سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  زەكاتی سەرفیترە.؟
زه‌كاتی‌ سه‌رفیتره‌ به‌و شێوه‌ی‌ له‌ سوننه‌تدا هاتووه‌.!
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3889

زه‌كاتی‌ سه‌رفیتره‌ به‌و شێوه‌ی‌ له‌ سوننه‌تدا هاتووه‌.!

يەكەم/ حوكمی‌ سه‌رفیتره‌: 
ده‌ركردنی‌ سه‌رفیتره‌ فه‌رزه‌و پێغه‌مبه‌ری‌ خودا "صلی‌ الله علیه وآ‌له وسلم" له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌ی‌ فه‌رز كردووه‌، وه‌ك له‌ فه‌رمووده‌ی‌ "عبدالله كوڕی عومه‌ر"دا هاتووه‌ "ڕه‌زای‌ خوای‌ له‌سه‌ربێت" ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری‌ خودا "درودی‌ خوای‌ له‌سه‌ر" زه‌كاتی‌ سه‌رفیتره‌ی‌ له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌ی‌ فه‌رز كرد، به‌ ده‌ركردنی‌ مه‌نێك له‌ خورما، یان مه‌نێك له‌ جۆ.. كەوابوو حوكمی‌ سه‌ر فیتره‌ فه‌رزه‌ له‌سه‌ر تاكه‌ تاكه‌ی‌ هه‌موو موسڵمانێكی‌ ئه‌م گۆی زه‌وییه‌، به‌ مناڵ و گه‌وره‌و پیرو گه‌نج و ژن و پیاوەوه‌.

دووەم/ حیكمه‌تی‌ سه‌رفیتره‌:
له‌ فه‌رمووده‌ی‌ ڕاست و درووستدا هاتووه‌ كه‌ ئیبن عەباس ده‌یگێرێته‌وه‌و ده‌فه‌رموێ: حیكمه‌تی‌ فه‌رزكردنی‌ زه‌كاتی‌ سه‌رفیتره‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی‌ رۆژووه‌وانه‌ له‌ هه‌ر قسه‌و باسێك كه‌ هاتبێ‌ به‌ ده‌میاو كردبێتی، بۆیه‌ زه‌كاتی‌ سه‌رفیتره‌ كه‌فاره‌تی‌ ئه‌و شتانه‌یە كه‌ تووشی مرۆڤه‌كان ده‌بێت له‌و مانگه‌ پیرۆزه‌دا.

سێيه‌م/ ئه‌و شته‌ی‌ كه‌ ده‌بێت بدرێ له‌ سه‌رفیتره‌دا: 
ئه‌و شته‌ی‌ كه‌ ده‌بێت له‌ سه‌رفیتره‌دا بدرێت "طعمه‌"یه‌، واته‌: خواردنه‌، وه‌ك له‌فه‌رمووده‌كه‌ی‌ ئه‌بوو سه‌عیددا هاتووە. جا هه‌ر بۆیه‌ "ئیبن عومه‌ر"یش "ره‌زای‌ خوای‌ له‌سه‌ر" به‌ واجیبیی‌ داناوه‌ كه‌ ده‌بێ خواردن بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ فه‌رمووده‌كه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوادا هاتووه‌، شێخ عوسه‌یمینیش "به‌ره‌حمه‌ت بێت" ده‌ڵێ‌: له‌سه‌ر ده‌می‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوادا "دروودی‌ خوای‌ له‌سه‌ر" پاره‌و ئاڵتون و زیو هه‌بووه‌، به‌ڵام كه‌ خۆی فه‌رموویه‌تی‌ مه‌نێك له‌ خورماو جۆ، یان مێووژو شیری وشكه‌وه‌ بوو بۆ سه‌ر فیتره‌ ده‌ر بكه‌ن، ئیدى ئه‌مه‌یان قسه‌ی تێدا نییه‌و وته‌ی‌ پێغه‌مبه‌ر "دروودی‌ خوای‌ له‌سه‌ر" له‌سه‌رووی‌ هه‌موو وته‌یه‌كه‌وه‌یه‌.. 
بۆيە گەر خواردن بێت والله أعلم باشترو ڕاستترو گونجاوترە لەگەڵ سووننەت و ڕێڕەوى پێغەمبەرى خوادا ﷺ. 
بەڵام گەر بە پارەش دەربكرێت، ئەوەش بۆچوون و ڕای زانایانی لەسەرەو "واللە اعلم" نابێتە كێشەو خودا لەهەموولايەكى وەربگرێت.

چوارەم/ ئه‌ندازه‌ی‌ سەرفيترە: 
وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ئیبن عومه‌ر "ڕه‌زای‌ خوای‌ له‌سه‌ر" له‌ فه‌رمووده‌كه‌دا باسی كرد كه‌ ئه‌ندازه‌كه‌ی‌ "صاع"ـه‌، واته‌: بۆ هه‌ر كه‌سێك یه‌ك ساع له‌ خواردن، وه‌ جۆری‌ خواردنه‌كه‌ش بریتیی بوو له‌: (خورما، مێوژ، جۆ، شیری‌ وشكه‌وه‌ بوو و قاڵب كراو- كه‌شك-)، هه‌ر بۆیه‌ زانایان هه‌ر ساعێكیان خه‌مڵاندووه‌ به‌ (2400) دوو كیلۆو چوارسه‌د گرام له‌ خواردن، وه‌ زۆرترینی‌ خواردنی‌ ئێستای‌ ناوچه‌ی‌ خۆیشمان برنجه‌، واته‌: بۆ هه‌ر كه‌سێك دووكیلۆو چوارسه‌د گرام برنج، گونجاوو شیاوه‌.

پێنجه‌م/ كاتی‌ ده‌ركردنی‌ زه‌كاتی‌ سه‌رفیتره‌:
كاته‌كه‌ی‌ رۆژی جه‌ژنه‌و پێش نوێژكردنی‌ رۆژی جه‌ژنه‌، وه‌ك له‌ فه‌رمووده‌كه‌ی‌ ئیبن عومه‌ردا هاتووه‌: پێغه‌مبه‌ری‌ خوا ﷺ ئه‌مری‌ كرد كه‌ سه‌رفیتره‌ ده‌ر بكه‌ین پێش چوونمان بۆ نوێژی جه‌ژن، وه‌ ئه‌م كاته‌ بۆ دانی‌ سه‌رفیتره‌ باشترین كاته‌، به‌ڵام درووسته‌ رۆژێك یان دوو ڕۆژ پێش جه‌ژن سه‌رفیتره‌ دەربكرێت و نابێ له‌وه‌ زیاتر پێش بخرێت.. گه‌ر هاتوو خرایه‌ دوای‌ نوێژی جه‌ژن به‌بێ هیچ عوزرێك، ئه‌وه‌ كارێكی‌ حه‌رامه‌و فه‌رزییه‌تی‌ سه‌رفیتره‌كه‌ی‌ له‌ كۆڵ نابێته‌وه‌،  بەڵام ئه‌گه‌ر كەسێك عوزری‌ هه‌بوو بۆ نموونه‌: له‌ بیری‌ چوو یان له‌و كاته‌دا له‌ ده‌ستیا نه‌بوو، ئه‌وه‌ دواتر ده‌توانێ‌ سه‌رفیتره‌ بداته‌وه‌.. 

شەشه‌م/ شوێنی‌ ده‌ركردنی‌ زه‌كاتی‌ سه‌رفیتره‌: 
شوێنی‌ ده‌ركردنی‌ زه‌كاتی‌ سه‌رفیتره‌ ئه‌و شوێنه‌ ده‌بێت كه‌ تۆی تێدایه‌و له‌وێ‌ نیشته‌جێی، له‌و رۆژه‌دا كه‌ رۆژی جه‌ژنه‌ تۆ له‌ كوێ بوویت و له‌كوێ نیشته‌ جێ بووی‌، ئه‌وه‌ شوێنی‌ تۆیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌رفیتره‌ دەربکەیت.

ئاماده‌كردنی‌: عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود ڕەحمەتی خوای لێبێت.

  ژمارەی بینین 169

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram