سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا کەسێ خۆی بکوژێ نوێژی لەسەر دەکرێ.؟
ئایا کەسێ خۆی بکوژێ نوێژی لەسەر دەکرێ.؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3701


ئایا کەسێ خۆی بکوژێ نوێژی لەسەر دەکرێ.؟

برایەکی بەڕێز ئەم پرسیارەی کردوەو داوای کرد باسی ئەم بابەتە بکەم وەک لە قورئان و فەرمودەدا هاتوە.

بسم الله الرحمن الرحيم
دیارە خۆ کوشتن کارێکی زۆر خەتەرناکەو بەداخەوە لەم ڕۆژگارەدا خەڵکانێک دەستیان ئەچێتە لاشەی خۆیان و بە جۆرێک لە جۆرەکان خۆیان دەکوژن! لەگەڵ ئەوەی خۆ کوشتن یەکێکە لە تاوانە گەورەکان، وەک خوای گەورە دەفەرموێ( ولا تقتلوا النفس التي حرم الله إلا بالحق).
وەهەر دەربارەی گەورەی ئەم تاوانە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) ئەفەرموێت(مَنْ قَتَلَ نَفْسَهُ بِحَدِيدَةٍ فَحَدِيدَتُهُ فِي يَدِهِ يَتَوَجَّأُ بِهَا فِي بَطْنِهِ فِي نَارِ جَهَنَّمَ خَالِدا فِيهَا أَبَدا. وَمَنْ شَرِبَ سَمّا فَقَتَلَ نَفْسَهُ فَهُوَ يَتَحَسَّاهُ فِي نَارِ جَهَنَّمَ خَالِدا مُخَلَّدا فِيهَا أَبَدا. وَمَنْ تَرَدَّى مِنْ جَبَلٍ فَقَتَلَ نَفْسَهُ فَهُوَ يَتَرَدَّى فِي نَارِ جَهَنَّمَ خَالِدا مُخَلَّدا فِيهَا أَبَدا). لەم فەرمودەدا زۆر بە توندی هەڕەشە لەو کەسە کراوە کە خۆی دەکوژێت، بەوەی کە بۆ هەمیشەی لە ئاگردا ئەمێنێتەوە، هەرچەند زانایان زۆر قسەیان لەسەر ئەم فەرمودە کردوە، کە چۆن بۆ هەمیشەی تێیدا ئەمێنێتەوە کە بە کردنی کارەکە کافر نەبوبێت! 
کورتەی قسەکانیان ئەوەیە، هەرکات ئەو کەسەی خۆی دەکوژێ گەر خۆی کافر بێت ئەوە ئەیگرێتەوە. بەڵام گەر موسلمان بێت تا پاک نەبێتەوە لە دۆزەخدا ئەمێنێتەوە. 
جا دەربارەی ئەوەی ئایە کەسێک خۆی بکوژێ ئەبێ موسڵمانان نوێژی لەسەر بکەن، زانایانی ئێسلام دوو بۆچونیان هەیە بە کورتی:

#یەکەم: بەڵێ دروستە نوێژی لەسەر بکرێ.
ئەمە بۆچونی زۆربەی زانایانە لە هەر سێ مەزهەبی ئیمامی شافعی و ئەبوو حنیفەو ئیمامی مالیک.
ئەم زانا بەڕێزانە ئەفەرموون خۆ کوشتن تاوانێکە لە تاوانەکان کە کردویەتی، بەڵام خۆ مرۆڤ بە کردنی تاوان_جگە لە شیرک_ کافر نابێ مەگەر بە حەڵاڵی بزانێت، پاشان بەو کارەی لە بازنەی ئیسلام و ئیمان دەرناچێت، کەواتە بەر ئەم فەرمودە ئەکەوێ کە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) ئەفەرموێت(يخرج من النار من كان في قلبه ذرة من إيمان). واتە: خوای گەورە ئەو کەسانە لە ئاگری دۆزەخ دەردێنی کە هێندەی گەردیلەیەک ئیمانیان بوبێت. 
ئەم مرۆڤەش خۆی کوشتوە موسڵمان بوە بەڵام بە هۆکارێک ئەو کارەی کردوەو ئەکەوێتە ژێر بەزەی خوای میهرەبانەوە. 
وە ئیمامی تەحاوی دەربارەی ئەوەی بە کردنی تاوان مرۆڤ کافر نابێت ئەفەرموێت(  لا نكفر أحدا من أهل القبلة بذنب مالم يستحله). واتە: ئەهلی سوننەو جەماعە بە هۆی کردنی تاوان کەس کافر ناکەن مەگەر تاوانەکە بە ڕەوا بزانێت.

#دووەم: تەنها ئیمامی موسڵمانان نوێژی لەسەر ناکات.
ئەم بۆچونە مەزەهەبی ئیمامی ئەحمەدی کوڕی حەنبەلە.
بەڵگەی ئیمامی ئەحمەد ئەم فەرمودەیەی پێغەمبەرە (صلى الله عليه وسلم)کە جابری کوڕی سەمورە  ئەگێڕێتەوە و ئەلێ(مرِض رجلٌ ، فَصِيحَ علَيهِ ، فجاء جارُه إلى رسولِ اللهِ صلَّى اللهُ علَيهِ وسلَّمَ فقال : إنَّه قد مَاتَ ، قال : وما يُدريكَ ؟ قال : أنا رأيتُه ، قال رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ علَيهِ وسلَّمَ إنَّه لم يَمُت ، قال : فرجَع فصِيحَ علَيهِ ، فقالَت امرأتُه : انطلِقْ إلى رسولِ اللهِ صلَّى اللهُ علَيهِ وسلَّمَ فأخبِرهُ ، فقال الرَّجلُ : اللَّهمَّ العَنهُ ؟ قال : ثم انطلق الرَّجلُ ، فرآه قد نحَر نفسَه بمِشقَصٍ ، فانطلقَ إلى النَّبيِّ صلَّى اللهُ علَيهِ وسلَّمَ فأخبره أنَّه ماتَ ، فقال : ما يُدريكَ ؟ قال : رأيتُه ينحرُ نفسَه بمِشقَصٍ معَهُ ! قال : أنت رأيتَهُ ؟ قال : نعَم ، قال : إذًا لا أصلِّي علَيهِ). رواه أبوداود. کەواتە ئەو کەسەی خۆی کوشتوە لەسەدەمی پێغەمبەردا، ئیمامی موسلمانان کە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوە نوێژی لەسەری نەکردوە، بەڵام هاوەڵان نوێژیان لەسەری کردوە.
وە نوێژ نەکردنی لەسەر ئەو کەسەی خۆی کوشتوە بۆ دوو شت ئەگەڕێتەوە، یەکەم گەورەی کارەکە تا موسڵمانان بە ئاسانی تەماشای نەکەن. دووەم نوێژی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) شەفاعەت و لێخۆش بوونە بۆیە لەسەری نەکردوە.

#سێهەم: هیچ کەس نوێژی لەسەر ناکات. 
 
#پوختەی_قسە
لەگەل ئەوەی ئەم کارە زۆر خەتەرناکە و هیچ هۆکارێک نابێتە هۆی ئەنجامدانی، بەڵام من پێم وایە جگە لە پێغەمبەر کە نوێژی لەسەری نەکردوە هەموو کەس دروستە نوێژی لە سەر بکات، چونکە نوێژ کردنی هیچ کەس دوای پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە سەر مردوو، نابێتە هۆی لێخۆش بوون. وە کەسێک کە خۆی دەکوژێ هەمان حوکمی کەسی قەزداری هەیە لە بابەتی نوێژ کردن لەسەری، کە پێغەمبەر نەیکردوە لەبەر ئەو هۆکارە بوە. 

✍️شاخوان سيامنصوري



  ژمارەی بینین 688

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram