سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
   ئایا تەواوی زانستەکان لە قورئاندا بوونیان هەیە؟
ئایا قورئان لەبارەی تەواوی بابەتەکان نموونەی هێناوەتەوە.؟ وە ئایا تەواوی زانستەکان لە قورئاندا بوونیان هەیە؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3833


ئایا قورئان لەبارەی تەواوی بابەتەکان نموونەی هێناوەتەوە.؟ وە ئایا تەواوی زانستەکان لە قورئاندا بوونیان هەیە؟

🔹بێ‌باوەڕان هەمیشە ئەم ڕەخنەیە لە قورئان دەگرن کە خودا لە قورئاندا وتوویەتی: ئێمە لەو قورئانەدا لەبۆ خەڵکی لە هەمووجۆرە بەسەرهاتێکمان هێناوەتەوە، شایەد کە ئاگادار ببنەوە! [زمر: 27] و بەداخەوە لە هەندێک لە مسوڵمانانەوە شتێکی لەم چەشنەیان بیستووە و سوود لەم بابەتە دەبینن و دەڵێن: ئەگەر هەر نمونەیەک لە قورئاندا هاتووە، ئەوە شێوازی دروستکردنی یەک ئۆتۆمبێلمان لە قورئاندا پێ نیشان بدەن!!

🔹پێش وەڵامدانەوەی ئەم گومانە، پێویستە بابەتێکی پێشەکی بۆتان باس بکەین، هەرکاتێک لەم بابەتەدا وتەیەک دەوترێت، ئەوە مەرج نییە مانای ڕەهای ئەو وشەیە مەبەست بێت، بۆ باشتر تێگەیشتن لە بابەتەکە لەم دوو نمونەیە تێڕامێنن:

✅ مامۆستای کیمیای ئامادەیی بە قوتابییەکان دەڵێت: کتێبێکم نووسیوە کە لەسەر تەواوی بابەتەکان ڕوونکردنەوەی داوە.

واتە بەڕاستی لە کتێبەکەیدا باسی لێوە کراوە لەربارەی دروستکردنی ئۆتۆمبێلی لامبۆرگینی و وەڵام دانەوەی باسەکانی ئەنیشتاین و...؟! بێگومان نەخێر، ئەو بە باکگراوندێکی عەقڵی بۆ خوێندکارەکانی دەدوێت، ئەو باگراوندەش «بابەتی کیمیای ئامادەیییە» نەک ئەوەی بەڕاستی هەموو بابەتی جیهانی تێدا بێت!

✅ وا بیر بکەنەوە لەگەڵ خانەوادەتان بۆ گەشتێک ڕۆیشتوون بۆ دەرەوە، لە جێگەیەکدا بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش دەوەستیت، لە کۆتایی ڕۆژدا مەبەستی جێهێشتنی ئەو جێگەیەت هەیە، بە منداڵەکەت دەڵێیت: «هەموو شتێک کۆبکەرەوە دەمانەوێت بڕۆین». لێرەدا ئەگەر تێڕامێنیت، ئێوە وتوتانە: هەموو شتێک کۆبکەنەوە ، لەوێدا بەرد و گیا و گوڵ و خۆڵ و... بوونی هەیە، بەڵام ئایا لە ڕاستیدا مەبەستی ئێوە هەموو ئەو شتانەیە کە لەوێدا بوونیان هەیە؟! بێگومان نەخێر، بەڵکو ئێوە باکگراوندێکی عەقڵیتان هەیە کە ئەویش ئەم کەل و پەلانەن کە پێشوتر لەگەڵ خۆتان هێناوتانە، کەوایە لەم نموونەدا باکگراوند «بریتییە لەو کەل و پەلانەی کە لەگەڵ خۆتدا بووە».

▪️ئێستا دووبارە لە ئایەتەکە تێڕامێنن:
«وَلَقَدْ ضَرَبْنَا لِلنَّاسِ فِي هَذَا الْقُرْآنِ مِنْ كُلِّ مَثَلٍ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ»[الزمر: 27]
▫️واتە: ئێمە لەم قورئانەدا هەموو شێوازە نمونەیەکمان بۆ خەڵک ڕونکردووەتەوە، بۆئەوەی پەند وەربگرن.

🔹ئەگەر لە ئایەتەکانی پێش و پاشی ئایەتی ژمارە 27ـی سووڕەتی الزمر بڕوانن، ئەوکات تێدەگەن ئایەتەکە لەبارەی هیدایەت و ڕێنمونییەوە دەدوێت، واتە باکگراوندی قورئان «هیدایەت و ڕێنمونیکردنی خەڵک»ـە.

🔹کەوایە نابێت بەبێ لێکۆڵینەوە لە ئایەتەکانی پێشەوەی ئەم ئایەته بە تەنهایی ئایەتەکە تەفسیر بکرێت، بەدڵنیاییەوە بۆ هیدایەت و ڕێنمونیکردن هەر جۆرە نموونەیەکی پێویست باسکراوە، ئەوانیش بۆ کەسانێکن کە ئەهلی گەڕانەوە بن، بەڵام کەسانێک کە گوێی خۆیان گرتووە و بە باتڵ و شتی پووچەڵ ڕازین، ئەوە هەزاران نموونەش بەس نییە بۆیان...

والسلام علی من اتبع الهدی

✍ نووسەر: دکتۆر م.ئە / ▪ئامادەکردنی: «ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان» / ▪️21ـی گەلاوێژی 1396ـی هەتاوی

http://bit.ly/2wNq47g
✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾
@no_atheism_kurdi | کەناڵی ڕەددی شوبوهاتی مولحیدان

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org


  ژمارەی بینین 540

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram