پرسیار: ئایا دروستە پیاو بە جلی خەوەوە نوێژ بكات و بچێت بۆ مزگەوت ؟!! وەڵام: ئەگەر ئەو جلە پاك بێت و ئەوەندە ئەستوور بێت كە عەورەتی داپۆشێت، دروستە نوێژی پێوە بكات، چ لە ماڵەوە بێت یان لە مزگەوت. هەرچەندە مرۆڤی موسوڵمان پێویستە باشترین و جوانترین جلی لەبەر بكات كە دەچێت بۆ مزگەوت، چونكە خوای گەورە دەفەرموێت: " يَا بَنِي آدَمَ خُذُوا زِينَتَكُمْ عِنْدَ كُلِّ مَسْجِدٍ " (الأعراف/31 ). واتە: "ئەی نەوەی ئادەم، خۆتان بڕازێننەوە لە كاتی چوون بۆ مزگەوت دا" زانای پایەبەرز، ابن عثیمین (ڕەحمەتی خوای لێبێت) دەفەرموێت: " دروستە پیاو بە جلی خەوەوە نوێژ بكات لە ماڵەوە بێت یان لە مزگەوتدا، بە مەرجێك جلەكەی پاك بێت، مەگەر ئەوەی كە بەو جلەوە خەڵكی گاڵتەی پێ بكەن و غەیبەتی بكەن (بەهۆی ئەوەی پێچەوانەی عادەتی ئەو ناوچەیە بێت)، ئەوە باش نیە بەو جلەوە بڕواتە مزگەوت، چونكە مرۆڤی موسوڵمان نابێت شتێك بكات كە ببێتە هۆی غەیبەت كردن و باس كردنی لەلایەن خەڵكیەوە". سەرچاوە: "مجموع فتاوى ابن عثيمين" (12/362) . وەڵامدانەوەى ليژنەى پرسيارو وەڵامى شەرعى ماڵپەرى دەنگى ئيسلام