سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  بليمەتى كورد م. مەلا عبدالكريمى مودەريس كێيە.؟
زاناو بليمەتى كورد مامۆستا مەلا عبدالكريمى مودەريس، ئەوكەسەى هەموو كورد قەرزارييەتى..!
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3665


زاناو بليمەتى كورد مامۆستا مەلا عبدالكريمى مودەريس

ئەوكەسەى هەموو كورد قەرزارييەتى..!


زۆرن ئەو زاناو كەسايەتييە ئيسلامييە بليمەت و گەورانەى كورد كە نەك تەنها گەلى كورد ، بەڵكو گەلانى ديكەش قەرزارى زانست و مەعريفەو تێكۆشان و هەوڵەكانيانن، جەنابى مودەريس بوارى زانستى و مەعريفى نەماوە كە تيايدا قوڵ نەبوبێتەوەو بەوپەرى تواناو جورئەتەوە مەلەى تێدا نەكردبێت، ئەم مەلاو زاناى كوردستانە بۆ ئێمەى گەلى موسوڵمانى كورد شانازييەو سەرمان پێيەوە بەرزە، ئەگەر جەنابيان نەبوبان ئێستا هەموو دەستەوسان بووين لە راڤەو تێگەيشتنى زۆرێك لە ديوانى كەڵە شاعيرانى كورد و لەولاشەوە يەكەم موفتى گەورەى كورده كە موفتى هەموو عێراق بووەو فەتواى دژى داگيركەران دەركردووە لەسەرەتاى هاتنى ئەمريكاى داگيركەرەوە.!  لە پێشوازى ساڵيادى وەفاتيدا وەك وەفايەك لە پرۆژە بانگەوازييەكانى مامۆستا مەلا ئەحمەد كاكە مەحموودەوە تيشكێك بخەينە سەر ژيان و تێكۆشانى جەنابى مامۆستاى مودەريس..
   
- ناوی سيانى: مامۆستا مەلاعبەبدولکەریمی کوڕی سۆفی محمدی کوڕی فەتاحە. 
- لە دایکبووى 1318 کۆچى بەرامبەر 1900 زايينى لە گوندی گوێزە کوێرەی سەر بەشاری مەریوان لە دایکبووە.
- لە پێنج ساڵی و لەسەر داوای باوکی دەخرێتە بەرخوێندن لەگوندەکەی خۆیان و پاش خەتم کردنی قورئان باوکی گوێزە بانەیەکی بۆ دەکات لەتەمەنی حەوت ساڵی  و لەساڵی 1325 ك،  بابى مامۆستا کۆچی دوایی دەکات. 
 پاشان لە ژێر چاودێری مام و پاشان شێخی عەلائەددین درێژە بەخوێندن دەدات و لە خزمەت زیاتر لە سێزدە مامۆستادا وانەکان دەخوێنێت و دواتر لە تەمەنی 24ساڵی و لەساڵی 1343 كۆچى بەرامبەر 1924 زايينى لە خزمەت عەللامە مامۆستا شێخ عومەری قەرەداغی بڕوانامە وەردەگرێت.

خزمەتەکانی جەنابى مودەڕیس:

یەکەم: مەدرەسەی گوندی نێرگسەجاڕ لەساڵی (1343 ک، 1924 ز) بۆ کۆتایی ساڵی (1346 ک، 1927) بۆ ماوەی سێ ساڵ.

دووەم: خانەقاو مەدرەسەی بیارە لەسەرەتای ساڵی (1347 ک، 1928 ز) بۆ (1371 ک، 1951 ز) ماوەی 24ساڵ مودەڕیس و 18ساڵ وتار خوێن بووە، وە یەکەم کەس بووە کە وتاری کوردی بەفەرمانی شێخی عەلائەددین لەبەرواری (26 رجب 1353ک) لەخانەقای بیارە خوێندوەتەوە.

سێیەم : مزگەوت و مەدرەسەی حاجی حان لە سلێمانی لەبەهاری (1371 ک، 1951 ز) بۆ سەرەتای هاوینی ساڵی (1374ک، 1954ز) بۆ ماوەی سێ ساڵ.

چوارەم: تەکیەی تاڵەبانی لەکەرکوک لەسەرەتای هاوینی (1374ک 1954م) بۆ ساڵی (1380ک 1960م) بۆ ماوەی شەش ساڵ.

پێنجەم: مزگەوتی ئەحمەدی لە بەغداد لەبەرواری 15، 8، 1960.

شەشەم: مزگەوت و مەدرەسەی شێخی گەیلانی لە 15 تشرینی یەکەمی 1960 تاکۆتایی تەمەنی لەوێ دەمێنێتەوەو لەبەرواری 29- 30- 8/ 2005 کۆچی دوایی دەکات.

وە تا كۆتايى تەمەنى لەسەر مەزهەبی شافعيی بووە و لە رێگەى تەسووف دا دەورو كاريگەرى بەرچاوى هەبووە.

پاشان لەژیانیدا زیاد لە (90) دانراوی بەزمانی کوردی و عەرەبی و فارسی لەهەموو بوارەکاندا نوسیووە:

ناوی هەندێک لە دانراوەکانی

 باخچەی گوڵان
بارانی ڕەحمەت
بەھار و گوڵزار
بنەماڵەی زانیاران
تەرجەمەی بەھارستانی جامی (چاپ نەکراوە)
شەرحی تەسریفی زنجانی
تەفسیری نامی (لە چەند بەرگێکدا)
سەناو سکاڵا
حەج نامە
خۆلاسەی تەفسیری نامی
دوو ڕشتە
دیوانی فەقێ قادری ھەمەوەند
دیوانی مەحوی
دیوانی مەولەوی
دیوانی نالی
لێکدانەوەی قەسیدەی نوری خاکی
ڕۆژگاری ژیانم
ڕۆژگای بەھەشت
تەفسیری نامی حەوت بەرگ
سەرچاوەی ئایین
سۆسەنی کۆسار
شەریعەتی ئیسلام - لە ٤ بەرگدا
شەمامەی بۆندار
شەوچەرەی دڵدار
عەقیدەی مرضیةی مەولەوی
کەراماتی حەزرەتی ضیاء الدین «قدس سرە»
لیمۆی مەزەدار
مەولودنامە و میعراجنامە
مەکتووبات کاک ئەحمەدی شێخ
نامەی بەختیار
نامەی ھۆشیار
شەمامەی بۆندار
نووری ئیسلام
نووری قورئان
وەنەوەشەی نازدار
وتاری ئایینی بۆ ڕۆژانی ھەینی
یادی مەردان (دوو بەرگ)
بەرھەمەکان بە زمانی فارسی دەستکاری
فوائدالفوائح
رسالە شمشیرکاری
بەرھەمەکان بە زمانی عەرەبی
مواهب الرحمن فی تفسیر القران حەوت بەرگ
علماءنا فی خدمة علم و الدین
الانوار اللماعة فی اشراط الساعة
رسائل العرفان.


زۆر سوپاس بۆ هاوكارى و زانيارى و پشتگيرى مامۆستا شێخ مەزهەر شێخ نورالدين موفتى.

ئامادەكردنى: عيرفان ئەحمەد كاكە مەحموود

  ژمارەی بینین 841

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram