سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئافرەتان چۆن بوەستن لە نوێژی جەماعەتی پیاواندا.؟
ئافرەتان چۆن دەوەستن لە نوێژی جەماعەتی پیاواندا ؟!
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3798


ئافرەتان چۆن دەوەستن لە نوێژی جەماعەتی پیاواندا ؟!

بسم اللە الحمد للە والصلاة و السلام علی خير خلق الله محمد و علی آله و صحبه اجمعین.

ئەگەر نوێژی بەکۆمەڵ لە نهۆمێك ئەنجامدرا و ئافرەتان بەشدار بوون لە هەمان نهۆم بێگومان ڕیزانی ئافرەتان دەچنە دوای ڕیزی پیاوانەوە، منداڵانیش دەکرێت لەهەمان ڕیزی پیاوان بوەستن.

بەبەڵگەی فەرموودەکەی ئەنەس (خوا لێی ڕازی بێت) کە دەگێڕێتەوە جارێکیان پێغەمبەری خوا (ﷺ) لە ماڵی (ئوم سولەیم) نوێژی بۆ کردین من و منداڵەکەی خستە ڕیزێك دوای خۆیەوە وە (ئوم سولیم) یش خستە دوای من و منداڵەکەوە و لە پشتی ڕیزەکەی ئێمە وەستا. ①

ئەمەش ڕای جمهوری زانایانە بەبێ جیاوازی. ②
_ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _
#واللە_تعالی_اعلم_وباللە_التوفیق

① : (📗صحيح البخاري - 871)
②: (📗الاستذكار - 2/271) (📗 فتح الباري لٵبن رجب - 4/267)

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محموود رحمه الله
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



  ژمارەی بینین 434

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram