سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  بە تاڵ كەرەوەكانى ڕۆژوو.؟
بە تاڵ كەرەوەكانى ڕۆژوو كامانەن.؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3808

بە تاڵ كەرەوەكانى ڕۆژوو كامانەن.؟

🔶 بەتاڵ كەرەوەكانی ڕۆژوو چەند شتێكن كە بریتین لە:

🔹 یەكەم: جیماع: ئەگەر ڕۆژووەوان لەڕۆژی ڕەمەزاندا جیماعی كرد ئەوا ڕۆژووەكەی بەتاڵ دەبێتەوە, وە دەبێت تۆبە بكات و پەشیمان بێتەوە لەو كارەی كەكردوویەتی, وە پێویستە ئەو ڕۆژە بەقەزا بگێڕێتەوە, وەلەگەڵ قەزاكەیشدا دەبێت كەفارەت بدات كە ئەویش ئازادكردنی بەندەیەكە, ئەگەرنەبوو ئەوا دوومانگی لەسەریەك بە ڕۆژوو دەبێت, ئەگەر نەیتوانی ئەوا نانی (60) هەژار دەدات, بۆ هەر هەژارێكیش نیو صاع (دوو گوێل) لە گەنم یان جگە لەو لە خواردنی خەڵكی ئەو شوێنە.

🔸 دووەم: خواردن و خواردنەوەی بەئەنقەست: لە ڕێگەی دەمەوە بێت یان لووت, لەم كاتەدا ڕۆژووەكەی بەتاڵ دەبێتەوە, ئیتر ئەگەر خواردنەكە سوودبەخش بێت یان زیان بەخش، وەك: جگەرەو حەشیش, وەپێویستە لەسەری كە تۆبە بكات و پەشیمان بێتەوە, پاشان لەسەریەتی دواتر ئەو ڕۆژە بەقەزا بگێرێتەوە.

🔹 سێیەم: دابەزینی ئاوی مەنی لەكاتێكدا بەخەبەر بێت: دابەزینی ئاوی مەنی بەهەر هۆكارێك بێت, وەك: ئاوهێنانەوە بەدەست, ماچكردن, دەستبازی, باوەش پێداكردن و هاوشێوەكانی, ئەمیش بەهەمان شێوە پێویستە لەسەری كە تۆبە بكات و پەشیمان بێتەوە, پاشان لەسەریەتی دواتر ئەو ڕۆژە بەقەزا بگێرێتەوە.

🔸 چوارەم: دەرزی موغەزی: ئەو دەرزیەی كە جێگای خواردن بگرێتەوە, چونكە حوكمی خواردن و خواردنەوەی هەیە, بەڵام ئەو دەرزیەی كە تەنها بۆ چارەسەرەو خۆراك نیە ڕۆژوو ناشكێنێ‌.

🔹 پێنجەم: خوێن تێكردن: بۆ نمونە ئەگەر كەسێك تووشی خوێن بەربوون بوو, ئەوا خوێنی تێدەكرێت وەكو قەرەبوویەك بۆ ئەو خوێنەی كە لێی دەرچووە.

🔸 شەشەم: دەرچوونی خوێنی حەیزو نیفاس: ئەو ئافرەتەی كە دەكەوێتە حەیزەوەو یان تووشی زەیسانی دەبێت حەرامە لەسەریان ڕۆژوو بگرن تا پاك دەبنەوە، بەڵام خوێن بەربوون بەشێوەی سروشتی خۆی، وەك: خوێنی لووت بەربوون یان خوێن دەرچوون بەهۆی هەڵكێشانی ددانەوە ئەوا ڕۆژووەكەی ناشكێت.

🔹 حەوتەم: خۆ ڕشانەوە بەئەنقەست: ئەگەر كەسێك بە ئەنقەست خۆی ڕشانەوە، دەبێت ڕۆژووەكەی بگێڕێتەوە، بەڵام ئەگەر كەسێك بەبێ‌ ویستی خۆی بڕشێتەوە ئەوا ڕۆژووەكەی ناشكێت, لەبەر ئەم فەرموودەیە كە پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت: هەر كەسێ ڕشانەوە زۆری پێ هێناو ڕشایەوە، قەزای ڕۆژووی لەسەر نییە، بەڵام كەسێك بە ئەنقەست خۆی ڕشانەوە با قەزای ڕۆژووەكەی بكاتەوە.

ئا: عیرفان ئەحمەد كاكه مەحموود

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود ڕەحمەتی خوای لێبێت.

 

  ژمارەی بینین 520

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram