سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئايا ئيبن سیرین خەونامەی نوسیووە.؟
ئايا ئيبن سیرین خەونامەی نوسیووە.؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 2596



ئايا ئيبن سیرین خەونامەی نوسیووە.؟

زۆر کات گوێ بیستی ئەوە ئەبین ئەوترێ خەونامەی ابن سیرین، یاخود ابن سیرین وای وتوە لە کتێبەکەی، من لێرەدا بە کورتی وەڵامی ئەو پرسیارە ئەدەمەوە کە ئایە ئەو زانایە کتێبی خەونامەی نوسیوە؟ یاخود هەر کتێبی نوسیوە لە ژیانیدا؟
ئیمامی ابن سیرین ناوی محمدی کوڕی سیرینەو لە ئەسڵدا خەڵکی شاری بەسرەن و لە کاتی ئازاد کردنی (عین التمر)ی نزیکی کوفە باوکی بە دیل ئەگیرێت لە لایەن سوپای خالیدی کوڕی وەلیدەوە، لە کاتی دەستەڵاتی ئیمامی ئەبوو بکری سدیقدا. دیارە ئەوکات سیرین گەنج بوو خێزانی نەهێنابوو، پاشان لە شاری مدینە جێگیر بوو لای ئەنەسی کوڕی مالک، پاشان خیزانی هێناو لە ساڵی (٣٤) کۆچیدا محمدیان بوو. زۆرێک لە هاوەڵانی بینیوەو لە خزمەتیان وانەی خۆێندوە. تا وەک زانیایەک ناوبانگی دەرکرد لە زانستەکانی قورئان و فەرموودە و ساڵی (١١٠) وەفاتی کردوە. لە گەڵ ئەوەدا زانایەکی بەرچاوی بواری لێکدانەوەی خەو بوە ، بەڵام سەبارەت بە نوسینی لە بوارای لێکدانەوەی خەودا ئەڵێم:

ئەوەی کە ئەدرێتە پاڵ ئەو زانا بەڕیزە لە کتێب واتە خۆی نوسیبێتی دوورە لە ڕاستیەوە، بەڵام خەوی زۆری لێکداوەتەوە و هەندێ لە زانایان ئەو جۆرە قسانەیان نوسیوە نەک خۆی، واتە ئەو کتێبەی کە لە بازاڕدا بە ناوی ئەوەوە چاپ کراوە دوورە لە ڕاستیەوە لەبەر ئەم هۆکارانە:

یەکەم: بە سەنەدی سەحیح و دروست گێڕدراوەتەوە لە ابن سیرینەوە کە کتێب نوسینی بەلاوە خراپ بوەو پێی وابوە کە ئەبێ شتەکان لەبەر بکرێن، ابن سعد لە کێبی(طبقات) ئەیگێڕتەوە لە (بکاری کوڕی محمد کوڕی عبداللەی کوڕی ابن سیرین) کە باپیرە گەورەی وتویەتی( إياكم والكتب فإنما ضل من كان قبلكم بالكتب). واتە: ئامان وریای کتێب بن چونکە گەلانی پێش ئێوە بەهۆی کتێبەوە لە ڕێ دەرچوون. وە (بکار) ئەڵێ: نە باوکم و نە باپیرە گەورەم و نە ابن عون کتێبکیان نەنوسیوە کە یەک فەرموودەشی تێدا بوبێت.
وەهەر وەها ابن سعد ئەگێڕێتەوە لە ( یحیایی کوڕی عەتیقەوە) کە وتویەتی: (كان ابن سيرين لا يرى بأسا أن يكتب الحديث، فإذا حفظه محاه). واتە: ئاسایی بوە بەلایەوە فەرموودە بنوسریتەوە بەڵام بە مەرجێ کە لەبەری کرد بیسڕێتەوە. ئەمە بەڵگەی ئەوەیە نوسینی بەلاوە خراپ بوە تەنانەت ئەگەر فەرموودەش بێت. وە هەر ابن سعد بە سەحیحی ئەگیڕیتەوە لە ابن سیرینەوە کە وتویەتی: (لو كنت متخذا كتابا لاتخذت رسائل النبي) صلى الله عليه وسلم. واتە: ئەگەر پەڕتوکم بنوسیایە ئەوە نامەکانی پێغەمبەرم ئەنوسی.

دووەم: ئەو زانایانەی ژیانی ابن سیرینیان باس کردوە زۆر بەیان بە هیچ جۆرێک باسی ئەوەیان نەکردوە کە كتێبی نوسیبێت لە هێچ بوارێکدا کە ئەم زانیایان بەشێکن لەوان( ابن سعد، الخطيب البغدادي، الذهبي، ابن كثير). وە ئەو زانایانەی کە وتویانە کتێبی لەو باورەوە نوسیوە وەک( ابن النديم، الخلال، ابن شاهين) هیچ بەڵگەیان نیە بۆ قسەکەیان نە دیویانەو نە باسی کتێبەکەشیان کردوە!.

سیهەم: زیاد و کەمی کتێبەکە لە هەندێ جاپدا کێبەکە قەبارەی زۆر گەورەیە و لە هەندێ چاپی تر قەبارەی بچوکە، و لە هەندێکیان باس و خواس و ناوی هەندێ کەسی تیدایە لە سەدەی پێنجەم بوون یان ڕویان داوە.

ئەی کتێبی کێیە ئەو خەونامە؟
هەندێک ئەڵێن دوای ابن سیرین خەلکانێک ئەو قسانەیان کۆکردۆتەوە کە کردویەتی، هەندێکیش ئەڵێن ئەو کتێبە نوسینی( ابي سعيد الواعظ)ه کە ناوی( البشارة والنذارة). هەندێک قسەی تریان کردوە.

د. شاخوان سيامنصوري.



  ژمارەی بینین 21

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus