سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا دروستە منداڵ بەناوی دایکیەوە بانگ بکرێ؟
ئایە دروستە منداڵ بەناوی دایکیەوە بانگ بکرێ؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3742


ئایە دروستە منداڵ بەناوی دایکیەوە بانگ بکرێ؟

دیارە لەم ڕۆژانەدا کەسانێک بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەبێ منداڵ بەناوی دایکێەوە بانگ بکرێت و ناونوس بکرێ لە بەڵگەنامەکاندا! دیارە ئەو جۆرە کەسانە بێرکردنەوەیان زۆر کەمە یاخود هەر نیانە ئەگینا ئەو بابەتە لەگەڵ لۆژیک و دابونەریتا گەورە ترین کێشە، جگە لەوەی شەرعی ئیسلام قسەی خۆی پێیە لەو بارەوە.

من لێرەدا لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا ڕوئەکەمە ئەو بەڕێزانەی کە خۆیان بە موسڵمان ئەزانن و ئەڵێم:

زانایان خیلافیان نیە لە هەندێ حاڵەتی زینادا ڕێگە پێدراوە منداڵ بانگ بکرێ یان ناونوس بکرێ بە ناوی دایکێوە چونکە باوکی دیار نیە یاخود باوکی نکۆلی لێ دەکات کە هی ئەو بێت.
بۆیە ئەسڵ ئەوەیە کە منداڵ بەناوی باوکەوە بانگ بکرێ وەک قورئانی پیرۆز لە باسی مەریەمدا(علیها السلام) فەرمووى(ومريم ابنتَ عمرانَ التي أحصنتْ فرجها). بەڵام منداڵ کە باوکی نەبوو بە ناوی دایکێوە بانگ ئەکرێ کە تەنها حاڵەتی پێغەمبەر عیسا(عليه السلام) هەیەو قورئان تۆماری کردوەو ئەفەرموێت( وإذ قال الله يا عسى ابن مريم).
بەڵام ئەوەش بزانین لە مێژودا بەهۆی هەندێ هۆکارەوە کەسانێک یان بنەماڵەیەک بەناوی ئافرەتەوە بانگ کراوە، کە ئەمەش سەربەزیە بۆ ئیسلام چونکە ئەو ئافرەتانە هەڵکەوتو بون و خەڵکی موسڵمانیش قەدری زانیون، وەک لە هاوەڵان(بلال بن حمامة و بشير بن الخصاصية) یان لە زانایان کە بەناوی دایکانەوە ناسراون( محمد بن الحنفية و وإسماعيل بن علية) یاخود بنەماڵە بوە بەناوی ئافرەتەوە ناسراون وەک. بنەماڵەی( ابن نقطة و ابن تيمية). بەڵام لە هەموو ئەم حاڵەتانە باوک دیار بوەو  بەهۆی هۆکارێکەوە بوەو لە حاڵەتیشەوە نەبوە بە شتێکی گشتگیر، چونکە ئەم ناوانەش کە باسم کرد لە کتێبەکاندا ناوی باوکیان ئاماژە پێکراوەو لێنەکراوەتەوە
بۆیە  ناکرێ باوک ون بکرێ لە نەسەبدا چونکە منداڵ دانە پاڵ دایک هیچ بەڵگەی ناوێ چونکە لێی بوە، بەڵام منداڵ دانە پاڵ باوک پێویستی بە بەلگە هەیە بۆیە قورئان فەرمانی پێکردوین بەناوی ئەوانەوە بانگ بکرێین. 
ئەمەی خوارەوە بەڵگەن لەسەر ئەوەی کە دروست نیەو حەرامە منداڵ ناونوس بکرێ بە ناوی دایکێوە یاخود باوک وون بکرێ! کە بەداخەوە کەسانێک ئەمە ئامانجیانە.
١- خوای گەورە ئەفەرموێت دەربارەی بابەتی منداڵ کردن بەناوی کەسانێک جگە لە باوکیان کە پێش ئیسلام بونی بوە( ادعوهُم لِآبائِهِم هُوَ أَقسَطُ عِندَ اللَّهِ) واتە: ئه‌و کوڕانه به‌ناوی باوکی خۆیانه‌وه ناویان به‌رن و بانگیان بکه‌ن، ئه‌وه په‌سه‌نده لای خوا.
٢- لە سەحیحی ئیمامی بوخاریدا هاتوە پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت فەرمووی( إن مِنْ أعظم الفِرى أن يدعى الرحل إلى غير أبيه) واتە: لە گەورە ترینی جۆرەکانی درۆ ئەوەیە کەسێک بەناوی کەسێکەوە بانگ بکرێ باوکی نەبێ.
٣- لە سەحیحی بوخاری و موسلمدا هاتوە کە پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت فەرمووی( ليس من رجل ادَّعَى لغير أبيه -وهو يعلمه- إلا كفر...). واتە: هەر کەس نەسەبی باوکی بگۆڕێ بە زانینەوە ئەوە کوفری نیعمەتی کردوە، - یاخوا کوفری بەخوا کردوە چونکە خوا لە ئاوی باوکی دروستی کردوە بەڵام ئەم مرۆڤە نکۆلی دەکات-.
٤-پێغەمبەری ئازیزمان دەربارەی بانگ کردنی مرۆڤ لە قیامەتا کە تەواو کاری دونیایە ئەفەرموێت( إنكم تدعون يوم القيامة بأسمائكم وأسماء آبائكم، فحسنوا أسماءكم) رواه أبوداود. واتە: ئێوە لە قیامەتا بانگ ئەکرێن بە ناوی خۆتان و باوکتانەوە، بۆیە با ناوەکانتان جوان بن.
5- ئیمامی ابن القيم لە کتێبی(تحفة المولود) دا ئەفەرموێت: يدعى لأبيه لا لأمه فيقال: فلان ابن فلان.
            #پوختەی_قسە
بەهیچ جۆرێک دروست نیە ون کردنی نەسەبی باوک یاخود تۆمار کردنی ناوی منداڵ بە ناوی دایکێوە، چونکە تێکچونی کۆمەڵگایەو لادانە لە سروشتی جوانی مرۆڤایەتی کە خودا بۆی داناوە.
وە ئەو حاڵەتانەش کە باسم کرد کەسانێک بەناوی دایکیانەوە بەناوبانگ بون و بانگ کراوە، هیچیان ناوی باوکیان لێ نەکراوەتەوە بەڵکو بەهۆی شتێکەوە خۆیان یان کۆمەلگا ئەو ناوبانگەی بۆ داناون.
تێبینی :
پێم وایە ئەو منداڵانەی لە جەنگی داعش یان هەر جەنگێکی لەو جۆرە دا لەدایکبوون یان دەبن، کە باوکیان دیار نیە و جۆری نیکاحەکەش نازاندرێ چۆنە، یان ئەو منداڵانەی وەک مەحرەم دایکیان بە مامۆستایانی ئایینی دەناسێنرێت و باوکیان دیار نیە،  ئاساییە ناوی منداڵەکە لە جیاتی ئەوەی بنوسرێ دۆزراوە"لقیط" بە ناوی دایکییانەوە بنوسرێت، چونکە دایکیان دیارەو بۆ لایەنی دەرونی منداڵەکەش گونجاوترە.
 
دكتۆر شاخوان سيامنصورى.

  ژمارەی بینین 648

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram