سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  حوکمی ئەنجامدانی جەماعەتی دووەم لە مزگەوتێکدا.؟
حوکمی ئەنجامدانی جەماعەتی دووەم لە مزگەوتێکدا.؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 2648


حوکمی ئەنجامدانی جەماعەتی دووەم لە مزگەوتێکدا.؟ 

بسم اللە، الحمدلله، والصلاة والسلام وعلی رسول الله وعلی آله وصحبه أجمعين. 

دووبارەکردنەوەی نوێژی جەماعەت لەمزگەوتێکدا دەبێت بە بە دووجۆری سەرەکیەوە:

1- ئەگەر هاتوو ئەو مزگەوتە بۆ هەموو نوێژێك چەند پێشنوێژ و ئیمامێکی هەمیشەیی هەبێت هەر ئیمامە و بێت بۆ هەر نوێژێك نوێژ بۆ کۆمەڵە و گروپەکەی خۆی بکات بۆ نموونە کە لە کاتژمێر ئەونە نوێژی عەسری فڵان ئیمامە و لە کاتژمێرەکەی تر نوێژی عەسری ئیمامەکەی ترە

(ئەم جۆرە بە ئاشکرا پێچەوانەی هەموو شەریعەتە و کارێکی داهێنراوە و سەرپێچی پێغەمبەری خوا ﷺ و هاوەڵە بەڕێزەکانە و تێکدانی شیرازە و یەکڕیزی و تەبایی نێوان مسوڵمانانە کە گومان لە نادرووستی و داهێنراویەکەی نییە ،،، کە سوپاس بۆ خوا ئێستا ئەم دیاردە نەماوە لە مزگەوتەکانمان کە لەسەردەمانێکی زوودا باو بووە و هەبووە) 

2- کە دابەش دەبێت بۆ دوو جۆر/

جۆری یەکەم / ئەگەر هاتوو ئەو مزگەوتەی کە درووست کرابوو هیچ ئیمام و پێشنوێژێکی فەرمی نەبوو بەڵکو هەرجارە و کەسێك دەیکرد

ئەوە دووبارە کردنەوە و سێ بارەکردنەوە ... هتد ی جەماعەت بە هەموو شێوەیەک درووستە ,,, جا ئەگەر
أ  - مزگەوتەکە لەناو بازار و قەرەباڵغی بوو (یان)
ب - لەناو گەڕەك و چۆڵەوانی بوو 
هیچ جیاوازێکیان نییە مادەم ئیمامێکی دیاریکراوی نییە ،،، (ئەمەش ڕای یەکڕیزی جمهوری زانایانە لە چوار امامەکە و جگە لەوانیش) ①

 جۆری دووەم / 

ئەگەر هاتوو ئەو مزگەوتە یەك ئیمامی هەمیشەیی  دیاریکراوی هەبوو 

وە هەندێك جار چەند خەڵکێك فریای نوێژە بەکۆمەڵەکە نەکەوتن ئایا بۆیان هەیە ئەمان لە  سوچێکی مزگەوتەکە کەسێک بخەنە پێش خۆیان و پێشنوێژیان بۆ بکات ؟!!

لە وەڵامدا دەڵێین ئەمیش دەبێتەوە بە دوو خاڵ:

أ - ئەگەر هاتوو مزگەوتە لەناو بازار بوو وە جێگاکەی جێگایەکی قەرەباڵغ بوو وە بەردەوام خەڵکانێکی زۆر ڕوویان تێ کرد.

(ئەمەیان بە دڵنیاییەوە درووستە و باشترین کارە کە تاك تاك نوێژ نەکرێ و بکرێتە جەماعەت مادەم خەڵکانێکی زۆر بەردەوام ڕووی تێدەکەن و ژمارەکە زۆرە و وە لەناو مزگەوتیشە ئەوە هیچ ڕێگریەك نییە کە جەماعەتەکە دووبارە بکرێتەوە وە بەڵکو خێری زیاترە " ئەمەش ڕای جمهوری زانایان لە چوار ئیمامەکە و جگە لەوانیش " ) ②

ب - ئەگەر هاتوو مزگەوتەکە لە گەڕەك و کۆڵانەکان بوو وە لەناو بازار و قەرەباڵغی نەبوو 

لێرەدا ڕاجیای زانایانی تێدایە وە هەرکەشیان بەڵگەی خۆیان بە دەستەوەیە

ڕای یەکەم /

 (نابێت نوێژی جەماعەت جارێکی تر دووبارە بکرێتەوە مادەم لەناو بازار و قەرەباڵغی نییە بەڵکو ئەگەر چەند کەسانێك فریای جەماعەتەکە نەکەوتن ئەوە دەبێت خۆیان بە تاك ئەنجامی بدەن)

ئەمەش " ڕای شافعییەکان و حەنەفییەکان و  مالکییەکانە و ئیمامی ئەوزاعی " یە ③ و لەوانەی سەردەمیش شێخ ئەلبانی یە ④

بەڵگەکانیان :

1- لە (ابي بکرة) فەرمووی : جارێکیان پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) لە قەراغی مەدینەوە هاتەوە بە مەبەستی نوێژی جامەعەت بەڵام جەماعەت کرابوو ، ئەویش گەڕایەوە بۆ ماڵەوە و کەس و کارەکەی کۆکردەوە و نوێژی بۆ کردن) ⑤

جا ئەفەرموون ئەگەر دووبارەکردنەوەکە درووستبوایە ئەوە پەیامبەری خوا ئەوانی کۆدەکردەوە لە مزگەوت و نەدەچووەوە بۆ ماڵ 

2- لە (حەسەن) ەوە هاتووە : کە ئەگەر دۆست و یاوەرانی پێغەمبەری خوا نوێژی جەماعەتیان بفەوتایە ئەوە لە ماڵەوە بەتەنها دەیان کرد ⑥

ڕای دووەم / درووستە جەماعەتەکە دووبارەبکرێتەوە بەهەر جۆرێك بێ ئەمەش ڕای( حەنبلەییەکان و حەسەنی بەصری و داودی ظاهري ⑦) (وە ابن قدامة و ابن المنذر ئەیگوازنەوە کە ئەمە  ڕای ابن مسعود و قتادة ەش بووە ⑧) وە لەوانەی سەردەمیش ڕای (شێخ ابن عثيمين ⑨) و (شێخ ابن باز ⑩) بووە 

بەڵگەکانیان: 

1-  پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) و هاوەڵەکانی نوێژی جەماعتیان کۆتایی پێ هێنابوو وە کابرایەکیش تازە هات (فریای نوێژە جەماعەتەکە نەکەوت) جا پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی بە هاوەڵەکانی ئەوە کێ هەیە خێرێك لەگەڵ ئەو پیاوە بکات و بچێ نوێژی لەگەڵ بکات وە پیاوێك هەستا و نوێژی بۆ کرد واتە کردیان بە جەماعەت) (11)   جا (ابن ابي شيبة) لە گێڕاونەوەکەیدا فەرموویەتی ئەو پیاوەی کە هەستایەوە و پێشنوێژی بۆ پیاوە تازە هاتووەکە کرد ابوبکری صديق بوو

2- ئەنەسی کوڕی مالیك جارێکیان چووە مزگەوتێك  و بینی جەماعەت تەواو بووبوو جا یەکێك بانگی داو قامەتی کرد و ئەنەسیش پێشنوێژی بۆ کردن (12)

ڕوونکردنەوەکان:

1- لە ڕاستیدا گێڕانەوەکەی ابی بکرة کە کراوەتە بەڵگە لەسەر ئەوەی نابێ جەماعەت دووبارە بکرێتەوە لەسەر ڕای زۆرێکی زانایانی فەرموودە ئەو گێڕانەوەیە سەنەدەکەی (منكر) ە کە جۆرێکە لە جۆرەکانی (ضعيف) لەکۆتایدا بەسەرچاوە و وردبینەوە ئامەژەمان بە نەقدی زانایان داوە لەسەری بڕوانە خاڵی ⑤ لە کۆتایی لە بەشی سەرچاوەکان

2- وە گێڕانەوەکەی حەسەن ڕاستە و هیچ کێشەیەك نییە لە سەنەدەکەی بەڵام هۆکارێکی تایبەتی لە پشت بووە کە بۆچی دۆست و یاوەرەکانی پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم لەدوای ئەوەوە ئەگەر نوێژی جماعەت تەواو ببوایە دەچوون لە ماڵەوە بە تەنیان دەیان کرد  ،،، 
ئەویش ئەوە بوو بە هۆکاری سوڵتە و دەسەڵاتی ئەوکاتەوە نەیاندەتوانی لە دوای تەواو بوونی جامعەتێك جارێکی تر جەماعەتی تر دووبارە بکەنەوە لە مزگەوت هەروەك زانایان لەشیکردنەوەی ئەثەرەکەدا فەرموویانە (13)

بەڵام ئەثەرەکەی ئەنەس و ئەو کابرایەی کە هاتە ناو مزگەوت کە کراوەتە بەڵگە لەسەر درووست بوونی جەماعەتی دووەم لە ڕاستیدا دوو بەڵگەی زۆر ڕوون و ئاشکران کە ڕێ ئەدا مسوڵمانان جەماعەتی دووەم ئەنجام بدەن وەك ئەوەی  لەسوچێکی دواوەی مزگەوتەکەی خۆیان ئەنجام بدەن ئەگەر هاتوو کۆمەڵێك بوون وە فریای جەماعەت یەکەم نەکەوتن.

سەرچاوەکان ////////

① : (📙 المبسوط - 1/247) (📙البحر الرائق - 1/367) (📙 المدونة الكبری - 1/118) (📙 المجموع - 4/222) (📙 المغنی المحتاج - 1/245) (📙 الانصاف - 2/155) (📙 فتح الباري لابن رجب - 4/25)

② : (📙 الٲم - 1/278) (📙 المدونة الكبری - 1/89) 
(📙الاستذكار - 4/63) (📙 المجموع - 4/221) (📙الفروع - 1/583) (📙 بدائع الصنائع - 1/418) (📙 الشرح الصغير - 1/432) (📙بذل المجهود - 4/177)

③ : (📙طبقات ابن سعد 7/488) (📙شرح السنة للبغوي 3/437) (📙الاستذكار - 4/65) (📙عمدة القاري 5/165)

④ : (📙 تمام المنة - ص 154)

⑤ :  (منكر)
رواه ابن حبان في  (📙 المجروحین - 2/336)  وقال (منکر الحديث) و الدارقطني في (📙تعليقات على المجروحين - 256) قال ( من مناکیر) و ابن رجب في (📙 فتح الباري - 4/24) قال (لا یحتج به) و مبارکفوري في (📙تحفة الاحوذي - 1/477) قال (ليس بصحيح ولم أجد حديثاً مرفوعاً صحيحاً يدل على هذا المطلوب) وابن عدي في (📙 الکامل في الضعفاء - 6/401) (📙 میزان العتدال للذهبي 4/140) و قال الذهبي (منکر) و قال الحافظ ابن حجر العسقلاني في (📙تلخيص الحبير - 3/19) لا يلزم من كون رجال الحديث ثقات، أن يكون صحيحاً

⑥ : (📙تحفة الاحوذي - 1/478 , 2/11)

⑦ : (📙 کشاف القناع - 1/458) (📙 المغنی - 2/133) 

⑧: (📙 الاشراف - 2/147}

⑨ : (📙 مجموع الفتاوی ابن باز - 12/165) 

⑩ : (📙مجموع الفتاوی و رسائل ابن عثيمين - 15/84)

11 :  اسناده صحيح
(📙صحيح ابن حبان 2397) (📙صحيح ابي داود - 574) (📙فتح الباري لابن حجر 2/166) (📙الصحيح المسند - 406) (📙صحيح الجامع - 2652)

12 : صحيح موقوف
(📙المطالب العالية لابن حجر العسقلاني 1/196) (📙فتح الباري لابن رجب - 3/550) (📙تغليق التعليق لابن حجر العسقلاني 2/276)

13 : (📙تحفة الاحوذي - 2/11) (📙المصنف لابن ابي شيبة 2/221)  (📙الاستذكار 4/68).

.................................................................................................................................

وەڵامدانەوەى ليژنەى فەتواى ماڵپەرى دەنگى ئيسلام

  ژمارەی بینین 692

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram