ســــــــودێکی فیقهی.! گــــــــــــــرنگە بۆ هەموان.! زانایانی شەرع و پێشەوایانی مەزهەب بەم شێوەیە ئەو ئاژەڵانەی کەگۆشتی ناخورێت جیایان کردۆتەوە . ۱- هەر ئاژەڵێک کەڵبەو ددانی ئاشکرای هەبێت گۆشتی ناخورێت وەکو سەگ و گورگ و پڵنگ و شێر. ۲- هەر ئاژەڵێک دەنوکی تیژبێت و کەوانەیی بێت و چنگیشی هەبێت وەکو (داڵ و هەڵۆ ٫ بازو..). ۳- هەر ئاژەڵێک نەهی کرابێت لە کوشتنی نابێت گۆشتی بخورێت وەکو: (پەپوی سلێمان, بۆق..). ٤- هەر ئاژەڵێک فەرمانکرابێت بەکوشتنی نابێت بخورێت گۆشتەکەی وەکو: ( مارو - مشک و ٫ دوپشک..). 5- ئاژەڵی ئاوی پاکەو دەخورێت بەڵام بەم دومەرجەی کە دانراوە لای هەندێک لە پێشەوایان: ٲ/ هەر ئاژەڵێک لە ئاو وشکانیدا بژی گۆشتی ناخورێت وەکو (تیمساح ، بــــــۆق ، قرژاڵ.). ب/ هەر ئاژەڵێکی ئاوی وێنەی لەوشکانیدا هەبێت و حەرام بێت زۆربەی زانایان بە حەرامیان داناوە وەکو (سەگی ئاوی و بەرازی ئاوی) کە هەردوکیان لە وشکاویدا گۆشتیان حەرامە بۆیە لەئاویشدا بژین حەرامە. تێبینی: زانایان بۆ جیاکردنەوەی ئەو ئاژەڵەی کە لە ئاویش و لەوشکانیدا دەژی ئەم یاساییەیان داناوە دەبێت خۆی نقوم بکات لە ئاودا کەواتە بەم بەڵگەیە گامێش گۆشتی حەڵاڵە بالەئاویش و وشکاویدا بژی. دووەم: مار ماسی هەر چەندە وێنەی لەسەرزەوی هەیەو حەرامە بەڵام ئەسڵ وایە گۆشتی دەخورێت. تێبینیەک : لە مەزهەبی پێشەوا ئەبو حەنیفەدا هەر ئاژەڵێک وەکو مرۆڤ دابنیشێت گۆشتی ناخورێت. وەرگیراوە لەم کتێبە پڕسودە : التبیان لما یحل و یحرم من الحیوان.