سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا لە نوێژی جەماعەتدا سورەی فاتیحە خوێندن واجبە.؟
ئایا لە نوێژی جەماعەتدا سوورەتی فاتیحە خوێندن واجبە؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 2579


ئایە لە نوێژی جەماعەتدا سورەتی فاتیحە خوێندن واجبە؟

بابەتی خوێندنی سورەتی فاتیحە بۆ کەسێک نوێژەکانی لە مزگەوت بێت و بە کۆمەڵ بیکات کە ئایە ئەتوانێ تەنها گوێ بگرێت و سورەتی فاتیحە نەخوێنیت؟ یاخود پێویست و واجبە لە سەری سورەتی فاتیحە بخوێنێت لە هەموو نوێژەکانیدا جا بەتەنها بیکات یاخود بە کۆمەڵ، سەرەتا گومان لەوەدا نیە مرۆڤ کە بەتەنها نوێژی کرد بە هیچ جۆرێک نابێت و دروست نیە بە بێ خوێندنی سورەتی فاتیحە، بەڵام کاتێک بە کۆمەڵ نوێژی کرد ئایە هەمان حوکمی هەیە؟ ئەم بابەتە قسەو باسێکی زۆری لەسەرە لای زانایانی ئیسلام کە ئەتوانین کورتەی قسەی زانایان لەسەر ئەم بابەتە بکەین بە سێ بەشەوە، کە بەم شێوازەیە:

بۆچونی یەکەم: ئەو کەسەی نوێژەکەی بە کۆمەڵ دەکات لە پشتی ئیمامەوە واجبە سورەتی فاتیحە بخوێنێت جا یەکسانە ئەو نویژانە بێت کە بەدەنگی بەرز دەخوێندرێ یاخود ئەو نوێژانەی بەدەنگی نزم دەخوێندرێ وەک نیوەرۆو عەسر، ئەم بۆچونە بۆچونی ئیمامی شافعی و ئەوزاعی و ئەبو سەورو ئیمامی بوخاری ئیمامی ئیبن و حەزم و کۆمەلێک لە زانایانە، بەڵگەشیان ئەم فەرموودەی پێغەمبەرە درودی خوای لێت کە دەفەرموێت(لاَ صَلاَةَ لِمَنْ لَمْ يَقْرَأْ بِفَاتِحَةِ الْكِتَابِ). واتە : ئەوکەسە نوێژی بۆ دروست نیە کە سورەتی فاتیحەی تێدا ناخوێنێت. ئیمامی بوخاری و مسلم ئەم فەرموودە ئەگێڕنەوە. بەلام کاتێک سورەتی فاتیحە دەخوێنێت کە ئیمام ئامین بکات لەو کاتی بێدەنگی ئیمامدا دەست پێ بکات.

بۆچونی دووەم:
خوێندنی سورەتی فاتیحە لە لایەن ئیمامەوە بری ئەو کەسە دەکەوێت کە نوێژی لە پشتەوە دەکات، بۆیە واجب نیە لەسەر ئەو کەسەی بە کۆمەڵ نوێژ دەکات سورەتی فاتیحە بخوێنێت، جا یەکسانە ئەو نوێژانە بێت کە بەدەنگی بەرز دەکرێت ووک مغریب و عیشاو بەیانی، یاخود ئەو نوێژانە بێت بە دەنگی نزم دەکرێ وەک نیوەرۆو عەسر، خاوەنی ئەم بۆچونە ئیمامی ئەبوو حەنیفەو سوفیانی سەوری و جگە لەوانیشە، بەڵگەشیان لەسەر قسەکانیان ئەم فەرموودەیە کە پێغەمبەر درودی خوای لێ بێت دەفەرموێت(من كان له إمام فقراءة الإمام له قراءة)٠ واتە: هەرکەس ئیمامی بوو لە نوێژدا واتە بە کۆمەڵ نوێژی کرد ئەوە خوێندنی ئیمام لە جیاتی ئەویش دەبێت. واتە وەک ئەوە وایە خۆی خوێندبێتی. ئەم فەرموودە کە بەڵگەی حەنەفیەکانە لە هەشت هاوەڵەوە گێڕاوەتەوە کە ئیمامی عەلی و ئەبوو هورەیرە و ئیبن و عومەرو ئەبی سەعیدی خودری و عبداللە ی کوری عەباس و عبداللە ی کوڕی مەسعودو ئەنەسی کوڕی مالیک و جابری کوڕی عبداللەیە، بەڵام فەرمودەکە لە جۆری فەرمودەی مورسەلە واتە تابیعی داوێتیە پاڵ پێغەمبەر درودی خوای لێ بێت. فەرموودەی مرسل لە جۆری فەرمودەی لاوازە بە گشتی ، بەڵام حەنەفیەکان کاریان بە فەرموودەی مرسل کردوە٠
بۆیە ئیمامی دارقتنی لە سونەنەکەیا هەموو ئەم فەرموودانەی هێناوەو ئەفەرموێت هەمووی لاوازە٠
وەئیمامی بوخاری دەربارەی ئەم فەرمودە دەفەرموێت(هذا خبر لم يثبت عند أهل العلم من أهل الحجاز ، وأهل العراق ، وغيرهم، لإرساله وانقطاعه). واتە: ئەم فەرموودە جێگیر نەبوە لای زانایانی حیجازو عێراق و جگە لەوانیش، بەهۆی بچڕان لە سەنەدەکەیدا.
وەئمامی ابن کسیر ئەفەرمووێت( هذا الحديث من طرق ، ولا يصح شيء منها عن النبي صلى الله عليه وسلم)٠ ئەم فەرموودە لە چەند ڕێگەیەکەو هاتوە بەڵام هیجیان سەحیح و دروست نین لە پێغەمبەرەوە. کورتەی قسە ئەوەیە زانایان ئەم فەرموودەیان بە لاواز دانوە چونکە کێشە لە سەندەکەیدا هەیە.

بۆچونی سێهەم:

ئەو نوێژانەی ئیمام بە دەنگی بەرز دەیانکات دروستە مەئموم فاتیحەی تیدا نەخوێنێت بەڵام ئەو نوێژانەی بە دەنگی نزم ئیمام تێیدا دەخوێنێت وەک نوێژی نیوەرۆ ئەوە هەر پێویست و واجبە سورەتی فاتیحە بخوێنێت، ئەم بۆچونەش قسەی زۆرێک لە زانایانە وەک ئیمامی مالیک و ئیمامی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل و عبداللەی کوری موبارەک و ئیمامی ئیبن و تەیمیەیە.
ئەم زانایانەش بۆچونەکەیان لەسەر چەند بەڵگەیەک بونیاد ناوە کە گرنگترینیان ئەمانەن:
١- خوای گەورە دەفەرموێت: وإذا قرئ القرآن فاستمعوا له وانصتوا لعلكم ترحمون ) الأعراف: 204. واتە: کاتێک کە قورئان خوێندرا دەبێت گوێی لێ بگرن و بێ دەنگیش بن.
٢- فەرمودەی پێغەمبەرە درودی خوای لێ بێت کە ئیمامی ئەبوو هورەیرە ئەیگیریتەوە کە فەرموویەتی: إنما جعل الإمام ليؤتم به فإذا كبر فكبروا وإذا قرأ فأنصتوا. واتە: ئیمام بۆ ئەوەیە کە چاوی لێ بکرێ کاتێ اللە ئەکبەری کرد ئێوەش بیکەن، وەکاتێک قورئانی خوێند ئێوە بێ دەنگ بن.
ئەم زانایانە ئەفەرموون کاتێک ئیمام بە دەنگی بەرز قورئانی خوێند نابێ مەئموم قورئان بخوێنێ بەڵکوو ئەبێ بیدەنگ بێت و گوێ بگرێ.

بۆچونی دروست لەم بابەتە ئەوەیە کە بەڵگەی واجب بوونی خوێندنی سورەتی فاتیحە گشتیە و بۆ ئیمام و مەئموم هەمان حوکمی هەیە و فەرموودەکەش هەردوو گەورە زانای فەرموودە ناس دەیگێرنەوە کە ئیمامی بوخاری و موسلمە.

د. شاخوان سيامنصوري.

  ژمارەی بینین 757

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram