سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  حسن تیھامی کێیە.؟
ناوی "محمد عبدالله" یە و ناسراوە بە "حسن تیھامی"،لە (١٩٧٢/٧/٩) لە شاری مەککە لەدایک بووە،لە ئێستادا یەکێکە لە زانا و بانگخوازە دیارەکان و خاوەنی زانستێکی فراوانە لە نیشانەکانی ئاخیر زەمان بە گشتی و بابەتی مەھدی بەتایبەتی،وە جێی سەرنجی زۆرێک لە خەڵکییە و زۆر کەس گومانی مەھدی بوونی لێ دەکەن،بەھۆی ئەوەی چەندین سیفاتی تێدایە ھاوشێوەی ئەو سیفاتانەیە کە لە ڕیوایەتەکاندا دەربارەی پێشەوا مەھدی ھاتوون.
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 2534



حسن تیھامی کێیە ؟

ناوی "محمد عبدالله" یە و ناسراوە بە "حسن تیھامی"،لە (١٩٧٢/٧/٩) لە شاری مەککە لەدایک بووە،لە ئێستادا یەکێکە لە زانا و بانگخوازە دیارەکان و خاوەنی زانستێکی فراوانە لە نیشانەکانی ئاخیر زەمان بە گشتی و بابەتی مەھدی بەتایبەتی،وە جێی سەرنجی زۆرێک لە خەڵکییە و زۆر کەس گومانی مەھدی بوونی لێ دەکەن،بەھۆی ئەوەی چەندین سیفاتی تێدایە ھاوشێوەی ئەو سیفاتانەیە کە لە ڕیوایەتەکاندا دەربارەی پێشەوا مەھدی ھاتوون

سیفاتە لێکچووەکان چین ؟
-لە ڕیوایەتەکاندا ھاتووە پێشەوا مەھدی ناوی وەک ناوی پێغەمبەری خودایە ﷺ و ناوی باوکیشی ھەمان ناوی باوکی پێغەمبەری خودایە ﷺ 
•بە ھەمان شێوە "حسن تیھامی" ناوی "محمد"ە و ناوی باوکی "عبدالله"یە
«»«» «»«» «»«»
-سەبارەت بە ناوی دایکی پێشەوا مەھدی،محمد عیسی داود لە کتێبەکەیدا"المهدي على الأبواب" ھێناویەتی و دەڵێت [ناوی دایکی "ئامینە"یە و پارێزراوە لە ھەموو خراپەیەک،ھەر بە منداڵی دایک و باوکی ئامینە دەمرن،بۆیە خودا پەروەردەی دەکات]
•بە ھەمان شێوە دایکی"حسن تیھامی"ناوی ئامینەیە و کاتێک ئامینە تەمەنی ٣ ساڵان بووە باوك و دیكی كۆچی دواییان كردووە و بە ھەتیوی گەورە بووە
«»«» «»«» «»«»
-لە چەند ڕیوایەتێکدا ھاتووە پێشەوا مەھدی لە نەوەی ئیمامی حەسەنە
لە چەند ڕیوایەتێکی تردا ھاتووە لە نەوەی ئیمامی حەسەنە
وە لە چەند ڕیوایەتێکی تردا ھاتووە لە نەوەی ھەردوکیانە
•وە "حسن تیھامی" نەوەی ھەردوکیانە،بە جۆرێک باوکی نەوەی ئیمامی حەسەنە و دایکی نەوەی ئیمامی حسەینە
«»«» «»«» «»«»
-لە ڕیوایەتەکاندا ھاتووە پێشەوا مەھدی ڕەچەڵەکی دەگەڕێتەوە بۆ گوندی "کەرعە" لە ناوچەی تیھامەی یەمەن 
•بە ھەمان شێوە "حسن تیھامی" ڕەچەڵەکی دەگەڕێتەوە بۆ گوندی"کەرعە" لە ناوچەی تیھامەی یەمەن
«»«» «»«» «»«»
-لە ڕیوایەتەکاندا ھاتووە پێشەوا مەھدی پێی دەوترێت "أبي عبدالله"
•وە "حسن تیھامی" بەھۆی ئەوەی کوڕە گەورەکەی ناوی "عبدالله"یە،لە سعودیەدا بە "أبي عبدالله" ناسراوە
وە تاوەکو ئێستاش پێی دەوترێت "ابي عبدالله"
«»«» «»«» «»«»
-لە ڕیوایەتەکاندا ھاتووە پێشەوا مەھدی ھەمان کونیەی پێغەمبەری خودای ھەیە و پێی دەوترێت"أبي قاسم"
•وە "حسن تیھامی" کاتێک لە ساڵی ٢٠٠٦ ڕۆشتووە بۆ ئەفغانستان و پەیوەندی کردووە بە ڕێکخراوی قاعیدەوە،لەوێ پێی ووتراوە"أبی قاسم"،بەڵام دواتر بەھۆی بونی ڕاجیاوازی،دوای ماوەیەک دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە ڕێکخراوەکە ڕاگەیاندووە
«»«» «»«» «»«»
-لە ڕیوایەتەکاندا ھاتووە پێشەوا مەھدی لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا حیجاز"سعودیە" بەجێ دەھێڵێت 
•بە ھەمان شێوە لە ساڵی ١٩٩٠،کاتێک یەمەنیەکانی دانیشتووی سعودیە ڕاگوێزرانەوە بۆ یەمەن کە ژمارەیان زیاد لە ملیۆنێک کەس دەبوو،لەنێویاندا حسن تیھامی و کەسوکارەکەی تێدا بوو کە ئەوکات تەمەنی ١٨ ساڵ بوو،بەڵام دواتر گەڕاونەتەوە بۆ سعودیە
«»«» «»«» «»«»
-لە ئەثەردا ھاتووە پێشەوا مەھدی لە تەمەنیدا دوو جار وون دەبێت و دیارنامێنێت،جارێکیان ھێندەی پێناچێت دەگەڕێتەوە،جارێکی تریان لە ناوچەی"ذي طوى" وون دەبێت و ھێندە دەخایەنێت تاوەکو دەوترێت:بزانە لە چ شیو و دۆڵێکدا مردووە!؟
وە کاتێک دەگەڕێتەوە تەمەنی ٣٢ ساڵە

[ذي طوى ناوچەیەکە لە شاری مەککە و ئێستادا پێی دەوترێت حي جرول]

• بە ھەمان شێوە ئەم وون بوونە لە ژیانی حسن تیھامیدا ڕویداوە و بەسەرھاتێکی دورودرێژە و لێرەدا بە کورتی باسی دەکەین

"عبدالقادر" ساحیرێکی ماسۆنی بووە و خۆی بە مامۆستای ئاینی و وتاربێژی سەربە ئیخوان موسلمین ناساندووە و خۆی لە حسن تیھامی نزیک کردوەتەوە
حسن تیھامی دەڵێت ھەر لە سەرەتاوە ھەستی بەوە کردووە"عبدالقادر" کەسێکی ئاسایی نیە و زۆرێک لەو سیفاتانەی تێدا بەدی کردووە کە لە ڕیوایەتەکاندا دەربارەی دەجال ھاتوون،دەڵێت تەنانەت ووشەی "ک،ف،ر" بە ڕوونی بە نێوچەوانیەوە دیار بووە،وەک لە ڕیوایەتەکاندا ھاتووە لە نێوچەوانی دەجال نوسراوە"ک،ف،ر"
لەو ماوەیەدا کە ناسیویەتی دوو جار سیحری لێ کردووە
یەکەم سیحر لە خۆی و ئەندامانی خێزانەکەی کرد،بەھۆیەوە ناکۆکی کەوتە نێوان حسن تیھامی و باوکیەوە،تا گەیشتووە بەو ئاستەی باوکی چەک بەڕویدا بەرز بکاتەوە و ھەوڵی کوشتنی بدات،پاشان حسن تیھامی لە دودڵی و گومان و وەسوەسەدا ماڵەوە بەجێ دەھێڵێت و ڕوو لە بیابانەکانی مەککە دەکات
بۆ ماوەی دوو ھەفتە لەم بارودۆخەدا دەمێنێتەوە،تاوەکو برایەکی دەیبات بۆلای یەکێک لە پیاوچاکانی شاری مەککە و ڕوقیەی شەرعی بەسەردا دەخوێنێت و بارودۆخی ئاسایی دەبێتەوە و گەڕاوەتەوە بۆنێو کەسوکاری

دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر "عبدالقادر" دوبارە دەگەڕێتەوە و بە بیانویەکەوە دەچێتە ماڵی باوکی حسن تیھامیەوە و سیحر لە گۆشەیەکی ماڵەدا دادەنێت
چەند ساتێک دوای دەرچوونی "عبد القادر" لە ماڵیان،فیتنە و ناکۆکی دەکەوێتە نێوان حسن تیھامی و باوک و خاڵیەوە و توشی بەدگومانی و وەسوەسەیان دەکات لە بەرامبەر یەکتردا،بۆیە حسن تیھامی بۆ جاری دووەم بە دڵگرانیەوە ماڵەوە بەجێ دەھێڵێت و ڕوو لە ناوچەی "جرول یان ذي طوى" دەکات لە شاری مەککە
ئەمجارەیان ڕۆشتنەکەی ھێندە دەخایەنێت تا وایلێدێت کەسوکارەکەی بەدوای تەرمەکەیدا بگەڕێن
دوای نزیکەی ساڵێك كاریگەری سیحرەکە تاڕادەیەک کەمدەبێتەوە لەسەری،ھەتا شەوێک بەھۆی بینینی خەونێکەوە دەگات بەو قەناعەتەی کە دەبێت بڕواتەوە بۆ ماڵەوە و چیتر پاساوێک نیە بەم شێوەیە کەسوکاری بەجێ بھێڵت
وە کاتێک دەگەڕێتەوە ئەوکات تەمەنی ٣٢ ساڵ بووە
«»«» «»«» «»«»
-لە ڕیوایەتەکاندا ھاتووە پێشەوا مەھدی لە حاکمی ستەمکاری حیجاز "سعودیە" ھەڵدێت،پاشان گەورە و بچوکی خانەوادەکەی دەستگیر دەکرێت
•ئەمەش لە ژیانی حسن تیھامیدا ڕویداوە،کاتێک لە ساڵی ٢٠٠٨ ھێزەکانی ئیسرائیل ھێرشێکی توندیان کردە سەر کەرتی غەززە،لەوکاتەدا حسن تیھامی لە شاری مەککە محازەرەیەکی پێشکەش کرد بە ناونیشانی"مجزرة جنين غزة" تیایدا داوای لە موسوڵمانان کرد لە دژی جولەکە یەک بگرن و قودس ڕزگار بکەن
ئەمەش حکومەتی سعودیەی توڕە کرد،بۆیە بیریان لە دروستکردنی تۆمەتێک کردەوە بۆئەوەی دەستگیری بکەن و بێدەنگی بکەن
دواجار بەو تۆمەتەی گوایە بانگەشەی مەھدی بوون دەکات،فەرمانی دەستگیر کردنیان بۆدەرکرد
حسن تیھامی کاتێک بەمەی زانی سعودیەی بەجێھێشت و ڕۆشت بۆ گوندی کەرعەی زێدی باوباپیرانی لە ناوچەی تیھامەی یەمەن
پاشان حکومەتی سعودیە،گەورە و بچوکی خانەوادەکەی وەک بارمتە دەستگیر کرد،لەنێویاندا باوکی کە ئەوکات تەمەنی ٨٠ ساڵ بوو،پاشان بەزۆر ھەموویان لە سعودیە دەرکران و نێردرانەوە بۆ یەمەن
دوای ئەم ڕوداوە،ڕێکخراوی "کەرامە"ی سویسری کە کارەکانی تایبەت کردووە بە کۆکردنەوەی بەڵگەنامەکان دەربارەی ئەشکەنجەدراوان و قوربانیان و دەستگیرکراوانی دەرەوەی یاسا لە ووڵاتانی عەرەبیدا،ھەستا بە تۆمارکردنی فلیمێکی بەڵگەنامەیی بەناونیشانی "جوار الحرم"
تیایدا باس لە دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدان و نەھامەتیەکانی خانەوادەی حسن تیھامی دەکات لەسەر بنەمای تۆمەتێکی ھەڵبەستراو
لینکی ڤیدیۆکە👇
https://www.facebook.com/2153289558324049/posts/2264844940501843?sfns=mo
لەدوای پەخشکردنی ئەم ڤیدیۆیە لە کەناڵە ئاسمانیەکانەوە،حسن تیھامی ناوی کەوتە سەر زاری خەڵکی و بوو بە کەسێکی ناسراو

لە ڕیوایەتێکدا ھاتووە[کاتێک جارچیەک لە ئاسمانەوە جاڕ دەدات و دەڵێت:بێ گومان حەق لای خانەوادەی"محمد"ە،ئا لەوکاتەدا مەھدی دەردەکەوێت لەسەر زاری خەڵکی و خۆشەویستیی دەچێتە دڵیانەوە و باسی دەکەن و جگە لە ئەو باسی کەسی تر ناکەن]
وە لە ڕیوایەتێکی تردا ھاتووە [مەھدی لە نێوان سیکان بۆ چلەکانی تەمەنیدا دەنێردرێت] وە لەوکاتەدا حسن تیھامی تەمەنی ٣٦ ساڵ بوو،تاوەکو ئێستاش کە لە چلەکانی تەمەنیدایە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر دەردەکەوێت و دەناسرێت
وە لە ڕیوایەتێکی تردا ھاتووە [مەھدی لە دودڵی و گوماندا دەردەکەوێت تا ڕونبێتەوە،بۆیە ناوی دەکەوێتە ناوانەوە و دواجار ئەمرەکەی ئاشکرا دەبێت]
«»«» «»«» «»«»
-سەبارەت بە خوو ڕەوشتی پێشەوا مەھدی،پێغەمبەری خودا ﷺ فەرمویەتی [...لە خوو ڕەوشتدا لەمن دەچێت و لە شێوەدا لەمن ناچێت...]
•سەبارەت بە خوو ڕەوشتی حسن تیھامی،ووتەی خێزانەکەی وەردەگرین کە دەڵێت[کاتێک ھاوسەرگیریمان کرد و پاشان خوو ڕەوشتی پەسەندی و نەفس بەرزی و لێبوردەیی و ڕێزگرتنی و لێھاتوویی و بوێرییم بینی،بڕوام نەدەکرد مرۆڤ بێت،وە لەبەر ئەوەی ھێشتا لە تەمەنی منداڵیدا بووم زۆر جار لە دڵی خۆمدا دەمووت لەوانەیە مێردەکەم فریشتەیەک بێت لە فریشتەکان و خودا منی لێ مارە کردبێت،بەڵام کاتێک گەورە بووم زانیم فریشتەکان ھاوسەرگیری ناکەن،دوای ئەوە یەقینم بۆ دروست بوو کە مێردەکەم لە داھاتودا ئەرکێکی مەزنی پێ دەسپێردرێت]
«»«» «»«» «»«»
سەبارەت بە سیفاتە جەستەییەکانی پێشەوا مەھدی،لە ڕیوایەتەکاندا ھاتووە کە:
-دوو نیشانە بە پشتیەوەیەتی،یەکێک لەنێو شانیدایە کەمێک بەلای چەپدا،ئەویتر لە خوار شانی چەپیەتی و ڕەنگی وەک ڕەنگی پێستی لاشەیەتی و شێوەی وەک شێوەی "گەڵای مۆرد"ە،ھەروەھا نیشانەیەک بە ڕانی ڕاستیەوەیەتی
-خاڵێکی ڕەش لەسەر ڕومەتی ڕاستیەتی
-شوێنەوارێک بە ڕوخساریەوەیە لە شێوەی شوێنەواری ئاوڵە یان دومەڵ
-قژی ڕەش و لولە،بەڵام لولیەکی عەرەبی نەک ئەفریقی
-قژی لەپێشەوە ھەتا ناوەڕاستی سەری ڕوتاوەتەوە
-تەوقەسەری یان ناوەڕاستی سەری بەرزە
-لە سەریدا "حزاز" ھەیە کە نەخۆشیەکە توشی پێست دەبێت و دەبێتە ھۆی دروست بوونی تەبەقە کرێشک لە سەردا
-لە کاتی قسەکردندا گیریەک لەسەر زمانی ھەیە کە بە ئاسانی ھەستی پێناکرێت،وە لەکاتی قورس بوونی زمانیدا بە دەستی ڕاستی دەکێشێت بە ڕانی چەپیدا
-ڕانی ئەستورە
-بۆشایی لە نێوان ھەردوو ڕانیدا ھەیە،واتە نەنوساون بەیەکترەوە
-لە ئاست ئەژنۆکانیەوە قاچی بۆ دەرەوە دەرچووە
•بە ھەمان شێوە حسن تیھامی تەواوی ئەم سیفاتە جەستەییانەی تێدایە

ھەروەھا چەند سیفاتێکی تری جەستەیی پێشەوا مەھدی لە ڕیوایەتەکاندا باسکراوە،بەراورد کردنیان بەجێ دەھێڵین بۆ خوێنەر،ئەویش بە دانانی چەند وێنەیەکی حسن تیھامی لە کۆمێنتدا
سیفاتەکانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:
-بەراورد بە تەمەنی شێوەی گەنج تر دەنوێنێت
[حسن تیھامی لە ئێستادا ٤٧ ساڵە]
-باڵای مامناوەندە
-جسمی پڕ و ھەڵکەوتەیە،نە زۆر زەعیفە و نە زۆر قەڵەوە
-ڕوخساری خۆشەویست و لەبەر دڵانە
-ئەسمەرە و ئەسمەرێکەی کەمێک سوری تێدایە
-ڕوخساری وەک ھەسارەی درەوشاوەیە،
لێرەدا مەبەست لە ھەسارەی درەوشاوە ئەوە نیە کە پێستی ڕوخساری سپی بێت،لەبەر ئەوەی لە ڕیوایەتەکاندا ھاتووە کە پێستی ئەسمەرە و ئەسمەرێکەی کەمێک سور دەنوێنێت،بەڵکو بەو مانایە دێت کە ڕوخساری خڕە و ئاسەواری نوری خودای پێوە دیارە
-ڕیشی ڕەش و چڕە،واتە نەرم و داھێنراو نییە
-نێوچەوانی بەرزە
-نێوچەوانی پان و فراوانە
-برۆکانی دورن لەیەکترەوە
-برۆکانی بەرز و ئەستورن
-چاوەکانی گەورە و گەشن
-چاوەکانی قوڵە
-چاوی بەبێ ڕەشتن وەک ئەوەیە ڕەشتبێتی
-چەمینەوەیەک لە ناوەڕاستی لوتیدا ھەیە
گەر زۆر سەرنجی نەدەیت وا ھەست دەکەیت لوتی ڕێکە 
-چوار ددانەکەی پێشەوەی شاشە و دورن لەیەکترەوە
-ددانەکانی بریسکەدارن"لەماعین"
-دەنگی گڕ و تێرە
-زمان پاراوە و ووتەکانی شیرین و سەرج ڕاکێشە
-ملی پڕ و ئەستورە
-"أجنأ" واتە ملی کورتە و ھاتوە بەسەر سنگیدا
-ھەردوو شانی لەیەک ئاستدان و نێوانیان فراوانە
-ورگی پان و گەورەیە
-سنگی پان و فراوانە
-نەرمەی باسک و شانەکانی پڕ و گۆشتنە
«»«» «»«» «»«»
لە کۆتاییدا دەڵێین:
لە ئێستادا ھیچ کەس بە مەھدی دانانێین تاوەکو نێوان ڕوکن و مەقام
بەڵام دەزانین ئێستا سەردەمی دەرکەوتنی مەھدیە و دواجار دەبێت کەسێک ھەبێت سیفاتەکانی مەھدی تێدابێت و ئێستا لە ژیاندابێت و لەنێوماندا بێت وە لە ئێستادا ئێمە ئەم کەسە دەناسین...

  ژمارەی بینین 967

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram