سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا كێشانی جگەرەش ڕێگرە بۆچوون بۆ مزگەوت.؟
پرسیار: وەكو ئاشكرایە كە خواردنی سیر و پیاز ڕێگرە لە چوون بۆ مزگەوت، لەبەر ئەوەی بە بۆنەكەی ئازاری موسوڵمانان ئەدرێت، ئایا كێشانی جگەرەش هەمان حوكمی هەیە ؟! چونكە هەندێك جار لە تەنیشت كەسانێكدا نوێژ ئەكەم لە مزگەوت كە بۆنی جگەرەیان لێدێت و كەسانی تەنیشت خۆیانی پێ ئیزعاج دەبێت.
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 2639


پرسیار: وەكو ئاشكرایە كە خواردنی سیر و پیاز ڕێگرە لە چوون بۆ مزگەوت، لەبەر ئەوەی بە بۆنەكەی ئازاری موسوڵمانان ئەدرێت، ئایا كێشانی جگەرەش هەمان حوكمی هەیە ؟! چونكە هەندێك جار لە تەنیشت كەسانێكدا نوێژ ئەكەم لە مزگەوت كە بۆنی جگەرەیان لێدێت و كەسانی تەنیشت خۆیانی پێ ئیزعاج دەبێت.

وەڵام: بەڵێ، لە فەرموودەی صحیح دا هاتووە كە هەركەسێك سیر و پیازی خوارد با نەچێت بۆ مزگەوت چونكە دەبێتە هۆكاری ئەزیەتدانی موسوڵمانان، وە بێگومان هەر شتێكی تر كە بۆنی ناخۆش بێت و موسوڵمانان ئەزیەت بدات، دەبێتە ڕیگر لە چوونە ناو مزگەوت، بۆیە دروست نیە ئەو كەسەی كە بۆنی جگەرەی لێدێت، بە جۆرێك كە خەڵكی ئیزعاج بكات، بچێتە مزگەوتەوە هەتا بە شتێك ئەو بۆنە لانەبات و نەیهێڵیت.
وە پێویستە ئەوەش بزانرێت كە كێشانی جگەرە كارێكی حەرامە و پێویستە مرۆڤی موسوڵمان لێی دوور بكەوێتەوە، لەبەر ئەوەی زیانی بۆ دین و بۆ جەستە و بۆ سەروەت و سامانی كەسەكە هەیە.

فەتوای زانای پایەبەرز: ابن باز (رحمه الله) – موفتی پێشووی وڵاتی سعودیە.
------------------------------------------------------------------------------------
وەڵامدانەوە ليژنەى فەتواى ماڵپەرى دەنگى ئيسلام

مامۆستا سەعد عبدالكريم



  ژمارەی بینین 641

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram