سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا زەکات دەخرێتە بری قەرز.؟
زۆر جار هەندێک لە برایان ئەم پرسیارەیان کردوە لە کاتێکدا قەرزیان لای کەسێکەو ئەیانەوێ لێی وەرن نەگرنەوەو بیخەنە بری زەکات، ئایە ئەم بابەتە دروست و ڕێگە پێدراوە؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3800


ئایا زەکات دەخرێتە بری قەرز.؟

زۆر جار هەندێک لە برایان ئەم پرسیارەیان کردوە لە کاتێکدا قەرزیان لای کەسێکەو ئەیانەوێ لێی وەرن نەگرنەوەو بیخەنە بری زەکات، ئایە ئەم بابەتە دروست و ڕێگە پێدراوە؟

لە وەڵامدا ئەڵێین ئەم بابەتە سێ بۆچونی لەسەرە کە بەم شێوەیە:

یەکەم : دروست نیە زەکات بخرێتە بری قەرز.
ئەمە بۆچونی زۆربەی (الجمهور) زانایانی ئیسلامە، پێیان وایە زەکات مافی خودایەو نابێ ببێتە هۆکارێک بۆ پاراستنی ماڵ و سامانت و نابێ خاوەن ماڵ سودی لێ وەربگرێت، چونکە گەر دروست بێت خەڵکی ئەوە خاوەن زەکات تا قەرزەکەی خۆی یەکلا نەکاتەوە هەژارەکان نابێتە جێی بایەخی و لەو کاتەشدا فەلسەفەی زەکات دان تێک ئەچێت، بەتایبەت هەندێ جار مرۆڤ کە دلنیایە قەرزەکەی لە دەست چوەو ناگەڕێتەوە بۆی ئەم بیانوە بەکار ئەهێنی بۆ سودی خۆی.

دووەم : دروستە زەکات بخرێتە بری قەرز.
ئەمە بۆچونێکە لە مەزەهبی ئیمامی شافیعیدا و ئیمامی ئەشهەب لای مالیکیەکان و حەسەنی بەسری و عەتا و ابن حەزمی زاهیری و جەعفەریەکانەو دەڵێم مادام لە کۆتایدا هەر سودەکەی بۆ هەژارەکەیە دروستە.

بەڵگەکانیان:
١- ئەم ئایەتە پێرۆزەیە کە ئەفەرموێت:" وَإِنْ كَانَ ذُو عُسْرَةٍ فَنَظِرَةٌ إِلَىٰ مَيْسَرَةٍ ۚ وَأَنْ تَصَدَّقُوا خَيْرٌ لَكُمْ ۖ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ"
خۆ ئه‌گه‌ر قه‌رزاره‌که نه‌دار بوو، ئه‌وه مۆڵه‌تی بدرێ تا ده‌رووی لێ ده‌کرێته‌وه و ده‌یبێت، خێر کردنتان به قه‌رزاره‌که و ئازاد کردنی و به‌خشینی، چاکتره بۆتان ئه‌گه‌ر ئێوه بزانن. ئەلێن لێرەدا هاوکاری کردنی کەسی قەرزدار بۆ ئەوەی بتوانێ قەرزەکەی بداتەوە بە چاکە ناو براوە. بەڵام خۆ هەموو قەرزدارێک زەکاتی پێ ناشێت.
٢- وە ئەم فەرمودەیە کە ئیمامی موسلم ئەیگێڕێتەوە کە :"أُصِيبَ رَجُلٌ في عَهْدِ رَسولِ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عليه وَسَلَّمَ في ثِمَارٍ ابْتَاعَهَا، فَكَثُرَ دَيْنُهُ، فَقالَ رَسولُ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عليه وَسَلَّمَ: تَصَدَّقُوا عليه، فَتَصَدَّقَ النَّاسُ عليه، فَلَمْ يَبْلُغْ ذلكَ وَفَاءَ دَيْنِهِ، فَقالَ رَسولُ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عليه وَسَلَّمَ لِغُرَمَائِهِ: خُذُوا ما وَجَدْتُمْ، وَليسَ لَكُمْ إلَّا ذلكَ". لەم فەرمودە باسی کەسێک کراوە کە زیانی کردوە بەهۆی کارەوومەو قەرزار بوە پێغەمبەریش فەرمووی" تصدقوا عليه"واتە خێری پێ بکەن.
بەڵام من پێم وایە ئەم فەرمودە هیچ بەڵگەیەکی تێدا نیە کە ڕێگە بەو کارە بدات، تەنها باسی ئەوە دەکات هاوکاری بکرێت و لەو نارەحەتیە دەر بهێنرێت.

سێهەم: بەمەرجەوە دروستە.
ئەمە بۆچونی ئیمامی ابن تیمیەیەو بەشێک لە زانایانی ترە، پێیان وایە هەرکات کەسێک سەرمایەکەی لە قەرزدا بوو زەکاتیشی لەسەر بوو لەو کاتەدا ئەتوانێ زەکاتی قەرز بخاتە بری قەرز، بەڵام نابێ زەکاتی پارەی حازر یان شت و مەکی حازر بخاتە بری قەرز، بۆ نمونە کەسێک قەرزی لای دوو کەسەو یەکێکیان دەهەزار دۆلاری لایەو زەکاتیشی پێ ناشێ، کەسی دووەمیش هەزار دۆلاری لایە، ئەم دەهەزار دۆلارە مادام زەکاتی تێدایەو قەرزە دروستە بیخاتە بری قەرزی دووەمەوە، کەواتە پارەی ئامادە کە زەکاتێ تێدایە نابێ بخرێتە بری قەرز، بەڵام پارەی قەرز دروستە بخرێتە بری زەکات.
ئەم ئایەتە پیرۆزە بە بەڵگە ئەهێننەوە: " يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَنْفِقُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا كَسَبْتُمْ وَمِمَّا أَخْرَجْنَا لَكُمْ مِنَ الْأَرْضِ ۖ وَلَا تَيَمَّمُوا الْخَبِيثَ مِنْهُ تُنْفِقُونَ..."
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ ببه‌خشن له باشترین به‌روبووم و به‌رهه‌مێک که به‌ده‌ستان هێناوه و له‌و به‌روبوومانه‌ی که له زه‌ویدا بۆمان ده‌رهێناون و ڕواندوومانه‌، نه‌که‌ن نیازی به‌خشینی شتی ناپوخت و بێ که‌ڵک بکه‌ن و له‌وە ببه‌خشن.

پوختەی قسە:

پێم وایە قەرز خستنە بری زەکات لەگەڵ ئەوەی بەشێک لە زانایان ڕێگەیان پێداوە، لە گەڵ فەلسەفەی زەکات ناگونجێ چونکە جگە لەوەی خەلکێکی قەرز کوێر سودی خراپی لێ ئەبینێت خاوەن ماڵیش بەو ڕێگەیە پارەکەی بۆ خۆی ئەگێڕێتەوە لە کاتێکدا نزیکە لە دەستی دەرچێت و بفەوتێ، بۆیە پێم وابێ نزیکترین بۆچون قسەکەی ئیمامی ابن تیمیەیە کە بە مەرجەوە دروستە قەرز بخرێتە بری زەکات.

✍️ مامۆستا مەلا شاخوان سيامنصورى.

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



  ژمارەی بینین 444

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram