سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
   زەکات بۆ کێ دەبێت و بۆ کێ نابێت.؟!
زەکات بۆ کێ دەبێت و بۆ کێ نابێت.؟!
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3810


 زەکات بۆ کێ دەبێت و بۆ کێ نابێت.؟!


٭ ئێمە ماوەیەک لەمەوبەر پۆستێکمان کرد ، و تێیدا باسی ئەوەمان کرد کە زەکات بۆ کێ ئەبێت ، وە بەبەڵگەشەوە ئەوەشمان تێیدا رونکردەوە .

٭ هەندێک لە برایان و خوشکان پرسیاریان کردووە :

٭ ئایا زەکاتی ئەولاد بۆ باوک و دایک ، یان بەپێچەوانەوە ئەبێت ؟
٭ ئایا زەکاتی برا و خوشک بۆ یەکتر ئەبێت ؟
٭ ئایا زەکات بۆ دەوڵەمەند بەماڵ ، و دەوڵەمەند بەکەسب ئەبێت ؟
٭ ئایا زەکات بۆ دروستکردنی پرد و مزگەوت و مەدرەسە و نەخۆشخانە و کەناڵی تەلەفزیۆن و جۆرەکانی تری چاکە و ئیحسان ئەبێت ؟
٭ ئایا زەکات بۆ ئالی بەیت ئەبێت ؟
٭ ئایا زەکات بۆ کافر ئەبێت ؟ ئەمە گرنگترینی پرسیارەکان بوون .

٭ ئەڵێین وباللە التوفیق :
زەکات بۆ ئەمانەی خوارەوە جائز نییە :
۱ - دەوڵەمەند بەماڵ ، یان بەپیشە ، یان بەبازرگانی ، یان بەهەر شتێکی تر .

۲ - بەهێزی پەیداکەر (القوي المكتسب) ، واتە : دەوڵەمەند بەکەسب ، ئەوەی کە کەسبەکەی کیفایەتی ئەکات ...

٭ بەڵگەی ئەم مەسەلەیە و ئەوەی تریش بەدوایدا دێت ئەم فەرمودەیەیە : عن عبید الله بن عدي بن الخیار قال : اخبرني رجلان انهما اتیا النبي صلی الله علیه وسلم في حجة الوداع ، وهو یقسم الصدقة ، فسالاه منها ، فرفع فینا البصر وخفضه ، فرآنا جلدین ، فقال : " ان شئتما اعطیتكما ، ولا حظ فیها لغني ، ولا لقوي مكتسب " اخرجه احمد ٤ / ۲۲٤ ، وابو داود (۱٦۳۳) ، والنسائي ٥ / ۹۹ ، والدارقطني ۲ / ۱۱۹ ، والبیهقي ۷ / ۲۱ .
قال ابن عبد الهادي : (اسناده صحیح ، ورواته ثقات . قال الامام احمد : ما اجوده من حدیث ! وقال : هو احسنها اسنادا) . تنقیح التحقیق ۳ / ۱٦۹ .
وقال الهیثمي في المجمع ۳ / ۲٥۰ : (رواه الطبراني في الاوسط ، ورجاله رجال الصحیح) .
قال البغوي في شرح السنة (۱٦ / ۸۱ - ۸۲) : " في هذا الحدیث ما نصه فیه دلیل علی ان القوي المكتسب الذي یغنیه كسبه لا یحل له الزكاة ولم یعتبر النبي صلی الله علیه وسلم ظاهر القوة غیر انه اخرق لا كسب له فتحل له الزكاة " اهـ .

۳ - ئالی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم و لە بەنی هاشم و بەنی مطلب و مەوالییان .

٤ - باوک و دایک ، یان کوڕ و کچ لەوانەی نەفەقەیان لەسەر زەکاتدەر واجب بێت جائز نییە ، مەگەر قەرزدار بن ، یان بەندە بن ، یان غازی بن جائزە ، بەڵام ئەگەر فەقیر بن ، و ئەویش عاجز بێت لە نەفەقەیان ، دوو وتە هەیە لەوەدا ، وتەی دروست ئەوەیە جائزە پێیان بدات .

٭ ئەمما ژن ئەگەر دەوڵەمەند بێت ، ئەوا جائزە زەکات بەمێرد و منداڵی بدات .
٭ عن ابي سعید ان زینب امراة ابن مسعود ، قالت : یا نبي الله ، انك امرت الیوم بالصدقة وكان عندي حلي لي فاردت ان اتصدق بها ، فزعم ابن مسعود انه وولده احق من تصدقت به علیهم ، فقال النبي صلی الله علیه وسلم : " صدق ابن مسعود ، زوجك وولدك احق من تصدقت به علیهم " اخرجه البخاري (۱٤٦۲) ، ومسلم (۱۰۰۰) ، وابن ماجة (۱۸۳٤) . چون نەفەقەی مێرد لەسەر ژن نییە ...

لەبەر ئەوە دەفع و پێدانی زەکات بەخزمان لەبەرترە ئەگەر لە ئەهلی زەکات بن ، وە فەرمودەکەی زەینەب شاهێدی بۆ ئەوە ئەدات : اتجزئ الصدقة عنهما علی ازواجهما وعلی ایتام في جحورهما ؟ قال صلی الله علیه وسلم : " نعم ، ولها اجران : اجر القرابة ، واجر الصدقة " اخرجه البخاري (۱٤٦٦) ، ومسلم (۹۹۸) . وقال صلی الله علیه وسلم لابي طلحة لما جاء بصدقته الیه : " ... واني اری ان تجعلها في الاقربین ... " اخرجه البخاري (۱٤٦۱) ، ومسلم (۹۹۸) .

٥ - ئالی محمدیش لە بەنی هاشم و بەنی مطلب و مەوالییان زەکاتیان بۆ نابێت اكراما لهم ، چون پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرمویەتی : " ان الصدقة لا تحل لمحمد ، ولا لآل محمد ، انما هي اوساخ الناس " اخرجه مسلم (۱۰۷۲) .

٦ - كافر ، زەکات بۆ کافر لە غەیری (المؤلفة قلوبهم) نابێت ، واتە : زەکات بۆ کافر ناشێت و حەڵاڵ نییە بەئیجماع ، چون یەکێک لە مەرجەکانی ئەهلی زەکات ئیسلامە . بەڵگە لەسەر ئەوە : پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم کاتێک معاذ بن جبل ئەنێرێت بۆ یەمەن و پێی ئەفەرموێ :
ئەگەر موسڵمان بوون پێیان بڵێ خودا پێنج نوێژی لەشەو و ڕۆژێکدا لە سەر فەرز کردوون ، جا لە دوای ئەوە ئاگاداریان بکە کە خودا زەکاتی لە سامانەکانیاندا لەسەر فەڕز کردوون و لە دەوڵەمەند و ماڵدارەکانیان وەرئەگیردرێت و ئەگێڕدرێتەوە بۆ فەقیرەکانیان : " .... فاعلمهم ان اللە افترض علیهم صدقة في اموالهم ، تؤخذ من اغنیائهم ، وترد علی فقرائهم " اخرجه البخاري (۱۳۹٥) ومسلم (۱۹) .

٭ وە جگە لەوەی رابرد ، هەروەها دەفع و پێدانی زەکات بۆ بینای پرد و مزگەوت و مەدرەسە و نەخۆشخانە و کەناڵی تەلەفزیۆن و هیچ کارێکی چاکە و ئیحسان جائیز نییە ، چون مەبەست بەوتەی خودا : (وفي سبیل الله) هەموو جۆرەکانی چاکە و ئیحسان نییە ، بەڵ تەنها مەبەست بەوە موجاهدینی فی سبیل الله یە .

٭ وە هیچ یەکێک لە پێشەوایانی موجتەهدین نەیوتووە وتەی خودا : (في سبیل الله) هەموو پڕۆژەیەکی خێری ئەگرێتەوە ، وە ئەوەی یەکێک لە موتەئەخرینی حەنەفییە ، و هاوشێــوەی باسی کردووە ، وتەکەی موخالفـــــــی وتەی موجتەهدینە ، و حەڕامە وتەکەی ، یان وتەی هەر کەسێکــــی تر وەربگیرێـت و کاری پێبکرێت .

٭ بێگومان رێگەکانی خودا (سبل اللە) زۆرن .. ئیمام مالـک رحمە اللە فەرمویەتی : رێگەکانی خودا زۆرن ، بەڵام نازانم خلاف هەبێ لەوەدا کە مەبەست بەرێگەی خودا لێرەدا غەزو (جهاد) ە ، هەروەک ئەوەی القاضي ابوبكر ابن العربي لە (احکام القرآن ۲ / ۹٦۹) باسی کردووە ، و وتویەتی : (ان مالکا قال : سبل الله كثیرة ولكني لا اعلم خلافا في ان المراد بسبیل الله هاهنا الغزو) .

٭ وە ابن قدامة الحنبلي (۷ / ۳۲۷) ، ئەویش لە کتێبەکەیدا (المغني) هەمان قسەی کردووە ، و ئەمە دەقەکەیەتی : ( هذا الصنف السابع من اهل الزكاة ولا خلاف في استحقاقهم وبقاء حكمهم ولا خلاف في انهم الغزاة في سبیل الله لان سبیل الله عند الاطلاق هو الغزو) اهـ .

٭ وقال الزبیدي في شرح القاموس (۷ / ۳٦٦) ما نصه : " وقوله : (وفي سبیل الله) ارید به ان الذي یرید الغزو ولا یجد ما یبلغه مغزاه فیعطی من سهمه " .


نووسین و لێکۆڵینەوەی: مامۆستا مەلا مصطفی محمد جعفر


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org

  ژمارەی بینین 505

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram