سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایە دروستە قورئان خوێندن لەسەر گۆڕ.؟
ئایە دروستە قورئان خوێندن لەسەر گۆڕ.؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3682


ئایە دروستە قورئان خوێندن لەسەر گۆڕ.؟

مەبەستمان لە قورئان خوێندن لەسەر قەبران ئەوەیە کاتێک مردو ئەخرێتە گۆڕەوە، قورئان لەسەر گۆڕەکەی بخوێندرێت، وەک ئەمڕۆ لە گۆڕستانەکانی ئێمە ئەبینرێ، جا من لێرەدا باسی دروستی و نادروستی ئەوەناکەم کە کەسانێک بە پارە ئەو کارە ئەکەن! بەڵکو تەنها وەڵامی پرسیاری سەرەوە ئاماژە پێ ئەکەم.
دیارە ئەم بابەتەش وەک هەندێ لە بابەتەکانی تر قسەو باسی زۆری زانایانی لەسەرە، بەڵام گەر بە وردی تەماشای بۆچونەکان بکەین، بۆمان ڕوم ئەبێتەوە بە گشتی سێ بۆچونیان هەیە، کە بەم شێوەی خوارەوەیە:

#یەکەم: قورئان خوێندن لەسەر گۆڕ نادروستەو نابێ بکرێ.
ئەم بۆچونە مەزهەبی  ئیمامی مالیک و ڕیوایەتێکیشە لە مەزهەبی ئیمامی ئەحمد دا و قسەی ئیمامی ئەبوو حەنیفەشە. 

بەڵگەکانیان:
بەهێزترین بەڵگەکانیان ئەم چوارەن:
١) لە سەحی ئیمامی موسلمدا هاتوە  ئەبوو هورەیرە ئەیگێڕێتەوە کە پێغەمبەر درودی خوای لێ بێت ئەفەرموێت" لَا تَجْعَلُوا بُيُوتَكُمْ مَقَابِرَ إِنَّ الشَّيْطَانَ يَنْفِرُ مِنَ الْبَيْتِ الَّذِي تُقْرَأُ فِيهِ سُورَةُ الْبَقَرَةِ". واتە: ماڵەکانتان مەکەنە گۆڕستان، چونکە شەیتان لە ماڵێک ڕادەکات کە سورەتی بەقەرەی تێدا ئەخوێندرێ. ئەوی لێ ئەخوێندرێتەوە گۆڕستان جێگەی قورئان خوێندن نیە. 
١) هەر لە سەحیحی ئیمامی موسلمدا هاتوە، کە دایکمان عائشە فەرموویەتی ئەی پێغەمبەر درودی خوای لێ بێت چی بڵێم لە کاتی سەردانی کردنی گۆڕستاندا؟ فەرمووی بڵێ"السَّلامُ على أهلِ الدِّيارِ من المؤمنينَ والمُسْلمينَ، ويَرْحَمُ اللهُ المُستَقدِمينَ مِنَّا والمُستَأخِرينَ، وإنَّا إن شاءَ الله بكم لَلاحِقونَ". 
لێرەدا کاتێک دایکمان عائیشە پرسیاری کرد چی بخوێنیت، پێغەمبەر درودی خوای لێ بێت هیچ  ئایەتێک لە قورئانی پیرۆزی فێر نەکرد کە لە گۆڕستان بیخوێنێت. 
٣) لە سەحیحی ئیمامی بوخاریدا هاتوە، پێغەمبەری ئازیزمان درودی خوای لێ بێت ئەفەرموێت" لَعَنَ اللَّهُ اليَهُودَ وَالنَّصَارَى اتَّخَذُوا قُبُورَ أَنْبِيَائِهِمْ مَسَاجِدَ". واتە: لەعنەتی خوا لە گاورو جولەکە گۆڕی پێغبەرەکانیان کردە مزگەوت. 
لەم فەرمودەوە ئەوەێ لێ ئەخوێندرێتەوە، کە مزگەوت بۆ نوێژ و قورئان خوێندن و..... دروست کراوە، هەرکات گۆڕەکان بوە جێگەی ئەم کارانە ئەوە دروست نیە، کە قورئان خوێندنیش ئەگرێتەوە. 
٤) قورئان خوێندن لە سەر گۆڕ لە سوننەتی پێغەمبەردا نەهاتوەو کاری هیچ کام لە هاوەڵان و تابعین نەبوەو نەشیان کردوە، کە ئەوەش بەڵگەی نادروستی ئەو کارەیە. 
#دووەم: قورئان خوێندن لەسەر گۆڕ کارێکی ڕێگە پێدراوە(المباح).
ئەم بۆچونەش زانایانی مەزهەبی ئەبوو حەنیفەو بەشێک لە زانایانی نوێی مەزهەبی ئیمامی مالیک و ڕیواتێکیشە لای حەنبەلیەکان. 

بەڵگەکانیان:
١) ئەگێڕنەوە لە ئیمامی ئەبوو بەکری سدیقەوە ئەویش لە پێغەمبەرەوە کە فەرموویەتی"مَنْ زَارَ قَبْرَ وَالِدَيْهِ أو أحدهما في كلِّ جمعة مرة يقرأ عنده يس غفر له". وات: هەرکەس بچێتە سەر گۆڕی دایک و باوکی یاخود یەکێکیان، هەموو ڕۆژانی هەینیەک، سورەتی یاسینی لەسەر بخوێنێ، خوای گەورە لێی خۆش ئەبێت. ئەم ڕیوایەتە ابن عەدی لە کامیلدا هێناوێتی و دەربارەشی فەرموویەتی" هذا الحديث باطل ليس له أصل بهذا الإسناد. 
٢) لە سوننەنی ئیمامی بەهەقیدا هاتوە کە عبداللەی کوڕی عومەر ئەم کارەی کردوە، سەرەتای سورەتی بەقەرەو کۆتایکەی لە سەر گۆڕ خوێندوە. 
ئەم ڕیوایەتە جێگەی قسەو باسی زۆری زانایان بوە، لەگەل ئەوەی ئیمامی هەیسەمی ئەفەرموێت" رجاله موثوقون" بەڵام دوو ڕاوی تێدایە بەناوی(مبشر بن اسماعیل، و عبدالرحمن بن العلاء اللجلاج) جێگەی قسەو باسن. 
مبشری کوڕی اسماعیل، بوخاری دەربارەی ئەفەرموێت"منکر الحدیث" ئیمامی ئەحمەدیش ئەفەرموێت" ضعيف" ابن حجریش ئەفەرموێت" متروك". 
عبدالرحمن ی کوری عەلا، جگە لە ئیمامی ابن حبان کەس بە باشە باسی نەکردوە، هەر بۆیە شێخی ئەلبانی دەربارەی ئەفەرموێت" إنه معدود من المجهولين، لذا لا يصح هذا الاثر عن ابن عمر. 
٣) ئیمامی قورتبی لە کتێبی(التذكرة) ئێناوێتی لە ئەنەسەوە کە گوایە پێغەمبەر فەرموویەتی" من دخل المقابر فقرأ فيها يس خفف عنهم يومئذ، وكان له بعددهم حسنات". بەڵام ئەوەی گرنگە بیزانین ئەم ڕیوایەتە لە هیچ کتێبێکی جێگەی بایەخی فەرموودەدا نەهاتوەو شێخی ئەلبانیش دەربارەی فەرموویوتی درۆیە بەدەم پێغەمبەرەوە کراوە!. 
#سێهەم: سوننەتە قورئان خوێندن لە سەر گۆڕ. 
ئەم بۆچونە مەزهەبی ئیمامی شافعی و ئیمامی ئەحمەدی کوڕی حەمبەلە. 

بەڵگەکانیان:
جگە لەو بەڵگانەی لە بەشی دووەمدا باسمان کرد، کە ئەیهننەوە بۆ سەلماندنی قسەکەیان، ئەم فەرموودەی تریش بە بەڵگە ئەهێننەوە، کە لە سەحیحی بوخاری و موسلمدا هاتوە، ئیمامی عبداللەی کوڕی عەباس بۆمان ئەگێڕێتەوە کە پێغەمبەر بەلای دوو گۆڕدا ڕۆشت و فەرموی"إِنَّهُمَا لَيُعَذَّبَانِ وَمَا يُعَذَّبَانِ فِي كَبِيرِ إِثْمٍ، قَالَ بَلَى، أَمَّا أَحَدُهُمَا فَكَانَ يَمْشِي بِالنَّمِيمَةِ، وَأَمَّا الآخَرُ فَكَانَ لا يَسْتَتِرُ مِنَ الْبَوْلِ، ثُمَّ دَعَا بِعَسِيبٍ رَطْبٍ فَشَقَّهُ اثْنَيْنِ فَغَرَسَ عَلَى هَذَا وَاحِدًا وَعَلَى هَذَا وَاحِدًا، ثُمَّ قَالَ: لَعَلَّهُ يُخَفَّفُ عَنْهُمَا"
فەرمووی خاوەنی ئەم دوو گۆڕە سزا ئەدرێن چونکە یەکێکیان قسەهێنەرو قسە بەر بوە، ئەوی تریان خۆی پاک نەکردۆتەوە لە پاش سەرئاو کردن! بۆیە داوای کرد گەڵایەکی دار خورمای بۆ بنێنن، کە بۆیان هێنا کردی بە دوو بەشەوە و لەسەر هەردوو گۆڕەکە ناشتی و فەرموو ئومێدم وایە تا وشک ئەبنەوە خوای گەورە سزایان لەسەر کەم کاتەوە. 
جا ئیمامی نەوەوی لە شەرحی سەحیحی موسلمدا (٣/ ٢٠٢)دەربارەی ئەم فەرموودە ئەفەرموێت"واستحب العلماء قراءة القرآن عند القبر لهذا الحديث، لأنه إذا كان يرجى التخفيف بتسبيح الجريد فتلاوة القرآن أولى". واتە: زانایان بە سوننەتیان زانیوە قورئان خوێندن لە سەر گۆڕ، بە بەڵگەی ئەم فەرموودە، چونکە ئومێد ئەکرێت بەهۆی زیکری گەڵایەکی خورماوە سزای مردوو کەم بێتەوە، قورئان لەوە پێشترە ببێتە هۆی کەم بونەوەی سزا. 

پوختەی قسە:
وەک باسمان کرد ئەو بابەتە سێ بوچونی زانایانی لەسەرەو بە درێژی باسمان کرد، ئەوەی بۆمان ڕوون بویەوە لە ڕوی بەهێزی سەنەدی بەڵگەوە بەڵگەی ئەوانە بەهێزن کە فەرموویان دروست نیە لە سەر گۆڕ قورئان بخوێندرێ، ئەمە لە ڕوی بەهێزی سەنەدەوە، بەڵام هیچیان بەڵگەی سەریح نین بۆ حەرام کردنی ئەوکارە، چونکە بە حەرام دانانی کارێک ئەبێ بەڵگەی سەحیح و سەریح یەکلایی بکاتەوە. 
بۆیە من پێم وایە قەبرسان ناچێتە ڕیزی ئەو جێگایانەوە کە دروست نیە قورئانی تێدا بخوێندرێ، چونکە ئەگەر بڵێین دروست نیە قورئان لەسەر گۆڕ بخوێندرێ، کەواتە دروست نیە لە گۆڕستاندا قورئان بخوێندرێ، لە کاتێکدا لە هەندێ وڵاتی ئیسلامی خەڵک لە گۆڕستاندا ئەژین و جێگەی تریان نیە و ناکرێت قورئان خوێندنیان لێ قەغە بکرێ. 

د. شاخوان سيامنصوري


  ژمارەی بینین 939

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram