سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایە سەگ پیسە.؟
ئایە سەگ پیس و گڵاوە.؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3750


ئایە سەگ پیسە ؟ 

سەگ ئاژەڵێکیە لە هەموو جێگەیەک بونی هەیە لە سەر زەویداو چەندین جۆری جیاوازی هەیەو نزیکی (١٠ بۆ١٥)ساڵ ئەژی هەندێ جار زیاتر ئەژی گەر خزمەتی باشی هەبێت، یەکێکە لەو ئاژەڵانەی چەندین تایبەت مەندی هەیە کە گرنگترینیان بە وەفا بونەکەیەتی هەربۆیە ئەگێڕنەوە یەکەم کەس بەکاری هێناوە بۆ پاسەوانی پێغەمبەر نوح بوە(عليه السلام). هەر لەبەر وەفاکەیەتی ئیمامی أبوبكر المرزبانی  کتێبکی نوسیوە بە ناونیشانی( فضل الكلاب على كثير ممن لبس الثياب)، بەڵام جۆری ڕەشیان بە خراپ باس کراوە لەبەر ئەوەی شەیتان خۆی ئەخاتە سەر شێوەیان، یاخود لەبەر ئەوەی خەڵک زیاتر لێیان ئەترسن.

 لە سەحیحی ئیمامی موسلمدا هاتوە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی "الكلب الأسود من الشيطان". هەرچەند ئەم فەرمودە ڕاڤەی زۆر جیاوازی بۆ کراوە. 
وە دەربارەی پیس و پاکی سەگ زانایانی ئیسلام قسەو باسی زۆریان فەرموە، کە پێم وابێ هەموو قسەکان بە گوشراوی سێ بۆچونە کە بەم شێوەی خوارەیە:
#یەکەم: سەگ بە هەموو جۆرێک پیسە جا چ موەکەی بێت یاخود لێکی دەمی و تەڕی جێی تری. 
ئەم بۆچونە مەزهەبی ئیمامی شافعی و ئیمامی ئەحمەدە(ڕەزای خوایان لێ بێت).

بەڵگەکانیان:
١- فەرمودەکەی ئیمامی بوخاری و موسلمە کە پێغەمبەر درودی خوای لێ بێت فەرمووی : "إِذَا شَرِبَ الكَلْبُ فِي إِنَاءِ أَحَدِكُمْ فَلْيَغْسِلْهُ سَبْعًا". واتە: هەرکات سەگ لە قاپ و قاچاختاندا ئاوی خوار ئێوە حەوت جار بیشۆن. لە ڕیوایەتی تردا هاتوە فەرمووی (إحداهن بالتراب) با جارێکی شۆردنەکە بە گڵ بێت. 
#دووەم: سەگ جگە لە لیک و میزو ئارەقەی گیانی و تەڕای تری هیچی تری پیس نیەو پاکە. 
ئەم بۆچونەش مەزهەبی ئیمامی ئەبوو حەنیفەیە. 

بەڵگەکانی:
ئیمامی ئەبوو حەنیفە پێی وایە هەموو ئەو فەرمودانەی باسی پیسی سەگیان کردوە، مەبەست پێی تەڕی لیک یان گیانێتی، خۆ ئەگەر موەکەی وشک بوو دەست بەری کەوت هیچ کێشەی نیەو پاکە، یاخود سەگ لە جێیەک بوو ئەو جێیە پاکە بەمەرجێ لاشەی تەر نەبوبێ. 
#سێهەم: سەگ پاکەو هیچ جیاوازی لە نێوان وشکی و تەڕی لاشەی نیە. 
ئەم بۆچونەش مەزهەبی ئیمامی مالیکە. 

بەڵگەکانی:
ئیمامی مالک جگە لەوەی بەڵگەی بەدەستەوەیە، پێی وایە ئەو فەرمودەی باسی شۆردنی حەوت جار دەکات هۆکاری پیسی نیە بەڵکو فەرمانێکی خوایە ئەبێ جێبەجێ بکرێ. 
ئەم بەڵگانەشی هێناوەتەوە بۆ سەلماندنی مەزهەبی خۆی:
١- قورئانی پیرۆز ڕێگەی داوە کە هەرکات سەگ نێچیری ڕاوکرد بێ ئەوەی بیشوێن بیخوێن، خۆ گەر پیس بوایە فەرمانی شۆردنی دەکرد، وەک ئایەتەکە ئەفەرموێ (فَكُلُوا مِمَّا أَمْسَكْنَ عَلَيْكُمْ). 
٢- لە سەحیحی ئیمامی بوخاریدا هاتوە کە عبداللەی کوڕی ئیمامی عومەر ئەفەرموێت: "كَانَتِ الكِلاَبُ تَبُولُ، وَتُقْبِلُ وَتُدْبِرُ فِي المَسْجِدِ، فِي زَمَانِ رَسُولِ اللَّهِ، صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَلَمْ يَكُونُوا يَرُشُّونَ شَيْئًا مِنْ ذَلِكَ". واتە: لە سەردەمی پێغەمبەردا صلَّى اللهُ علَيهِ وسلَّمَ سەگ لە مزگەوتدا میزیان دەکرد و دەگەڕان تێیدا، هیچ کەس لە هاوەڵان ئاوی بە جێگەکەیاندا نەدەکرد.

پوختەی قسە:
لە چەند دێڕی پێشودا جیاوازی بۆچونی زانایانمان باس کرد لەمەڕ پاک و پیسی سەگ، ئەوەی بۆچونی ڕاست و دروستەو بەڵگەی شەرعی زیاتر پشتیوانی دەکات ئەوەیە سەگ پیسە بەتایبەت گەر لاشەی تەڕ بێت یاخود یاخود تەڕی بەر هەر شت بکەوێ پیسی دەکات، چونکە بەڵگەکانی بەرانبەر هەموو قسەو باسی زۆر هەڵدەگرێ کە لێرەدا ئاماژەمان پێ نەکردوون لەبەر درێژی بابەتەکە، بۆیە مرۆڤی موسڵمان بۆ ئیحتیاتیش بێت کار بە بۆچونی یەکەم بکات باشە چونکە جگە لەوەی پاک و خاوێنیە خۆپاراستنیشە لەو هەموو گومانە. 
________________________
تێبینی:
هەرکەس ویستی زیاتر شارەزای ئەم ئاژەڵە بێت لە گشت ڕویەکەوە با تەماشای کتێبی( حياة الحيوان الكبرى: كمال الدين الدميري) بكات.

✍️ د. شاخوان سيامنصورى

  ژمارەی بینین 664

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram