خۆشی (نعیم) لەسەر نەفس و بەدەنە لە حاڵی کۆبوونەوەیاندا، وە لە حاڵی جیابوونەوەشیاندا لەسەر رۆحە، وە لەسەر ئەوە هاوڕایی ئەهلی سوننەتی باسکردووە. 
هەندێ لە موسڵمانان لە ئەهلى کەلام و حەديث و کەسانی دیکە پێیان وابووە سزا یاخود خۆشی لەسەر روحە لەبەرزەخدا، بەڵام روژی قیامەت لەسەر روح و لاشەیە.
ئەمە ئیختیاری (ابن حزم) و (ابن مرة)یە، ئەم وتەیە لەسێ وتە شازەکە نیە. بەڵکو پاڵ دەدرێتە لای وتەی ئەوەی دان بە سزا و خۆشی گۆڕ و روژی قیامەتدا دەنێت و مەعادی لاشەکان و رۆحەکان ئەسەلمێنێت و باوەڕی بەزیندوبونەوە هەیە.(8)
 
مەسەلەی ھەشتەم
ئایا سزا یاخود خۆشی گۆڕ و فراوانبوونی یاخود ھاتنەوەیەک و تەسکبوونەوەی، زیندووەکان ھەستی پێدەکەن؟

بێگومان نەخێر، بەڵکو ئەڕواحی مردووەکان هەست بەوە دەکات، چونکە ئەوە کارێکی غەیـبـی یە و بەدەرە لە جیهانی مادە و شەهادە بەڵکو تایبەتە بە جیهانی بەرزەخ و ئەرواحەوە، فراوان بوونی گۆڕیش بەگوێرەی کردەوەی کەسەکەیە، والله أعلم.
ئیبن قییم باسی ئەوەی کردووە کە ئەو ئاگرەی لە گۆڕدایە لە جۆری ئەم ئاگرەی دونیا نیە، هەروەها باسی ئەو سەوزاییەشی کردووە کە ئەویش لە جۆری سەوزایی دونیا نیە، بەڵکو هەموو ئەوە غەیبی یە، بۆیە زیندووەکان ناتوانن بەچاوی سەر یاخود لەڕێگەی ئامێری ئەلەکترۆنی یەوە سزا یاخود خۆشی گۆڕ ببینن.

مەسەلەی نۆیەم
ھۆکارەکانی سزای گۆڕ چین؟

دەڵێین: هۆکارەکانی سزای گۆڕ زۆرن، لەوانە: 
قسە هێنان و قسە بردن لەنێوان خەڵکدا بەمەستی بەرپاکردنی ئاژاوە، تەرکی تەهارەت و پاکوخاوێنی لە میز، غەیبەت، درۆ کردنی زۆر، سوێندی درۆ، ماڵخواردنی خەڵک، ستەم و زۆرداری، گوناە و تاوان و زینا و سووخواردن و سەرپێچیەکان.(9)

مەسەلەی دەیەم
مرۆڤ چۆن دەتوانێ لە ژیاندا خۆی لە سزای گۆڕ بپارێزێت؟ یاخود بەچی دەتوانێ خۆی لە ھۆکارەکانی سزای گۆڕ بپارێزێت؟

دەڵێین: بەجێبەجێکردنی فەرمانەکانی خوا و پێغەمبەری خوا و واز هێنان لە قەدەغەکان و خۆ پاراستن لە هۆکارەکانی یاخود بەتەوبەکردنێکی ڕاست لە نێوان خۆی و خوای خۆیدا.
هۆکارەکانی ڕزگار بوون لە سزای گۆڕ: 
1.مردن لة (رباط)، واتة: ئيَشكطري و ثاسةواني لة رِيَطةي خوادا، ئيَشكطري و ثاسةواني لة رِيَطةي خوادا مرؤظ دةثاريَزيَت لة فيتنة و سزاي طؤرِ.
2.شةهيد بوون لة رِيَطةي خوادا.
3.خويَندني سورةتي (المُلْك)، واتة: [تَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ الْمُلْكُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ] [الملك: 1].
4.مردن بة دةردةسك.
5.مردن لة روذي هةيني ياخود لة شةوي هةيني دا.
6.تةوبةكردن و خؤثاراستن لة هؤكارةكاني سزاي طؤرِ.
بێگومان هەریەکە لەم هۆکارگەلە بەڵگەی دروست پشتگیری لێدەکات.(10)

مەسەلەی یـانزدەھەم
پرسیار و فیتنەی گۆڕ گشتی یە یان تایبەتە بە موسوڵمان و مونافیقەوە؟

دوو وتە هەیە لەم مەسەلەیەدا:
یەکەم: تایبەتە بە مونافیق و موسوڵمانەوە.
دووەم: گشتی یە لە کافران و مونافیقان و موسوڵماناندا لە دوای هاتنی ئیسلامەوە، قوڕئان و سوننەت پشتگیری لەم وتەیە دەکەن، بە پێچەوانەی وتەی یەکەمەوە. (11) بێگومان ئەمە کاتێک دەنگوباسی ئیسلام و پێغەمبەری ئیسلامیان پێگەیشتبێت، والله أعلم.

مەسەلەی دوانزدەھەم
ئایا پرسیاری دوو فریشتەکە تایبەتە بەم ئوممەتەوە یاخود بۆ ئەم ئوممەتە و ئوممەتانی دیکەش بووە؟

دەڵێین: سێ وتە هەیە لەم مەسەلەیەدا:
یەکەم: تایبەتە بەم ئوممەتەوە.
ئەمە وتەی هەندێک لە زانایانە، لەوانە پێشەوا (ترمذي) ڕەحمەتی خوای لێبێت. 
دووەم: هەندێک تێیدا تەوەقوفیان کردووە، واتە: ڕای خۆیان تێدا نەداوە، لەوانە (ابن عبد البر) ڕەحمەتی خوای لێبێت. 
سێیەم: تایبەت نیە بەم ئوممەتەوە، بەڵکو گشتییە لەم ئوممەتەو لە ئوممەتانی دیکەشدا.
پێشەوا (ابن القیم) ڕەحمەتی خوای لێبێت مەیلی بۆ ئەم وتەیە کردووە کە هەموو ئوممەتێک لەگەڵ پێغەمبەرەکەیدا وابووە کە دوو فریشتەکە پرسیاریان لێکردوون.(12) 
واتە پرسیاری خوا و ئاینەکەی خۆیان و پێغەمبەرەکەی خۆیان لێکردوون لە پێش هاتنی پێغەمبەری خوا بە ئیسلامەوە.

مەسەلەی سیانزدەھەم
ئایا شێت و منداڵ تاقی دەکرێنەوە لە گۆڕەکانیاندا؟

دەڵێین: لەم مەسەلەیەشدا دوو وتە هەیە:
یەکەم: شێت و منداڵ تاقی دەکرێنەوە، بۆ سەلماندنی ئەم وتەیەشیان چەند فەرمودەیەکیان بە بەڵگە هێناوەتەوە.
دووەم: پرسیاریان لێ ناکرێت، چونکە شێت و منداڵ قەڵەمیان لەسەر نیە.
 
مەسەلەی چواردەھەم
ئایا سزای گۆڕ ھەمیشەیی یە یاخود کاتی یە؟

سزای گۆڕ دوو جۆرە: 

جۆری یەکەم: جۆرێکی هەمیشەیی یە جگە لەوەی لە هەندێک فەرموودەدا هاتووە کە لە نێوان دوو نەفخەکەدا لێیان سووک ئەکرێ، جا کاتێک لە گۆڕەکانیان هەڵدەستنەوە ئەڵێن: [يَاوَيْلَنَا مَنْ بَعَثَنَا مِنْ مَرْقَدِنَا...] [يس: 52]، وە فەرمایشتی خوا: [النَّارُ يُعْرَضُونَ عَلَيْهَا غُدُوًّا وَعَشِيًّا] [غافر: 46]، دەلالەت لەسەر دەوام و هەمیشەیی سزای کافران دەکات، جگە لەوە بەڵگەی دیکەشمان هەیە.

جۆری دووەم: سزاکە کاتی یە، دوای ئەوە لەسەریان هەڵدەگیرێت، ئەویش سزای هەندێکە لە گوناهباران و سەرپێچکاران و ئەوانەی تاوانەکانیان سووک بووە، جا هەموو کەسێک بە گوێرەی جورم و تاوانەکەی سزا دەدرێت پاشان سزاکە سووک ئەکرێ، یاخود لەسەری هەڵدەگیرێ، وەک ئەوەی هەندێک سەرپێچیکار لە ئاگری دۆزەخدا سزا دەدرێ پاشان سزاکەی لەسەر نامێنێت. 
هەندێک جار سزاکە بەهۆی نزایەکەوە، یاخود صەدەقە و خێرێکەوە یاخود داوای لێخوشبوونی کەسێکەوە، یاخود پاداشتی حەجێکەوە، یاخود قورئان خوێندنەوە، یاخود بەهۆی هەر کارێکی دیکەوە هەڵدەگیرێت لەسەر کەسەکە.(13)

مەسەلەی پانزدەھەم
ئایا دوای مردن، مردوو شوێنەکەی خۆی بەیانیان و ئێواران پیشان دەدرێت؟

بەڵێ، بێگومان بە بەڵگەی قورئان و سوننەت ئەوە چەسپاوە.
خوا لە فرعەون و ئالى فرعەوندا فەرموویەتی: [النَّارُ يُعْرَضُونَ عَلَيْهَا غُدُوًّا وَعَشِيًّا] [غافر: 46].
هەروەها ئەهلی ئیمانیش جێگەی خۆیان لە بەهەشت پیشان ئەدرێت وەک ئەوەی فەرموودەی دروست دەلالەتی لەسەر دەکات، ئەویش تایبەتە بە ئیمانداری کامڵ و ئەوەی خوا ڕزگاری بکات لە ئاگر.


مەسەلەی شانزدەھەم
مەبەست بەگۆڕ چیە؟ ئایا مەدفەنی مردووەکەیە یاخود بەرزەخە؟

ئەسڵی گۆڕ مەدفەن و جێگە ناشتنی مردووەکەیە، خوای باڵا فەرمویەتی: [ثُمَّ أَمَاتَهُ فَأَقْبَرَهُ] [عبس: 21]، ئیبن عباس فەرموویەتی: واتە: ڕێزی لێگرتووە بە ناشتنی لە زەویدا.
وە دەکرێت مەبەست بە گۆڕ ئەو بەرزەخە بێت لە نێوان مردنی مرۆڤ و روژی قیامەتدا، ئەگەرچی دڕندە یاخود ماسی بیخوات یاخود بسووتێت و ببێت بە سووتک و خۆڵەمێش، بەڵام ئەوەی ئەڵێت: خوایە پەنات پێدەگرم لە سزای گۆڕ، دەکرێت مەبەستی بەگۆڕ مەدفەنی مردوەکە بێت، یاخود مەبەستی بەرزەخ بێت.
بڕوانە: (فتاوى العقيدة للشيخ محمد بن صالح العثيمين ص 464-465) بە کەمێک دەستکاریەوە. 
 
مەسەلەی حەڤدەھەم
ئایا سزای گۆڕ ڕاستە؟ بەڵگە چیە لەسەر ئەوە؟

بەڵێ سزای گۆڕ ڕاستە،بە بەڵگەى سەریحی سوننەت و زاهیری قوڕئان و کۆدەنگی موسوڵمانان لە ئەهلی سوننەت و هەندێک تائیفە لە ئەهلی بیدەع.

مەسەلەی ھەژدەھەم
ئەگەر کەسێک دڕندە یاخود ماسی خواردبووی یاخود سوتابوو، بوبوە سووتک و خۆڵەمێش یاخود پارچەپارچە ببوو، خۆشی و سزا بۆ روحەکەیەتی یاخود بۆ روح و لاشەکەیەتی؟

خۆشی و سزا بۆ رۆحەکەیەتی، چونکە لاشەکە لەناوچووە، وە بە دووریش نازانرێ بەشێک لە لاشەکە یاخود هەموو زەرەیەکی لاشەکە بەشی لەو خۆشی و سزایە هەبێ،لەبەرئەوە لاشە تابعی رۆحە لە سزاو خۆشی گۆڕدا، والله أعلم.

مەسەلەی نۆزدەھەم
ئایا جەنازە قسە ئەکات؟ مەبەست بە جەنازە چیە؟

بەڵێ قسە دەکات وەک ئەوەی لە فەرمودەیەکدا هاتووە، بەڵام مەبەست بەوە رۆحەکەیە، واتە: رۆحەکە قسە دەکات، جا ئەگەر چاک بێت، ئەوا ئەڵێت: ((قدّمونى قدّمونى)) زوو بمبەن زوو بمبەن، خۆ ئەگەر چاکیش نەبێ ئەوا ئەڵێت: ((ياويلها أين تذهبون بها..)) رواه البخاري. 
واتە: وەیل بۆ ئەو، بۆ کوێی ئەبەن؟! روح کاتێک دەرئەچێ، فریشتەکان سەری ئەخەن بۆ خزمەتی خوا، پاشان ئەیگێڕنەوە بۆ زەوی، جا ئامادەی شۆردن و کفنکردن و هەڵگرتنی لاشەکە ئەبێت و ئەڵێت: ((قدّمونى قدّمونى)) ئەگەر چاک بێت، وە ئەگەر چاکیش نەبێ ئەوا ئەڵێت: ((ياويلها أين تذهبون بها..)). 
 
مەسەلەی بیستەم
ئایا ھیچ کەسێک ھەیە بە کفنەکەیەوە حەشر بکرێت؟

نەخێر، هیچ کەسێک نیە، بەڵکو هەموو خەڵک بە ڕووتی حەشر دەکرێت وەک ئەوەی فەرموودەی دروست دەلالەتی لەسەر دەکات، ئەمما بە نیسبەتی ئەو فەرمودەیەوە کە تێیدا هاتووە: (إن الميت يبعث فى ثيابه التي يموت فيها) مەبەست بە (ثياب) تێیدا کردەوەکەیەتی، واتە: لە کردوەکەیدا زیندوو ئەکرێتەوە ئەوەی تێیدا ئەمرێ، وە ئەوە زانراوە کە کفن و جل و بەرگ هەمووی دەڕزێت.

مەسەلەی بیست و یەکەم
مەبەست بە فیتنەی گۆڕ یاخود فیتنەی دوای مردن چیە و مرۆڤ چۆن لێی ڕزگار دەبێت؟

مەبەست بە فیتنەی گۆڕ تاقی کردنەوەی مرۆڤە لە دوای مردن، بەوەی دوو فریشتەکە پرسیاری لێدەکەن: خوات کێیە؟ پێغەمبەرت کێیە؟ ئایینت چیە؟ 
مرۆڤ بەوە ڕزگاری دەبێت کە لەسەر ئیسلام بمرێت، چونکە خودا چەسپاوی دەکات لە وەڵامیاندا هەتا وەڵام ئەداتەوە.
 
مەسەلەی بیست و دووھەم
ئایا روح قەدیمە یاخود مەخلوقە؟

  روح مەخلوقە، واتە: خولقێنراوە، بێگومان پێغەمبەران علیهم السلام ئیجماعیان لەسەر ئەوە کردووە کە روح مەخلوقە، ئەمە مەزهەبی ئەهلى سوننەت و جەماعەت و ئەسەرە، هەروەها هیچ خیلافێک لە نێوان موسوڵماناندا نیە لەوەى کە ئەرواحی (ئادەم) و (عیسى) و هەموو مرۆڤ و زیندەوەرێک مەخلوقە، ئەمە وتەی دروستە لەو مەسەلەیە دا.(14)

مەسەلەی بیست و سێھەم
ئایا نەفس و روح یەک شتە یاخود دووشتی لێک جیاوازن؟

دوو وتە هەیە لەو مەسەلەیەشدا: 
یەکەم: موسەممایان یەکە، واتە: نەفس و رۆح یەک شتە، ئەمە وتەی جمهورە.
دووەم: نەفس شتێکە و روح شتێکی دیکەیە.
نەفس لە قورئاندا بەمانای (زات)، هەم بە مانای (روح)یش هاتووە.
نەفس بە مانای (زات) وەک فەرمایشتی: [فَسَلِّمُوا عَلَى أَنْفُسِكُمْ] [النور: 61]، وە فەرمایشتی: [وَلَا تَقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ] [النساء: 29]، وە فەرمایشتی: [يَوْمَ تَأْتِي كُلُّ نَفْسٍ تُجَادِلُ عَنْ نَفْسِهَا] [النحل: 111]، وە فەرمایشتی: [كُلُّ نَفْسٍ بِمَا كَسَبَتْ رَهِينَةٌ] [المدثر: 38].
وە بە مانای (روح)یش وەک فەرمایشتی: [يَاأَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ] [الفجر: 27]، وە فەرمایشتی: [أَخْرِجُوا أَنْفُسَكُمُ] [الأنعام: 93]. 
هەروەها بە مانای وەحی و قورئان هاتووە، خوای باڵا فەرمویەتی: [يُلْقِي الروح مِنْ أَمْرِهِ عَلَى مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ لِيُنْذِرَ يَوْمَ التَّلَاقِ] [غافر: 15]، وە فەرمویەتی: [يُنَزِّلُ الْمَلَائِكَةَ بِالروح مِنْ أَمْرِهِ عَلَى مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ أَنْ أَنْذِرُوا أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاتَّقُونِ] [النحل: 2]، ناوی بە روح بردووە، چونکە بەهۆیەوە ژیانی کەڵک بەخش حاسڵ ئەبێ.
ئەمما بەمانای قورئان، خوای باڵا فەرمویەتی: [وَكَذَلِكَ أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ روحا مِنْ أَمْرِنَا] [الشورى: 52].
ئەمە هەندێک لە واتاکانی رۆح و نەفس بوون وەک نموونە باسمان کردن، وە واتای دیکەشیان هەیە.

 
مەسەلەی بیست و چوارەم
ئایا روحەکان ھەواڵپرسی کەسوکاریان لە روحی تازە دەکەن؟

بەڵێ، دەڵێن فڵان چی کرد؟ کاتێک پرسیاری کەسێکیان لێکرد کە بەر لەو مردبوو، ئەڵێ: ئەو مرد، ئەوانیش ئەڵێن: إنا لله و إنا إليه راجعون، براوە بۆ هاویە (بۆ ئاگر).. هتد.
ئەم خەبەرە (ابن المبارک) لە ئەبو ئەیوبی ئەنصاریەوە ریوایەتی کردووە،جگە لەوە خەبەری دیکە پشتگیری دەکات.
مەسەلەی بیست و پێنجەم
ئایا کردەوەکانی زیندووەکان لەسەر ئەرواحی مردوەکان عەرز ئەکرێ؟
ئیبن موبارەک لە کتێبی (الزهد 1/42) بەسەنەدی خۆی لە (ابو الدرداء)ە وە ئەگێڕێتەوە فەرمویەتی: (إن أعمالكم تعرض على موتاكم فيسرون و يساؤون، قال: يقول ابو الدرداء: اللهم اني اعوذ بك أن أعمل عملا يخزى به عبدالله بن رواحة). واتە: خوایە پەنات پێدەگرم لەوەی کردەوەیەک ئەنجام بدەم (عبدالله بن رواحە) شەرمەزار بکات. 
ئەم خەبەرە و خەبەری دیکە لەو شێوە لەڕاو بۆچونەوە نیە، هەیە ئیسنادەکەی (صحيح) و هەیە (حسن) و هەیە (ضعيف)و هەیە (مرفوع)ە.
عوروە فەرمویەتی: پیاوێک لەلای عومەری کوڕی خەتتابدا جنێوی بە علی دا، عومەر پێی فەرموو: (مالَك قبّحك الله لقد آذيت رسول الله في قبره) اسناده حسن أخرجه حاكم بنحوه، وقال: هذا حديث صحيح الإسناد ولم يخرجاه. 
واتە: چیتە؟ خوا ناشیرنت بکات، بێگومان ئازاری پێغەمبەرت دا لە گۆڕەکەیدا.
ئیمامیقورطبى لە (التذكرة)دا ئەفەرموێ: قال العلماء: ففي هذا الحديث زجر عن سوء القول في الأموات.
واتە: جڵەوگیری تێدایە لە قسەی خراپ دەربارەی مردوەکان. 
وە لە فەرمودەی دیکەدا هاتووە کە جڵەوگیری لە جنێودان بە مردوان کردوە... هتد. 
ئەگونجێ مانای ئەو فەرمودەیە بەم شێوەیە بێ: مردوو لە گۆڕەکەیدا ئازار ئەدا ئەوەی لە حاڵی ژیان لە ماڵەکەیدا ئازاری ئەدا، واتە: چی لە حاڵی ژیاندا مرۆڤ ئازار ئەدات، هەر ئەوە لە حاڵی مردنیشدا ئازاری ئەدات.


مەسەلەی بیست و شەشەم
کێ گیانی مردووان دەکێشێت؟ خودا، یاخود فریشتەی مەرگ یاخود یاریدەدەرانی فریشتەی مەرگ؟

دەڵێین: خودا جارێک گیانکێشان نیسبەت بە فریشتەی مەرگ دەدات، جارێک نیسبەت بە یاریدەدەرانی لە فریشتەکان دەدات، جارێک نیسبەت بە خۆی دەدات، چوون (متوفي) بە هەقیقەت خودایە وەک ئەوەی فەرمویەتی: [اللَّهُ يَتَوَفَّى الْأَنْفُسَ حِينَ مَوْتِهَا] [الزمر: 42]، وە فەرمویەتی: [وَهُوَ الَّذِي أَحْيَاكُمْ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ] [الحج: 66]، وە فەرمویەتی: [الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ] [الملك: 2]، جا هەموو فەرمانپێکراوێک لە فریشتەکان هەرکارێک ئەنجام بدا بە فەرمانی خودا ئەنجامی دەدا. 
وە لە فەرمودەکەی (براء بن عازب)دا هاتووە: فریشتەی مەرگ قەبزی روح ئەکات، پاشان فریشتەکانی ڕەحمەت لەدەستی وەردەگرن ئەگەر ئیماندار بێت، وە فریشتەکانی سزا لەدەستی وەردەگرن ئەگەر کافر یاخود مونافیق بێت.
خوا فەرمویەتی: [قُلْ يَتَوَفَّاكُمْ مَلَكُ الْمَوْتِ الَّذِي وُكِّلَ بِكُمْ] [السجدة: 11]، بۆیە ئەگونجێت هەندێک جار فریشتەی مەرگ خۆی ڕاستەوخۆ گیانی مردووان بکێشێت، هەندێک جاریش یاریدەدەرەکانی، وەک ئەوەی فەرمویەتی: [وَلَوْ تَرَى إِذْ يَتَوَفَّى الَّذِينَ كَفَرُوا الْمَلَائِكَةُ] [الأنفال: 50]، وە فەرمویەتی: [تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا] [الأنعام: 61].
وە خوا خۆی خوڵقێنەری فریشتەکان و کردارەکانیانە بە هەقیقەت، هەروەک ئەوەی خوڵقێنەری هەموو شتێکیشە، هەربۆیە نیسبەتی گیانکێشانی بەخۆی داوە لە هەندێک لە ئایەتەکاندا. 

مەسەلەی بیست و حەوتەم
ئایا رۆحەکان لەسەر شێوەی ئادەمیزادەکانن یان نا؟

بێگومان لە فەرمایشتی پێغەمبەردا  باسی ئەوە هاتووە کە ئەگەر کەسێک پێغەمبەر  ببینێ لە خەودا، ئەوە ئەوی بینیوە، وە بێگومان ئەوەی ئەو کەسە ئەیبینێ رۆحەکەیەتی نەک خودی پێغەمبەر ، ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوە.
وە خودا لە قورئاندا باسی بەیەک گەیشتنی رۆحی زیندووەکان و مردووەکانی کردوە لە خەودا: [اللَّهُ يَتَوَفَّى الْأَنْفُسَ حِينَ مَوْتِهَا...] [الزمر: 42]، ئەمەو دیسان خەونی ڕاست دەلالەت لەسەر ئەوە دەکات، چونکە ئەوەی کە تۆئەیبینیت لەخەودا لەکەسوکار یاخود دۆست و ناسیاو لە مردووان رۆحەکەیەتی. 

مەسەلەی بیست و ھەشتەم
خەواندنی موگناتیسی چیە و حوکمی چیە لە ئیسلامدا؟

و: ئەم پرسیارەیان لە لێژنەی فەتوای سعودیە کرد، ئەوانیش بەم شێوەیە وەڵامیان دایەوە: خەواندنی موگناتیسی جۆرێکە لە جۆرەکانی (کەهانە) بە بەکارهێنانی جنۆکە هەتا خەولێخەر زاڵی ئەکات بەسەر خەولێخراودا، جا بەزمانی ئەو دەدوێ و هێزێکیش وەدەست دەهێنێت لەسەر هەندێک کار و کردەوە بەزاڵبوون بەسەریدا ئەگەر ڕاستبێژبێت لەگەلأ خەولێخەر ئەویش گوێڕایەڵی ئەکات لەبەرامبەر ئەوەی خەولێخەر تەقەڕوبی پێدەکات بۆلای، وە ئەو جنۆکەیە خەولێخراوەکە ئەخاتە ژێر ملکەچی ئیرادەی خەولێخەرەکەوە بەوەی داوای کارگەلێگ یاخود هەواڵگەلێکی لێدەکات بەیارمەتیدانی جنۆکەکە بۆی ئەگەر ئەو جنۆکەیە ڕاستی کرد لەگەلأ خەولێخەردا.
وە لەسەر ئەوە خەواندنی موگناتیسی بەکاردێت و ڕێگەیەک یاخود وەسیلەیەک دەبێت بۆ پیشاندانی شوێنی دزی یاخود شتی ونبوو یاخود چارەکردنی نەخۆشی یاخود هەڵسان بە هەرکارێکی دیکە بە واسیتەی خەلێخراو، ئەوەش کارێکی نادروستە، بەڵکو شیرکیشە... لەبەر ئەوەی پەنا بردنە بۆلای غەیری خودا لە شتێکدا کە لە پشتی هۆکارگەلى عادیەوەیە ئەوانەی خودا سبحانە بۆ خەڵکی حەڵالأ کردووە. فتاوى اللجنة الدائمة 1779 یاخود فتاوى علماء البلد الحرام ص1046.

پ: ئامانج لە بەکارھێنانی خەواندنی موگناتیسی چیە؟

و: خەولێخەر بابای خەولێخراو بەکار دەهێنێت لە زۆر بواردا.
یەکەم: بواری تەندروستی و چارەسەری نەخۆشی سووک، وەک ئەوەی شارەزایانی ئەو بوارە ئیددیعای دەکەن.
دووەم: بواری فێرکردن. 
سێیەم: بواری هەواڵگری و سیخوڕی.
چوارەم: بواری ئاشکراکردنی دزی و تاوان و دۆزینەوەی شتی ونبوو و دزراو.
پێنجەم: بواری ئامادەکرنی رۆحی مردوو، بە ئیددیعای خۆیان. 



  ژمارەی بینین 270

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus