سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایە هێنانەوەی ئاو بەدەست ڕۆژوو بەتاڵ دەکاتەوە؟
ئایە هێنانەوەی ئاو بەدەست ڕۆژوو بەتاڵ دەکاتەوە؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 2599


ئایە هێنانەوەی ئاو بەدەست ڕۆژوو بەتاڵ دەکاتەوە؟

زۆر جار پرسیاری ئەوە ئەکرێت کە ئەگەر یەکێک لە کاتی بەڕۆژوو بوندا بەدەستی خۆی یان هەر ئامێرێکی تر ئاوی خۆی هێنایەوە ئایە ڕۆژووەکەی بەتاڵ ئەبێتەوە یان نا؟
زانایان و شەرع زانانی ئیسلام دەربارەی بەتاڵ بونەوەی ڕۆژووەکەی دوو بۆچونیان هەیە:

یەکەم: ڕۆژووەکەی دەشکێت:

ئەمە بۆچونی زۆربەی زانایانە وەک مەزهەبی ئیمامی ئەبوو حەنیفە و مالک و شافعی و حەنبەلیەکان و ئیمانی ئیبن و تەیمیەش هەمان بۆچونی بە ڕاست و دروست داناوە، بەڵگەشیان ئەم فەرموودەی پێغەمبەری ئیسلامە درودی خوای لێ بێت کە ئەگێڕیتەوە لە فەرموودەیەکی قودسیدا کە خوای گەورە فەرمووێت( الصوم لي وأنا أجزي به، يدع شهوته وأكله وشربه من أجلي)رواه البخاري. واتە: ڕۆژوو بۆ منەو خۆم پاداشتی ئەدەمەوە چونکە وازی لە ئارەزووی و خواردن و خوادنەوە هێناوە لەبەر خاتری من.

دووەم: ڕۆژووەکەی ناشکێت:

ئەم بۆچونەش هەندێک لە پەیڕەوانی مەزهەبی ئیمامی ئەبوو حنیفەی و بۆچونی زاهیریەکانە، بەڵگەیان ئەوەیە کە ئاو هێنانەوە بەدەست واتای جوت بوونی(الجماع) ی تێدا نیەو کەواتە بەڵگەی ڕوونمان نیە بۆ بەتاڵ بوونەوەی ڕۆژووەکەی.
بەڵام قسەی ڕاست و درووست لەم بابەتە قسەی زۆربەی زانایانە کە ئەفەرموون ڕۆژوی پێ بەتاڵ ئەبێتەوە، بۆیە برایان و خوشکان ئەبێ خۆیان بپاریزێن لەو کارە بەتایبەت کاتێک بە ڕۆژوو دەبن.

د. شاخوان سيامنصوري

  ژمارەی بینین 682

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram