ئایا درووستە بۆ ئافرەت لە ماڵەوە بەبێ حیجاب قورئان بخوێنێت ؟! بسم اللە الحمد للە والصلاة و السلام علی رسول الله و علی آله و صحبه أجمعین بهڵێ درووستە بۆ ئافرەت بهبێ سهرپۆش و حیجاب قورئان بخوێنێت لەماڵەوە. سهرپۆش و حیجاب بۆ نوێژ بەمەرج ڕاگیراوە بەڵام بۆ خوێندنی قورئانی پیرۆز بەمەرج ڕانەگیراوە ئەحکامەکانی نوێژ و ئەحکامەکانی قورئان خوێندن جیاوازیان هەیە لەگەڵ یەکتردا. لەبەر ئەوەی بەڵگەیەك نییە لەسەر ئەوەی ڕێگری بکات لە ئافرەتان کە بەبێ حیجاب قورئان بخوێنن بۆیە کارێکی درووستە. #واللە_تعالی_اعلم_وباللە_التوفیق. وەڵامدانەوەى: ليژنەى تايبەتى ماڵپەرى دەنگى ئيسلام.