ئایە دروستە ڕۆژانی هەینی و شەمە بەتەنها بە ڕۆژوو بین.؟ چه‌ند براو خوشكێك پرسیاری ئه‌وه‌یان كردوه كه ئایه دروسته ڕۆژوی (تاسوعاء و عاشورا‌ء) بگرین له كاتێكد بۆ ئه‌مساڵی(1442)ک، ئه‌كه‌وێته ڕۆژی هه‌ینی و شه‌مه‌وه؟ پێش ئه‌وه‌ی بچینه سه‌ر وه‌ڵامی پرسیاره‌كه گرنگه ئه‌وه بزانین كه ئه‌و فه‌رمووده‌ی باسی ئه‌وه ده‌كات ڕۆژانی شه‌مه نابێ به ته‌نها به ڕۆژوو ببی تێیدا، كه ده‌فه‌رموێت(لا تصوموا يوم السبت الا فيما افترض عليكم). واته: ڕۆژانی شه‌مان به ڕۆژوو مه‌بن جگه له‌و كاته نه‌بێت كه فه‌رزه له سه‌رتان. ئه‌م فه‌رمووده ئیمامی أحمدو حاكیم و جگه له‌وانیش ئه‌یگێڕنه‌وه. به‌ڵام به شێك له زانایان ئه‌فه‌رموون لاوازه‌و( مضطرب)ه و لەگەڵ فەرمودەی سەحیحدا تێکئەگیرێت. وه ئه‌و فه‌رموده‌ی تریش كه باسی به ڕۆژوو بونی ڕۆژانی هه‌ینی ده‌كات به‌ته‌نها، ئه‌فه‌رموێت: لا تصوموا يوم الجمعة إلا أن تصوموا يوماً قبله أو يوماً بعده. واته: ڕۆژانی هه‌ینی به‌ته‌نها به ڕۆژو مه‌بن جگه له‌وكاته‌ی ڕۆژێك پێشی یان ڕۆژێك پاشی به ڕۆژوو بن. ئه‌م فه‌رموده ئیمامی بوخاری ومسلم ئه‌یگێڕنه‌وه. پاشان به ڕۆژوو بونی هه‌ر ڕۆژێك له ڕۆژه‌كانی هه‌فته كه هۆكارێكی هه‌بوو هیچ كێشه‌ی تێدا نیه گه‌ر به ڕۆژوو بین تێیدا، ئیمامی ته‌حاوی ده‌رباره‌ی به ڕۆژوو بونی شه‌مه به‌ته‌نها ئه‌فه‌رموێت" وقد أذن رسول الله صلى الله عليه وسلم في صوم عاشورا‌ء وحضَّ عليه، ولم يقل إن كان يوم السبت فلا تصوموه، ففي ذلك دليلٌ على دخول كل الأيام فيه". واته: پێغه‌مبه‌ر ڕێگه‌ی داوه ڕۆژی عاشورا به ڕۆژوو بین و زۆر هانی داوین له‌سه‌ری، نه‌شی فه‌رموه ئه‌گه‌ر كه‌وته شه‌مه‌وه به ڕۆژوو مه‌بن تێیدا، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه هه‌موو ڕۆژه‌كانی هه‌فته ئه‌گرێته‌وه. بۆیه لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ئه‌بێته‌وه هه‌ركات ڕۆژوو گرتن كه‌وته ئه‌و دوو ڕۆژه‌وه گرتنی هیچ كێشه‌ی نیه چونكه هۆكاری هه‌یه، وه‌ك ڕۆژوی فه‌رز، یاخود دانه‌وه‌ی قه‌رز، یاخود كه‌فاره‌ته‌كان، یاخود عه‌ره‌فه‌و عاشوراو ئه‌و ڕۆژانه‌ی وه‌ك ئه‌مان وان. لێرەدا به گرنگی ئه‌زانم به خاڵبه‌ندی باسی ڕۆژی شه‌مه بكه‌م كه چه‌ند جۆرێكە به نیسبه‌ت ڕۆژوه‌وه، كه شیخ محمد بن صالح العثیمین هێناوێتی: #جۆری_یه‌كه‌م: ئه‌وه‌یه له شه‌مه‌یا ڕۆژی فه‌رز بگری، وه‌ك(ره‌مه‌زان، قه‌زاكردنه‌وه، ڕۆژوی كه‌فاره‌ته‌كان) له‌م كاته‌د هیچ كێشه‌ی تێدا نیه. #جۆری_دووه‌م: ڕۆژێك پێشی یان پاشی به ڕۆژوو بێت، له‌م كاته‌شدا هیچ كێشه‌ی تێدا نیه‌و دروسته. #جۆری_سێهه‌م: رۆژوی ڕۆژه گرنگه‌كان بكه‌وێته‌وه شه‌مه‌وه، وه‌ك( ڕۆژه سپیه‌كان، ڕۆژی عه‌ره‌فه، ڕۆژوی عاشورا، شه‌ش ڕۆژی شه‌وال، نۆ ڕۆژی زی الحجه، له‌م كاته‌شدا هیچ كێشه‌ی تێدا نیه، چونكه ڕۆژوی سه‌به‌به نه‌ك ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌مه‌یه لە به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌مه‌یه به ڕۆژوو بێت. #جۆری_چواره‌م: سروشتی خۆی وابێت ڕۆژ ناڕۆژێك به ڕۆژوو بێت و له‌و كاته‌شدا ڕۆژانی شه‌مه‌شی تێده‌كه‌وێت، له‌م كاته‌شدا هیچ كێشه له‌و به ڕۆژوو بونه‌دا نیه. #جۆری_پێنجه‌م: رۆژی شه‌مه تاتبه‌ت بكات به ڕۆژووی سونه‌تی بێ هۆكار(سنة مطلق) ، ئه‌م جۆره ڕۆژوه جێگه‌ی مشت و مڕه له نێوان زانایاندا، ئه‌و زانایانه‌ی ئه‌فه‌رموون فه‌رموده‌كه لاوازازه هیچ كێشه‌یان له به ڕۆژژوو بونه‌كه‌دا نیه، ئه‌وانی تریش ئه‌ڵێن فه‌رمووده‌كه راست و دروسته‌و نابێ ئه‌م جۆره ڕۆژوه بێ سه‌به‌به‌ی تێدا بگیرێت. لە کۆتایدا پێم خۆشە بۆچونی زانایانی مەزهەبەکان بە کورتی بخەمە ڕوو لەسەر بە ڕۆژوو بونی سوننەتی گشتی(سنة مطلق) کە هۆکارێکی نەبێت لە ڕۆژانی شەمە و هەینی کاتێک بە تەنها ڕۆژوی سوننەتیان تێدا بگێرێت، زانایان دوو بۆچونیان هەیە بەکورتی لەسەر ڕۆژوی شەمان بەتەنها: 1_ دروستە ڕۆژانی شەمە بە تەنها بگیرێت بۆ ڕۆژوی سوننەت، ئەمە بۆچونی ئیمامی مالیک و ئیمامی ابن تیمیەیە و ڕیوایەتێکە لە مەزهەبی ئیمامی ئەحمەد. 2_ باش نیە(مکروە)ە ڕۆژی شەمە بەتەنها بگیرێت، ئەم بۆچونە بۆچونی هەرسێ مەزهەبەکەیە حەنەفیەکان و شافعیەکان و حەنبەلیەکان. کەواتە کەسیان نەیان وتوە حەرامە. وەلەسەر ڕۆژی هەینیش چەند بۆچونێکیان هەیە: 1_ ناپەسەندە(مکروە) بەتنها بگیرێت مەگەر ڕۆژێ پێشی یان ڕۆژێ پاشی، بەڵام کاتێک ڕۆژوی ڕۆژ ناڕۆژ ئەگرێت و ئەکەوێتە هەینی ناپەسەند نیە، ئەمە بۆچونی هەندێک لە مالیکیەکان و مەزهەنی ئیمامی شافعی و ئەحمەدی کوڕی حەنبەلە. 1_ مکروهو ناپەسەند نیە بە تەنها بگیرێت، ئەم قسەش بۆچونی حەنەفیەکان و مالیکیەکانە. 3_ حەرامە ڕۆژی هەینی بەتەنها بگیرێت بۆ ڕۆژوی سونەتی گشتی(سنة مطلق) نەک هۆکارێکی هەبێت وەک عەرەفەو ئەوانی تر، ئەم بۆچونە ڕیوایەتێکە لە مەزهەبی ئیمامی ئەحمەد و قسەی بەشێک لە زانایانە وەک ابن تیمیە نەخەعی و ابن سیرین و ابن حزم و بەشێکی تر لە زانایان. #پوختەی_قسە لە پاش سەرنجدان لەم بابەتە و بەڵگەی هەموو لایەکیان ئەوەی بۆم دەرکەوتوە قسه‌ی راست و دروستی زانایان ئه‌وه‌یه هه‌ركات تاسوعاو عاشورا یان هه‌ر ڕۆژێكی تر له‌و ڕۆژانه‌ی تر بكه‌وه‌نه هه‌ینی و شه‌مه‌وه هیچ كێشه نیه له گرتنی ڕۆژوو تێیدا، چونكه ناچێته ڕیزی به پیرۆز گرتنی ڕۆژه‌كه‌وه كه گاوره‌كان ئه‌م رۆژه‌یان به‌لاوه پیرۆز بوه‌و كاریان تێدا نه‌كردوه . وە تەنانەت ئەگەر ڕۆژوەکە ڕۆژوی سەبەیش نەبوو واتە سونەتی گشتی بوو نەک ئەو ڕۆژانەی پێغەمبەر هانی داوین تێیدا بە ڕۆژوو بین بەشێکی زۆری زانایان پێیان دروستە. د. شاخوان سيامنصوري.