سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  وەڵامی گومانێک لەسەر ميعراجى پێغەمبەر.؟
وەڵامی گومانێک: تاقمێک پەیدابوون و بوونەتە نەیاری سووننەت و ڕەتکردنەوەی زۆرینەی سەروەرییەکانی پێغەمبەری خودا ﷺ، لەوانە: بابەتی میعراج و بڵندبوونەوەی پێغەمبەری خوا بۆ ئاسمان، دەڵێن: شەوڕەوی لە قورئاندا ھاتووەو لە سورەی ئیسرادا باسکراوە، بەڵام میعراج و بڵندبوونەوە لە فەرموودەدا ھاتووەو جێی ئیعتبار نیە، بۆیە لە وەڵامی ئەو نەیارانەدا دەڵێین:...
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 2574


ئايا پێغەمبەر چووەتە ئاسمان و شويێنە گرنگ و نهێنييەكانى ديتووە.؟!

وەڵامی گومانێک: تاقمێک پەیدابوون و بوونەتە نەیاری سووننەت و ڕەتکردنەوەی زۆرینەی سەروەرییەکانی پێغەمبەری خودا ﷺ، لەوانە: بابەتی میعراج و بڵندبوونەوەی پێغەمبەری خوا بۆ ئاسمان، دەڵێن: شەوڕەوی لە قورئاندا ھاتووەو لە سورەی ئیسرادا باسکراوە، بەڵام میعراج و بڵندبوونەوە لە فەرموودەدا ھاتووەو جێی ئیعتبار نیە، بۆیە لە وەڵامی ئەو نەیارانەدا دەڵێین: لە ڕاستیدا ھەردوو (ئیسراو میعراج) لە قورئاندا باسکراون، یەکەمیان لە سوورەی ئیسراو ئەوی دیشیان لە سوورەی نەجمدا ھاتووە، ئەمە لە کاتێدایە کە بابەتی ئیسرا وردەکارییەکەی لە قورئاندا نەھاتووەو فەرموودە درێژەی شەوڕەوییەکەی ڕوونکردۆتەوە، بەڵام بابەتی بڵندبوونەوەو میعراج لە سوورەی نەجم بە وردەکارییەوە ھاتووەو دەفەرموێ: (ولقد رآە نزلة أخرى) واتە: پەیامبەر ﷺ جارێکی تر جبریلی دیتووە لە شێوەی خۆیدا، جا ڕوونتر باسی دەکات کە بینینەکە لە کوێ بووە، بۆیە دەفەرموێ: (عند سدرة المنتھی) جاری دووەمەکە لەلای (سدرة المنتھی)دا بینیویەتی، کە (سیدرەش) لە ئاسمانی حەوتەمدایەو نزیکی عەرشەو درەختێکی پڕ گەڵاو سێبەر خەست و چڕو پڕە، زیاتر ڕوونیدەکاتەوەو دەفەرموێ: (سیدرە) لە (عندھا جنة المأوی) لای ئەو بەھەشتەیە کە ناوی بەھەشتی حەوانەوەیە، (إذ یغشی السدرة ما یغشی) واتە: ئەوکاتەی موحەممەد سیدرەی بینی، سیدرە داپۆشرابوو بەوەی داپۆشرابوو، واتە: لە کاتی دیدارەکەدا نووری خواو، فرە زۆری فریشتەکان سیدرەیان پڕکرد بوو، دواتر خودا تەزکیەو پشتگیری ئەم بڵندبوونەوەیەو بینینەکانی پێغەمبەر ﷺ دەکات و دەفەرموێ: (مازاغ البصر وما طغی) چاوی پێغەمبەر ﷺ لە بینین و تەماشاکردن لای نەداو سەرو ژێری نەکردو، زیادەڕەوییشی نەکرد لە بینینەکەدا، واتە: رێک و درووست سەیری ئەو شتەی کرد کە بریاربوو سەیری بکات، وە ئەوەی دیتی حەق و راستی بوو. (لقد رأی من آیاتە الکبری) بەڕاستی پێغەمبەر ﷺ گەلێک بەڵگەو نیشانەی گەورە گەورەی پەروەردگاری خۆی لە سەفەرەکەیدا – وەک: (سدرة المنتھی)و (بیت المعمور) و بەھەشت و دۆزەخ و.. ھتد- بینیی. ئەمانەی باسکران ھەموو قورئان و فەرموودەی رب العالمین بوو، قورئان موتەواترەو لای ھیچ تاقم و دەستەیەک گومان لە موتەواتری نیە، وە فەرموودەشمان زۆرە لەو بارەوە کە پێشەوا فەرموودەناسەکان دەڵێن فەرموودەکان موتەواترن و زیاتر لە (٢٠) ھاوەڵی بەرێز فەرموودەی (میعراج)یان گێڕایەتەوە، چەندان ھاوەڵی بەرێزی وەکو ئەنەسی کوڕی مالیک و ئەبوزەڕو غەیری ئەمانەش لە بوخاری و موسلیم و باقی سونەنەکاندا بە موتەواتری ھێناویانەو باسیان لێوە کردووە، بۆیە بابەتی میعراج نەک لە قورئاندا نەھاتووەو بەڵکو بەپێچەوانەوە لە قورئان و فەرموودەی موتەواتریشدا ھاتووەو، بە زیاتر لە باسی ئیسراو شەوڕەوی.  

وەرگیراوە بە دەسکارییەوە لە وتارێکی جەنابی شێخ موحەممەد بەرزنجی.

  ژمارەی بینین 1347

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram