سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
   حوكم و تاوانى هاورەگەزبازی.؟!
حوكم و تاوانى هاورەگەزبازی.؟!
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3706


 حوكم و تاوانى هاورەگەزبازی.؟!

بسم الله الرحمن الرحيم، الحمد لله رب العالمين، والصلاة والسلام على من لانبي بعده نبينا محمد المبعوث رحمةً للعالمين
بێگومان نێربازی لە شەریعەتەکانی پێش ئیسلامدا بە حەرام و کارێکی قیزەون و ناشیرین دانراوە، لە شەریعەتی ئیسلامیشدا کارێکی قیزەون و تاوانێکی زۆر گەورەیە، لە چەندین و ئایەت و فەرموودەدا رۆشن کراوەتەوە بۆمان، خوای گەورە دەفەرموێ: [إِنَّكُمْ لَتَأْتُونَ الرِّجَالَ شَهْوَةً مِّن دُونِ النِّسَاءِ ۚ بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ مُّسْرِفُونَ] الٱعراف ۱٦۰ (بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ تَجْهَلُونَ) النمل ٥٥ [وَتَذَرُونَ مَا خَلَقَ لَكُمْ رَبُّكُم مِّنْ أَزْوَٰجِكُم ۚ بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ عَادُونَ] الشعراء ۱٦٦
بەداخەوە لەم چەرخ و رۆژگارەدا لەزۆر وڵاتدا نێربازی و هاوڕەگەزبازی تەشەنەی کردوەو هەتا گەشتۆتە ئەو ئەندازەیە لە ئەمریکاو هەندێک لە وڵاتانی رۆژئاوادا نێربازی کراوەتەوە دەستورو یاساو گرنگی زۆری پێ دەدرێ و بە پێشکەوتن و شارستانی ناوزەندی دەکەن و شانازی پێوە دەکەن، وەک ئەوەی شتێکی تازەیان داهێنابێ بێ ئاگا لەوەی ئەوان دەگەڕێنەوە بۆ کارەکانی قەومی (لوط)، بەداخەوەم وڵاتانی ئیسلامیش بەهۆی دوور کەوتنەوەمان لە ئیسلام هەندێک لە سەر لێشاواوان رەواج بەو کارە بەدرەوشتیە دەدەن و هەندێک دوور لە ئایین پێوەی موبتەلابوون.

بابزانین گەلی لوط چۆن کەوتنە ئەو تاوانەوە:
بێگومان فەساد بەدرەوشتی لەنێو گەلی (لوط)دا سەرەتا بەزینا دەستی پێکرد، دوای ماوەیەک لە زیناکردن لەگەڵ ئافرەتانی بەدرەوشت چونە لای خێزانی خۆیان لەڕێی کۆمەوە، پاشان کۆمی ئەو ژنانەی زینایان لەگەڵ دەکردن، ماوەیەکی زۆر لەسەر ئەو بەدرەوشتیە بەردەوام بوون،
(جامیعی کوڕی شەداد دەڵێ: قەومی لوط ماوەی چل ساڵ لەرێی کۆمەوە دەچونە لای ئافرەتان پاشان سەری کێشا بۆ کاری نێربازی.
تاوس دەڵێ: سەرەتای کرداری گەلی (لوط) چونی پیاوان بووە بۆلای ئافرەتان لەرێی کۆمەوە، پاشان پیاو لەگەڵ پیاوا ئەو کارەیان دەکرد.
بێگومان هەموو ئەم مەرحەلە بەدرەوشتیانە پلان و نەخشەی شەیتان بوو بۆی داڕشتبوون، هەتا وای لێکردن لەباتی زینا لەگەڵ ئافرەتاندا سەری کێشا بۆ ئەوە کە پیاو لە باتی ژن بچێتە لای پیاو لە ڕێگەی کۆمەوە حەزو ئارەزووی خۆیان تێر بکەن، ئەم کارەشیان سەرەتا بە نهێنی دەکرد، بێگومان چەندین ساڵ و چەرخ و جیلی خایاند بۆ بڵاو بوونەوەی ئەم بەدرەوشتیە لە نێو گەلی (لوط) دا.
بەکورتی: گەلی (لوط) لە خراپەکاری بەدرەوشتیدا بە پێنج مەرحەلەدا رۆشتن:
۱ - کەوتنە ناو تاوانی زیناوە
۲ - کەوتنە ناو تاوانی چونە لای خێزانیان لە رێگەی کۆمەوە لەباتی رێگەی شەرعیەکەی خۆی.
۳ - کەوتنە نێو تاوانی چونە لای ئافرەتانی بەدرەوشت لەڕێگەی کۆمەوە.
٤ - پیاو دەچوە لای پیاوو نێربازی پەیدابوو، هەرچەندە سەرەتا کارەکەی خۆشیان بە جوان نەدەزانی و بە ئاشکراو بە بڵاوی نەیان دەکرد، بەڵکو بەنهێنی دەیان کرد، پاش ماوەیەک ئاشکرایان کردوو شانازیشیان پێوە دەکرد.
٥ - پاشان نێربازیان کردە دەستورو قانون لە نێو خۆیاندا شانازیان پێوەکردو بە پێشکەوتن و شارستانیان دەزانی و هەرکەس پشتگیری کارەکەیانی نەکردایە بەدواکەوت و نەزانیان دادەنا، هەتا لە شوێنە گشتی و هۆڵ و شوێنی کۆبونەوەکاندا نێربازیان دەکرد، خوای گەورە دەفەرموێ: [وَتَأْتُونَ فِي نَادِيكُمُ الْمُنكَرَ] العنكبوت ۲۹ خوای گەورە گەلی(لوط)ی بە خراپترین بەڵا لە ناوبرد وەک دەفەرموێ: [جَعَلْنَا عَالِيَهَا سَافِلَهَا وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهَا حِجَارَةً مِّن سِجِّيلٍ مَّنضُودٍ] واتە: ئەو شوێنەمان سەرەوژوور کرد، بارانمان بەسەریاندا وردە بەردی گڵین.
ئەوەش کە ئەمڕۆ لەوڵاتانی ئەمریکاو رۆژ ئاوادا روودەدا رێک بەو مەرحەلانەی گەلی (لوط) تێپەڕیوەو لە هەندێک وڵات گەشتۆتە ئەوە کراوەتە دەستورو رێگەی پێدراوەو لە شوێنە گشتیەکاندا دەکرێ، و بە شارستانی و پێشکەوتنی دەزانن.
بەداخەوە لەنێو کوردستانی خۆشمان ئێستا هەندێک لە رێی کۆمەوە دەچێتە لای خێزانی و لەوانەیە هەندێک لەو کەسانە نوێژیش بکەن و ئەوەش بە کارێکی سادەو سوک سەیر بکەن، نەزانن سزاکەی چەند گەوەرەیە.

هۆکارەکانی بڵاوبونەوەی نێربازی
بێگومان سروشتی ئافرەت وایە حەزو مەیلی بۆلای پیاوە، پیاویش بۆلای ئافرەت، پیاو حەزی بە پیاو نیەو ئافرەتیش حەزی بە ئافرەت نیە، ئەگەر دوو هۆکار پەید نەبێ:
یەکەم: رێگریەک هەبێ بۆ ژن هێنان یا شوکردن، یا مەرجی قورس دابنرێ و نەتوانێ هاوژینێک بۆ خۆی پەیدا بکات، کە ئێستا ئەو هەوڵانە زۆر لە ئارادایە، ئەگەر هاوسەرگیری بۆ نەکرا حەزی بۆ هاورەگەزی خۆی دەچێ بە مەبەستی تێرکردنی ئارەزووەکانی، بەڵام بێگومان ئینسان بەگوێرەی بەهێزی عەقڵ و بیروباوەڕەکەی رێگری لەو حەزە دەکات و خۆی دەپارێزێ و لێی دوورکەوێتەوە.
دووەم: بەهۆی دووری لە باوەڕو عەقڵی باشەوە لە سروشتی خۆی دەردەچێ و زینا بە حەڵاڵ و دروست دەزانێ و هەتا حەزی پێدەکات و دەکەوێتە ناوی و پاشان بەرەو خراپتر دەیبات هەتا دەگاتە نێربازی، یا بڵێین هاوڕەگەزبازی،
هەر ئەو هۆیانەشە هاو رەگەزبازی لەو وڵات و شارانەدا پەرە دەستێنێ کە ڕێگری دەکرێ لە هاوسەرگیری حەڵاڵ و شەرعی، ئەو وڵاتانەی دورن لە هاوسەرگیری حەڵاڵ و دەکەونە نێو زیناوە زیاتر دەکەونە ناو هاوڕەگەزبازی، چونکە ئەو رێگریە حەڵاڵەی کە هەیە گیراوەو نەماوە، ئەو دیوارەی کە بۆتە رێگری لە حەرام روخاوەو نەماوە، ئەوکات دەست دەکات بەتاقی کردنەوەی حەرامەکان لەکامیان بێتاقەت بوو دەچێ بۆ ئەویتریان ئەوکاتە ئەو گەلە حاڵی وەک حاڵی گەلی لوطی لێدێ یا وەک ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوای لێدێ، هەتا دەگەنە ئەوە لەگەڵ حەیوانات غەریزەی خۆیان تێر دەکەن و پیاو ئافرەتیان لەگەڵ سەگ و بەرازو گوێ درێژو هەر حەیوانێکی تر بۆیان بگونجێ رادەبوێرن و بە پێشکەوتنیشی دەزانن.
بێگومان بۆیە لە ئیسلامدا رێگە دراوە پیاو یەک ژن زیاتر بێنێ تا خەڵک زیاتر پارێزراوبێ لەو بەدرەوشتیانە و کۆمەڵگەیەکی پاک و بێگەردبێ.
لا اله ٳلا اللە، لا حول ولا قوة ٳلا بالله

التفسير والبيان لٲحكام القرآن، عبدالعزيز الطريفي

نووسین و ئامادەکردنی: مامۆستا مظفر پێنجوێنی



  ژمارەی بینین 712

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram