سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا گۆشتی ڕێوی خواردنی حەڵاڵە.؟!
ئایا گۆشتی ڕێوی خواردنی حەڵاڵە.؟!
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3712


ئایا گۆشتی ڕێوی خواردنی حەڵاڵە.؟!

ڕێوی یەکێکە لەو ئاژەڵانەی ژیانی لەسەر گۆشت و بەشێک لە ڕوەکەکانەو تەمەنی ئەگاتە نزیکی دە ساڵ و زیاتر لە بیست و پێنج جۆری هەیەو لە زۆربەی ناوچە چۆڵەکاندا ئەژی، وەک شاخ و دەشت و دارستان، جێگە گەرم و ساردەکان. 
وە سەبارەت بە خواردنی گۆشتەکەی زانایان بە  سێ بۆچونیان هەیە، کە بەم شێوەیە:
#یەکەم: دروستە خواردنی گۆشتی ڕێوی.
ئەمە بۆچون و مەزهەبی ئیمامی شافعیە و لە ئیمامی مالیک و ئیمامی ئەحمەدیش ڕیوایەتێک هەیە کە وایان فەرموو بێت، وە ئیمامی تاوس و عەتا و قەتادەو ئەبوو سەور و سوفیانی کوڕی عویەینە و لەیسی کوڕی سەعید و چەندین زانای تریش وایان فەرمووە.
 
 بەڵگەکانیان:
١- ئیمامی شافعی چونکە فەرمودەی سەحیح نەبوە باسی حەرامی بکات و عادەتی عەرەبی کردوە بە پێوەر کە بەپاکیان زانیوەو خواردویانەو لە ژێر ئەم ئایەتە جێی کردۆتەوە( قل أُحلَّ لكم الطَّيبٰت). 
٢- ڕێوی دروستە بە فیدیە بدرێ بۆ کەسێک لە حەجدا کارێک بکات ببێتە هۆی پێویست بونی فیدیە لەسەری، جا هەر شتێ دروست بێت بۆ فیدیە دروستیشە خواردنی گۆشتەکەی. 
#دووەم:  خواردنی ڕێوی حەرامە. 
ئەمە قسەی ئیمامی ئەحمەد و ئیمامی ابن حزمی زاهیریە. 

بەڵگەکانیان:
پێش باسکردنی بەڵگەکانیان بە پێویستی ئەزانم ئەم قسەی ئیمامی ابن السڵاحی شارەزوری بێنم کە ئەفەرموێت( ليس في حله حديث عن رسول الله وفي تحريمه حديثان في إسنادهما ضعف). واتە: هیچ فەرمودەیەک لە پێغەمبەرەوە نەهاتوە باس لە ڕەوای خواردنی گۆشتی ڕێوی بکات، بەڵام دوو فەرمودە هاتوە لە باسی حەرامکردنیدا بەڵام هەردوکیان لە سەنەدەکەیاندا ڕاوی لاواز هەیە. 
١- وابیسەی کوڕی مەعبەد ئەڵێ گوێم لە پێغەمبەر بوو فەرمووی(شر السباع هذه الأثعل). واتە: خراپترین دڕندە ڕێویە. ابن حجر لە کتێبی(الإصابة) دا هێناوێتی ئەفەرموێت لاوازە. 
٢- یەکێک لە هاوەڵان ئەفەرموێت (قدمت المدينة فأتيت رسول الله فسألته عن الثعلب. فقال: ومن يأكل  الثعلب؟ وسألت عن الضبع فقال: ومن يأكل الضبع؟.....).واتە: هاتم بۆ شاری مەدینە پرسیارم لە پێغەمبەر کرد ئایە گۆشتی ڕێوی ئەخورێ؟ فەرمووی بۆ کەس هەیە بیخوات؟ پرسیاری گۆشتی کەمتیاری لێ کرد فەرموو کەس هەیە بیخوات. ابن عبد البر لە کتێبی (التمهیدا) هێناوێتی و ئەفەرمووێت لاوازە. 
٣- ڕێوی دڕندەیە و کەڵبەی هەیە و هەر ئاژەڵێک خاوەن کەڵبە بێت ناوخورێ وەک پێغەمبەر ئەفەرمووێت(كُلُّ ذِي نَابٍ مِنَ السِّبَاعِ فَأَكْلُهُ حَرَامٌ) رواه مسلم. واتە: هەموو خاوەن کەڵبەیەک لە ئاژەڵدا دڕندەیەو خواردنی حەرامە.
٤- ڕێوی شتی پیس و بۆگەن ئەخوات بۆیە خوارسنی حەرامە.
#سێهەم: خواردنی گۆشتوکەی ناپەسەندە( مکروه)
ئەم قسەیە بۆچونی ئیمامی ئەبوو حنیفەو ئیمامی مالیکە.

پوختەی_قسە:
ئەوەی کە بۆمان ڕوون بویەوە سێ بۆچونی جیاواز لەسەر ئەم بابەتە هەیە لە نێوان زانایاندا، بەڵام هیچ کام لە مەزهەبەکان بەڵگەیەکی ڕاست و دروستیان بەدەستەوە نەبوو بۆ دروستی و نادروستی خواردنی گۆشتەکەی، وەک ابن السلاح فەرموی فەرمودە نیە لەسەر حەڵاڵی بەڵام دوو فەرمودە هەیە لەسەر حەرامی بەڵام لاوازن لە ڕوی سەنەدەوە.
بۆیە من پێم وایە کەوتۆتە سەر سروشتی مرۆڤەکە کە ئایە تا چەند توانای خواردنی هەیە، چونکە ڕێوی لە جۆری دڕندە ناژمێردرێت و وەک بەشێک لە زانایانی پێشین وایان فەرموە. پاشان تەنها لەبەر ئەوەی شتی پیس ئەخوات ناکرێ حەرام بکرێ چونکە چەندین جۆر ئاژەڵ و پەلەوەرمان هەیەو شتی پیس ئەخۆن حەڵاڵیشە خواردنیان.

✍️ دكتۆر شاخوان سيامنصورى

  ژمارەی بینین 713

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram