سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  من قوتابيم و سەعى زۆرم هەيه، دەتوانم خەتم نەكەم.؟
پرسیار 1/ من پۆلی دوازدەم خۆشت باش دەزانی کە خوێندنی گرانە و کاتی دەوێ ئایا ئاسایییە قورئان خەتم نەکەم؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 2601



پرسیار 1/ من پۆلی دوازدەم خۆشت باش دەزانی کە خوێندنی گرانە و کاتی دەوێ ئایا ئاسایییە قورئان خەتم نەکەم؟

وەڵام: الحمدلله والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آله وصحبه ومن والاه.

خوێندنەوەی قورئان هەموو كاتێك گرنگی زۆری هەیە لە ژیانی موسوڵماندا و لەسەر خوێندنەوەو كارپێكردنی پاداشتی دەست دەكەوێت، وەكو لە فەرموودەی صحیح دا هاتووە: (اقرؤوا القرآن فإنه يأتي يوم القيامة شفيعاً لأصحابه).صحيح مسلم، واتە: قورئان بخوێنن چونكە لە ڕۆژی قیامەتدا دەبێتە تكاكار بۆ خوێنەرەكەی و زۆر فەرموودەی تریش وەكو: (من قرأ حرفاً من كتاب الله فله به حسنة، والحسنة بعشر أمثالها لا أقول (الم) حرف ولكن: ألف حرف ولام حرف، وميم حرف). صحيح الجامع 6469. واتە: هەركەسێك پیتێک لە قورئان بخوێنێتەوە چاكەیەكی دەست دەكەەوێت و چاكەش بە دە بەرانبەرە، ( الم) یش سێ پیتە لە پاداشتدا!

قورئان پێویستە لە ڕەمەزان و هەموو مانگەکانی تردا و لە درێژایی تەمەنی موسوڵماندا مەشخەڵی ڕێگاو پەیام و پەیڕەوو ڕێپیشاندەری بێت، بەڵکو پێویستە تا بتوانێت لەبەری بێت بۆ ئەوەی جێگەی لە ناو ۆڵ و هزریدا بێت.

مەسەلەی خەتم كردنی قورئانیش لە ڕەمەزاندا لەبەر زۆرتر بوونی پاداشتەكەیەتی بەهۆی گەورەیی ئەو مانگەوە کە پاداشتەکان تێیدا لە کاتەکانی تر زۆرترن، بۆیە موسوڵمان تا بتوانێت زۆرتر قورئان بخوێنێتەوە بۆ خۆی باشترە، هەلێكەو بۆی ڕەخساوە بۆ ئەوەی بۆ قەبرو قیامەتی خۆی پاداشت كۆ بكاتەوە، بەڵام خەتم كردنی قورئان لە مانگی ڕەمەزاندا جگە لەوەی کە کارێکی باش و ( مستحب) ە، نە فەرزەو نە واجبە، بەڵكو كارێكی باشە و وەکو وتم هەلێكە بۆ ڕۆژوان هەڵكەوتووە، چونكە نازانێت فریای ڕەمەزانێكی تر دەكەوێت یان پێش هاتنی ڕەمەزانی داهاتوو دونیا بەجێ دەهێڵێت، بۆیە ئەگەر كەسێك خەتمەیەك یان زیاتری پێ نەكرا وەكو حوكمێكی شەرعی هیچی لەسەر نییە و گوناهبار نابێت.

بەڵام ئەبێت ئەوەش بزانرێت كە:

1-- ئەو پاداشتە زۆرانەی باسكراون بۆ کەسێک نییە قورئان وەکو ڕۆژنامەیەک یان کتێبێکی ئاسای بەپەلە بخوێنێتەوە! بەڵمو بۆ كەسێكە ئیمانی بە هەموو ئەوەی لە قورئاندا هاتووە هەبێت ئایەت بە ئایەت و وشە بە وشە، لە عەقیدەو شەریعەت و هەواڵی غەیب و هەموو ئەوانەی كە هەندیك بگرە زۆرێك لە موسوڵمانان یان باوەڕیان پێی نییە زۆر لە حاڵیان ورد بیتەوە یان لێی بەگومانن و جاری وا هەیە بە شانازیشەوە ئەڵێن ئێمە باوەڕمان بەو جۆرە شتانە نییە بێ ئەوەی بزانن بەو شێوە موسوڵمانێتی خۆیان دەخەنە ژێر پرسیارەوە، کەواتە مەسەلەکە تەنها خوێندنەوەیەکی پەتی نییە.

2- هەروەها پێویستە قورئان خویندنەكەی بە وردبوونەوەو تێگەیشتن و (تدبر) بێت، نەك هەر بیخوێنێتەوە و بەبێ هیچ بیركردنەوەیەك ژمارەی لاپەڕە بژمیرێت و وابزانێت بە تەنها خوێندنەوە پاداشتی بۆ کەڵەک دەبێت:( أَفَلا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ أَمْ عَلَى قُلُوبٍ أَقْفَالُهَا).

إحسان برهان الدين
1 رمەزان 1441
2020/4/24

  ژمارەی بینین 612

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram