سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  شوكردن بەبێ ڕەزامەندى كەسوكار.؟
زەواجی ساختە.. زەواجی نهێنی.. زەواجی بێ وەلی ئەمر.!
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3820


زەواجی ساختە.. زەواجی نهێنی.. زەواجی بێ وەلی ئەمر.!

هەموو بەڵگە شەرعییەکان بە ڕونی ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێ کە شەرعی خوای پەروەردگار بە مەرجی گرتووە بونی وەلی ئەمر و خاوەنی ئەو کچ و بێوەژنانەی کە زەواجێکی ڕاست و دروست و شەرعییانە ئەنجام دەدەن

و زەواجی بێ وەلی ئەمر زەواجێکی ناشەرعییە و و(باطل)ە وحەرام و نادامەزراوە .. وەک پێغەمبەری ئازیزمان ﷺدەفەرموێت :

١. ( أَيُّمَا امْرَأَةٍ نَكَحَتْ بِغَيْرِ إِذْنِ وَلِيِّهَا فَنِكَاحُهَا بَاطِلٌ ، فَنِكَاحُهَا بَاطِلٌ ، فَنِكَاحُهَا بَاطِلٌ)
رواه أحمد (24417) وأبو داود (2083) والترمذي (1102) وصححه الألباني في صحيح الجامع برقم (2709) .

٢ . (لَا نِكَاحَ إِلَّا بِوَلِيٍّ)
رواه أبو داود (2085) والترمذي (1101) وابن ماجه (1881) من حديث أبي موسى الأشعري ، وصححه الألباني في صحيح الترمذي .

٣ . (لَا نِكَاحَ إِلَّا بِوَلِيٍّ وَشَاهِدَيْ عَدْلٍ)
رواه البيهقي من حديث عمران وعائشة ، وصححه الألباني في صحيح الجامع برقم (7557) .

٤ . ( لا تزوِّجُ المرأةُ المرأةَ ولا تزوِّجُ المرأةُ نفسَها)
صحيح ابن ماجه | الصفحة أو الرقم : 1539 |

ئەم زەواجە کە بە بێ ئاگای باوک یان وەلی ئەمر وخاوەنی ئافرەتەکە یە بە ڕاستی ئەم جۆرە زەواجە زانایانی ئیسلام پێی دەڵێن :

زەواجی ساختە..
فەتوای پێچەوانەی بەڵگە..
پشتکردنە دەقی ڕونی قورئان و سوننەت لە بەر(قیل)ێکی زۆر لاواز..
ستەمێکی زەق لە ئافرەتانی بەسەزمان و یاریکردن بە ژیان و ئایندەیان..
گوێنەدانە مەذهەبی شافعی و (جمهور) وزۆرینەی زۆری زانایان ..
[قال الشافعي]: فأي امرأة نكحت بغير إذن وليها فلا نكاح لها لأن النبي ﷺ قال (فنكاحها باطل). [ كتاب الأم]

لە نێو هاوەڵانی پێغەمبەری ئازیزمان لەم بابەتە هیچ جیاوازیەک نەبووە وەک زانای گەورەی ئیسلام ( ابن المنذر) ئەفەرموێت:
(ولا نعلَمُ أنَّ أحدًا مِن أصحابِ رَسولِ الله ثبت عنه خِلافُ ما قُلْنا). ((الأوسط)) (8/268-265)

نانەوەی پشێوییەکی سەخت بۆ دوارۆژی ئەو منداڵانەی کە لەو زەواجە سا ختانە دەبێت ..
دروستکردنی فەوزا و بێ سەروبەری لە ناو کۆمەڵگای موسڵمانان ..
دەیان کێشەی میرات ..
سەدان شوێنەواری خراپ کە یەکێکیان کردنەوەی دەرگای بێ ڕەوشتی لە نێو گۆمەڵکادا..
شوێنکەوتنی هەنگاوەکانی شەیتانە
بە کورتی ئەم زەواجە ساختانە
ئازاری زۆر سەختە
هەم گوناه و تاوانە
هەم کارەسات و ئافات و موسیبەتە
هەم بەدواچونی هەنگاوەکانی شەیتانە
هەم شوێنکەوتنی هەواو و ئارەزو و شەهوەتە
هەم پشتکردنە بەڵگە زۆر ڕونی شەریعەتە
هەم جەهل و نەفامی و دواڕۆژێکی پڕ لە خەفەتە
ئەمەیە شەرمەزاری پڕ لە زەحمەت
ئازارێکی پڕ لە مەینەت
ئەمەیە نەهامەتی ..
ئەمەیە ستەمی پڕ لە محنەت

زەرورە مامۆستایانی ئایینی و ئەهلی علم و گەورە خەمخۆرانی ئیسلام بە جدی لیژنەیەکی بەهێز دروست کەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو حاڵەتانەی کە ڕویداوە و ڕێگا و ڕێکاری شەرعییانە بگرنەبەر و بە جدی ڕێگری لەم جۆرە زەواجانە بکەن و تێر و چڕوپڕ ئەو بابەتانە کە پەیوەستە بە ئەم بابەتانە نوقتە بخەنە سەر پیت و هەموو ئەو پرسیارانەی ئەم بابەتانە وەڵام بدەنەوە..

پاشان بە زەروری دەزانم ئاماژە بۆ بابەتێکی گرنگ بکەم لەم بابەتە ئەویش ئەم پرسیارەیە :
کێ دەبێتە وەلی ئەمری ئافرەت لە زەواج ؟

لە نێو زانایانی چوار مەذهەبەکە جیاوازییان هەیە لە مەذهەبی زانایانی ئیمامی شافعی بەم شێوازەی خوارەوەیە:
باوکی ئافرەتەکە
پاشان باپیری واتە باوکی باوکی ئافرەتەکە
پاشان برای دایک و باوکی
پاشان برای باوکی
پاشان کوری برای دایک و باوکی
پاشان کوری برای باوکی
پاشان مامی دایک وباوکی ئافرەت
پاشان مامی باوکی
پاشان کوری مامی دایک و باوک
پاشان کوری مامی باوک...

پاشان قاضی موعتەبەری ئیسلام و موسڵمانان..

وەئەگەر باوک بە بێ هیچ عوزرێکی شەرعی بووە ڕێگری زەواج لە کچەکەی و خەڵکانی موسڵمانی شییاو و شایستە هاتە خوازبێنی و ئەو هەر ڕێگربو وە بووە مایەی زەرەر بۆ ئەو کچە و دەیویست بیدات بە خەڵکی خراپ و فاسق و ناشایستە ..ئەگەر ئەمە سابت بوو لە سەر باوک ئەوکات وەلایەتی بە سەر کچەکەی نامێنێت وەلی ئەمری دوای ئەو بەو کارە هەلدەستێت ئێدی بەو تەرتیبەی کە باسمان کرد دێتەخوارێ
وئەگەر ئافرەت هێچ وەلی ئەمری موسڵمانی نەبو نە باوک نە باپیر نە برا ... وە لە وڵاتێک بۆ قاضی ئیسلام و قەزاوەتی ئیسلامی تیا نەبو وەک وڵاتانی کافر وەک غەرب و ئۆروپا ئەوکات سەروکی ئەو (مرکز الاسلامی) کە جێگای ئیعتیباری موسڵمانانە ئەو لە جێگای وەلی ئەمری ئافرەت بە کاری وەلی ئەمری هەڵدەسێت و ئەو زەواجە دادەمەزرێنی
قال ابن باز: (إذا كانت المرأةُ في بلادٍ ليس فيها وليٌّ، وليس فيها أبٌ ولا أخٌ ولا ابنُ عم؛ فإنَّ الحاكِمَ يقوم مقامَه. وليُّها الحاكِمُ؛ لقولِ النبيِّ صلَّى الله عليه وسلَّم: «السُّلطانُ وليُّ مَن لا وليَّ له». فالحاكمُ يقوم مقامَ وليِّها ويكونُ هو وليَّها، يزوِّجُها أو يوكِّلُ من يزوِّجُها، فإذا كانت في بلادٍ ليس فيها حاكمٌ ولا وليٌّ، كالأقليَّاتِ الإسلاميةِ في بلاد الكفر: هذه يزوِّجُها رئيسُ المركزِ الإسلاميِّ إذا كان عندها مركزٌ إسلاميٌّ؛ لأنَّه بمثابة السلطانِ عندهم، فرئيسُ المركز الإسلامي ينظرُ لها ويزوِّجُها بالكُفءِ إذا كان ليس لها أولياءُ). ((فتاوى نور على الدرب)) (20/201).
جاء في فتاوى اللجنة الدائمة: (إذا لم يكنْ للمرأةِ وليٌّ مُسلمٌ قريبٌ أو بعيدٌ، فإنَّ رئيسَ المركزِ الإسلاميِّ لديكم يتولَّى عقدَ النكاح؛ لأنَّه بمثابة الوالي بالنِّسبةِ لأمثال هؤلاء؛ لقولِ النبيِّ صلَّى الله عليه وسلم ((السُّلطانُ وَليُّ مَن لا وليَّ له))، ورئيسُ المركزِ ذو سُلطانٍ في محلِّه؛ لعدم وجودِ القضاة المسلمين في محلِّه). ((فتاوى اللجنة الدائمة - المجموعة الأولى)) (3/387).
جاء في فتاوى المجلس الأوروبي للإفتاء والبحوث: (إذا لم يوجَدْ للمرأةِ وليٌّ فيكونُ المركزُ الإسلاميُّ وليَّها في البلادِ التي ليس فيها قضاءٌ إسلاميٌّ). ((الموقع الرسمي للمجلس الأوروبي للإفتاء والبحوث)).

خوای پەروەردگار ئەم کۆمەڵگایە و سەرجەم کومەڵگاکانی ئەهلی ئیسلام لە هەموو بەڵا و فیتنە و ناشەرعییەک بپارێزێت. اللهم آمين..

تێبینی:
[ زانایانی ئیسلام زۆر بەڵگەی قورئانیان باس کردووە بەڵام بۆ ئەوەی بابەتەکەم زۆر درێژتر نەبێت من بەس چەند فەرمودەیەکی صەحیحم ئاماژە پێکردووە ].

وەڵامدانەوەى: دكتۆر یوسف گەرمیانی.


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org

  ژمارەی بینین 505

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram