سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئايا جگە لە تەراويح نوێژى تربە جەماعەت دەكرێت.؟
مامۆستا جگە لە تەراویح نوێژی سونەتی تر دروستە بەجەماعەت بکرێت؟؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 2606


الحمد لله/

لە فەرموودەی سەحیحدا بەڵگە هاتووە كە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم هەندێ جار نوێژی نافیلەی بە جەماعەت كردووە.

بۆیە زانایان فەرموویانە ئەگەر جاروبار موسولمان نوێژە سوننەتەكان بە جەماعەت بكات درووستە.

بەڵام هەندێ نوێژی نافیلە واتە سوننەتە و فەرزیش نییە لەگەل ئەوەشدا بەجەماعەت كراوە بە زۆری، وەكو نوێژی تەراویح و نوێژی مانگ گیران ( صلاة الخسوف) و نوێژە بارانە ( صلاة الإستسقاء).
بە كورتی وەكو ابن تیمیة فەرموویەتی: نوێژی تطوع دوو جۆرە: جۆرێكیان سونەت وایە بە جەماعەت بكرێت وەكو صلاة (الكسوف والاستسقاء وقيام رمضان) ، هەندێكیشی وەكو نوێژی سوننەتی دوای فەرزەكان و شەو نوێژ و تحیة المسجد لە چەند حاڵەتێكی دیاریكراو و كەم نەبێت جێگیر نەبووە كە بە جەماعەت كرابێت. والله أعلم.

إحسان برهان الدین
3/ رمضان / 1441
25 / 4 / 2020

  ژمارەی بینین 722

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram