سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  چۆن بزانم سیحرم لێکراوە.؟
چۆن بزانم سیحرم لێکراوە.؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 2634


چۆن بزانم سیحرم لێکراوە.؟

زۆر جار خوشکان و برایانمان ئەم پرسیارە دەکەن و عەوداڵی زانیارین لەم بارەوە، تا بزانن ئایە سیحریان لێ کراوە یان نا؟ چونکە گۆڕانکاری بەسەر ژیان و مامەڵەیاندا هاتوەو هەست بە نارەحەتی ئەکەن، یاخود کاریان بە قورس بۆ دەبێت، جا هاوسەر گیری بێت یاخود هەر کارێکی تر، بۆیە ئێمە لێرەدا چەند نیشانەیەک باس ئەکەین کە نیشانەی ئەوەن ئەو کەسە سیحری لێ کراوە، بەڵام لەوانەیە کەسێک بڵێت من هەموی یاخود زۆربەیم تێدایە ئایە منیش سیحرم لێ کراوە؟ کە نەمزانیوە، دیارە ئەبێ ئەوە بزانین کاتێک باسی ئەم نیشانانە دەکەین بۆ کەسێکە لە ناکاودا گۆڕانکاری بەسەریدا هاتبێت و پێشتر هیچ ئەو کێشانەی نەبووبێت، ئەگەرنا کەسێک هەر لە منداڵیەوە یاخود بەهۆی نەخۆشیەکەوە ئەو نیشانانەی تیدایە مەرج نیە لە خۆی بکەویتە گومانەوە کە سیحری لێ کرابێت.

دیارە سیحر جۆری زۆرەو شێوازی کردنەکەشی هەمویان جیاوان، هەندێکیان لە ڕیگەی خواردنەوە ئەکرێن، هەندێکی تەیان لە ڕیگەی ترەوە ئەکرێت، جا هەر جۆرێک لەو سیحرانە نیشانەی خۆی هەیە، من لێرەدا بە گشتی چەند نیشانەیەکی سەرەکی باس دەکەم بێ جیاکردنەوە جۆری سیحرەکە، کە پێم وایە گرنگترین نیشانەکان ئەمانەن:

١- ڕق لێ بوونت لە کەسانێک کە پێشتر خۆشت ویستوون، بێ هیچ هۆکارێک.
٢- زۆر بینینی خەوی ناخۆش و ترسێنەر، بەتایبەت بە دڕندەو ئاژەڵەوە، تا وات لێ دێت هەندێ جار تاقەتی خەوت نامێنێت، لەبەر ئەو جۆرە خەونانە.
٣- تەمبەڵی بەبێ ئەوەی هیلاک بیت بە هۆی کارێکەوە، جا ئەم تەمبەڵیە زیاتر بۆ پەرستشەکانە پاشان بۆ کاری ڕۆژانە.
٤- شت لە بیر چونەوەی زۆر.
٥- نارەحەت بوون بە گوێ گرتن لە قورئانی پیرۆز، بە شیوازێک حەز بکەی ئەو جیگەش جێ بهێڵێ کە قورئان تێیدا ئیش دەکات، یاخود لەو کاتەدا هەست بە تەنگە نەفەسی و گیان لەرزین بکەیت.
٦- حەز کردن بە تەنهایی، بەشیوازێک هیچ حەزت بە جیگەیەک نەبێت کە خەڵکی تری لێ بێت٠
٧- توڕە بوونی بەردەوام بێ هۆکارێکی توڕە بونی سروشتی.
٨- وەرینی پرچی(قژ) سەر، یان لاشە بەگشتی، بێ هیچ نەخۆشیەک.
٩- هەندێ جار بەشێک لە لاشەی پەڵەی لێ دەردەکەوێ و رەنگەکەشی ئەگۆڕێت ئەو پەڵەیە.
١٠- ئازاری بەردەوامی سەر، یاخود گەدە، یاخود سک......، بەڵام مەرج نیە ئەم ئازارانە پێکەوە بن.
١١- ڕشانەوەی زۆر بێ ئەوەی هۆکارەکەی نەخۆشیەکی دیار.
١٢- جوڵەی سەیر بەتایبەت کاتێک بە تەنها دەبێت و کەس نەبینێت.
١٣- کەوتنە گومانەوە لە هەندێ بابەتی بیروباوەی ئیسلام، وەک قورئان، پێغەمبەر، بونی خوای گەورە....
١٤- واز هێنان لەو عیبادەتانەی پێشتر کردویەتی، وەک نوێژ، قورئان خوێندن، زیکر...
١٥- گرنگی نەدانی پێویست بە جل و بەرگ و ڕواڵەتی دەرەوە، بە شیوازێک پێشتر وانەبوە.
١٦- حەزکردنی زیاد لە پیویست بە مانەوە لە سەر ئاو یان حەمام.
١٧- گریان یاخود پێکەنین بێ هیچ هۆکارێک.
١٨- درەنگ خەو لێ کەوتن، بەبێ ئەوەی هیچ کێشەیەکی هەبێت، بە شیوازێک جاری وایە چەندین کاتژمێر لە ژێر جیگەدا ناتوانێت بخەوەێت.
١٩- قسە کردن بەدەم خەوەوە، بەشیوازێک شتی سەیرو سەمەرە باس دەکات کە پێشتر ئەو دیاردە بونی نەبوە تێیدا.
٢٠- هەستکردن بە کز بوونی بینین، لە کاتێکدا پزیشک هیچ هۆکارێکی ئەو کز بوونە نازانێت.
٢١- ڕق لێ بوون لە هەندێ جێگە، یاخود تێکچونی کاتێک لە هەندێ جیگەدا ئەبێت، بۆ نمونە لەوانەیە سیحرەکە لە ژورێک بێت و هەرکات ئەچیتە ئەو ژورە هەست بە ناڕەحەتی دەکات.
٢٢- حەز نەکردن بە نان نەخواردن لە کاتێکدا برسیشێتی و یاخود چەندین ڕۆژە هیچی نەخواردوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا حەزی بە نان خواردن نیە.
٢٣- خوێندنی سورەتی بەقەرە یان گوێ گرتن لێی، جا هەرکات ئەم کارەت چەند جارێک کردو لە هەموو جارەکانیشدا هەستت بە ناڕەحەتی کرد بەشیوازیک لە جیاتی ئاسودە بونی دڵت توشی نارەحەتی بویت، ئەوە بزانە کێشەی سیحرت هەیە، وە بۆیە ئەم سورەتەمان باس کرد چونکە بۆ ئەو بابەتە گرنگە وەک لە فەرمودەدا هاتوە.

ئەم (٢٣) نیشانەی باسم کرد بەشێکن لە نیشانەکانی ئەوەی هەموو تاکێک بزانێت سیحری لێ کراوە یان نا، نیشانەی تریش هەن بەڵام بەشیکی کەم خەڵکی تێیاندا بە دی ئەکرێت.
لە کۆتایدا دووبارەی ئەکەمەوە مەرج نیە ئەوەی ئەم نیشانانەی تێدا بێت سیحری لێ کرابێت، بەڵکو لەوانەیە بەهۆی نەخۆشیەکەوە توشی بوبێت، یاخود بۆ ماوە بوبێت، لیرەدا قسەمان لەسەر ئەو براو خوشکانەیە کە ئەم نیشانانەیان لێ دەر ئەکەوێت لە ناکاو بێ هیچ هۆکارێکی پزیشکی یان بۆ ماوەیی.

د. شاخوان سيامنصوري


  ژمارەی بینین 930

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram