نوێژی ئیستیخاره چیه‌و چۆن ده‌كرێت؟ خوشكێكی به‌رێز پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد، كه نوێژی ئیستیخاره چۆن بكه‌م و دوعاكه‌ی پێش نوێژ بخوێنم یان دوای نوێژ؟ وه ئایه چۆن بزانم نه‌تجه‌ی نوێژه‌كه؟ سه‌ره‌تا ئه‌بێ ئه‌وه بزانین ئیستخاره واته پرس و ڕاكرا كرن به‌خوای گه‌وره به‌ڕێگه‌یه‌كی تایبه‌ت كه پێغه‌مبه‌ر فێری كردوین، بۆ كارێك كه دوو دڵین له كردنیدا، وه‌ئه‌م پرس كردنه پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان زۆر به‌گرنگی باسی كردوه‌و فه‌رمانی پێكردوین كه ئه‌نجامی بده‌ین‌فه‌رمویت:(من سعادة ابن آدم استخارته الله تعالى، ومن سعادة ابن آدم رضاه بما قضاه الله، ومن شقوة ابن آدم تركه استخارة الله عز وجل ، ومن شقوة ابن آدم سخطه بما قضى الله). واته: له خۆشگوزه‌رانی مرۆڤ كردنی نوێژی ئیستیخاره‌یه، وه له خۆشگوزه‌رانی مرۆڤدا ڕازی بوونه به‌وه‌ی خوای گه‌وره بۆی بڕیار ئه‌دات دوای ئیستیخاره، وه له خراپی مرۆڤ وازهێنانێتی له‌و ئیستیخاره، وه‌هه‌روه‌ها له نیشانه‌ی خراپی مرۆڤ ناڕازی بونێتی به‌وه‌ی خوای گه‌وره بۆ بڕیار داوه‌و توشی ئه‌بێت. وه ابن مسعود ئه‌فه‌رموێت: (پێغه‌مبه‌ر نوێژی ئیستخاره‌ی فێر ئه‌كردین وه‌ك چۆن سوره‌تێكی قورئانی فێر ئه‌كردین). كاتی ئه‌نجامدانی: ئه‌م نوێژه له هه‌مووكاتدا ئه‌نجام ئه‌درێ جگه له‌وكاتانه‌دا كه نوێژی تێدا دروست نیه، هه‌رچه‌ند به‌شێك له زانایان ئه‌فه‌رموون هۆكاری هه‌یه له هه‌موو كاتێكدا ده‌كرێت و دروسته. چۆنێتی ئه‌نجامدانی: پاشان با بێینه سه‌ر باسی چۆنێتی نوێژی ئیستیخاره‌كه، كه ئه‌م نوێژه وه‌ك هه‌ر نوێژێكی ئاسی دوو ڕكعاتیه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت نیه‌تی جیایه و نزایه‌كی تایبه‌تی تێدا ئه‌خوێندرێت و به‌م شێوه ده‌ه‌ست پێ ئه‌كه‌یت: 1- ده‌سنوێژێك ئه‌گرین وه‌ك چۆن ده‌ستنوێژی نوێژ ئه‌گرین. 2- پێش ده‌ستپێكردن به نوێژ نیه‌تی نوێژی ئیستیخاره دێنین له دڵماندا، كه نوێژێكی سوننه‌ته و نیه‌تمان ئه‌وه‌ی به‌م نوێژه خوای گه‌وره دڵمان یه‌كلا بكاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه كاره‌ی بۆی ئه‌كه‌ین. 3- دوو ركعات نوێژ ده‌كه‌ین، دوای خوێندنی سوره‌تی فاتحه، له ركعاتی یه‌كه‌مدا سوره‌تی(قُلْ یا أَیُّهَا الْكَافِرُونَ) ده‌خوێنین، له ركعاتی دووه‌مدا سوره‌تی (قُلْ هُو اللَّهُ أَحَدٌ). 4- له ركعاتی دوه‌مدا وه‌ك نوێژی ئاسایی سه‌لام ئه‌ده‌یته‌وه. 5- له دوای سه‌لام دانه‌وه ده‌سته‌كانت به‌رز ئه‌كه‌یته‌وه بۆ ئاسمان و ته‌واوی دڵت لای نزاكه ده‌بێت به سه‌ڵاوات له سه‌ر پێغه‌مبه‌ر ده‌ست پێ ده‌كه‌یت و پاشان نزای ئیستیخاره ئه‌خوێنیت كه به‌م شێوه‌یه ( اللَّهُمَّ إنِّي أَسْتَخِيرُكَ بِعِلْمِكَ, وَأَسْتَقْدِرُكَ بِقُدْرَتِكَ, وَأَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ الْعَظِيمِ فَإِنَّكَ تَقْدِرُ وَلا أَقْدِرُ, وَتَعْلَمُ وَلا أَعْلَمُ, وَأَنْتَ عَلامُ الْغُيُوبِ, اللَّهُمَّ إنْ كُنْتَ تَعْلَمُ أَنَّ هَذَا الأَمْرَ( لێره‌دا ناوی ئیشه‌كه‌ت ئه‌به‌ت كه ئه‌م نوێژه‌ت بۆی كردوه ) خَيْرٌ لِي فِي دِينِي وَمَعَاشِي وَعَاقِبَةِ أَمْرِي أَوْ قَالَ : عَاجِلِ أَمْرِي وَآجِلِهِ , فَاقْدُرْهُ لِي وَيَسِّرْهُ لِي ثُمَّ بَارِكْ لِي فِيهِ , اللَّهُمَّ وَإِنْ كُنْتَ تَعْلَمُ أَنَّ هَذَا الأَمْرَ) . پاش خوێندنی ئه‌م نزایه ده‌سته‌كانی داده‌گرێت. جا گه‌ر كه‌سێك ئه‌م دوعایه‌ی له‌به‌ر نه‌بوو دروسته بینوسێت و بیخوێنێته‌وه له كاتی دوعاكه‌دا. وه‌كردنی ئه‌م دوعایه لای هه‌ندێك له زانایان وه ئیمامی ابن تیمیه پێش سه‌لام دانه‌وه‌یه، به‌ڵام قسه‌ی دروست بۆچونی یه‌كه‌مه. چۆن ئه‌نجامی ئیستخاره بزانین؟ پاش ئه‌نجامدانی ئه‌م نوێژه، دڵت یه‌كلا بێته‌وه له‌سه‌ر كردن یان نه‌كردنی كاره‌كه ئه‌وه هه‌لّبژێره به‌مه‌رجێ پێشتر یه‌كلا نه‌بوبێتیته‌وه، یان له خه‌ودا خه‌وی خۆش ده‌بینێت به‌و كاره‌وه، یان خه‌و بینین دوای ئه‌م نوێژه به ڕه‌نگی سپی یان سه‌وزه‌وه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كردنی ئه‌و كاره باشه، یان ڕه‌نگه‌كانی تر وه‌ك ره‌ش یان سور به پێچه‌وانه‌وه‌یه، به‌ڵام ئاگاداربه بینینی خه‌و مه‌رج نیه دوای ئیستیخاره، یان سبحان الله دوای ئه‌م نوێژه كاره‌كه‌ت بۆ ئاسان ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌موو شتێك باش دێته ده‌سته‌وه، یان یه‌كسه‌ر هۆكارێك دێته پێشه‌وه بۆ واز هێنان لێی. به‌ڵام ئه‌وه‌ش بزانه ئه‌م نیشانانه هیچیان مه‌رج نین بۆ نه‌تیجه‌ی دوای ئیستیخاره، واته ئه‌م نیشانانه نه‌بوو مه‌رج نیه ئیستخاره‌كه‌ت جێی خۆی نه‌گرتوه. چه‌ندجار ئه‌م نویّژه ئه‌نجام بده‌ین؟ به‌شێك له زانایان ئه‌فه‌رموون ئه‌م نوێژه دروست له جارێك زیاتر بكرێت، چونكه به‌شێكه له كڕوزانه‌وه و داواكاری له خوای گه‌وره، له فه‌رمووده‌یه‌كدا كه قسه له‌سه‌ر سه‌نه‌ده‌كه‌ی هه‌یه كه لاوازه، پێغه‌مبه‌ر به ئه‌نه‌سی فه‌رمووه كه تا حه‌وت جار دوباره‌ی بكاته‌وه، وه‌ك ئه‌فه‌رموێت(يا أنس إذا هممت بأمر فاستخر ربك فيه سبع مرات، ثم انظر إلى الذي يسبق إلى قلبك فإن الخير فيه) . د. شاخوان سيامنصورى