چۆن پێشوازی لە مانگی ڕه‌مه‌زان بكەين.؟ - بارودۆخی خەڵکی لە پێشوازیکردنی ڕەمەزاندا جیاوازە، هەندێکیان سەرقاڵ دەبن بە یارییەکان و کێبڕکێ و وەرزشەوە، هەندێکیشان ڕەمەزان بە سەیرکردنی دراما‌و زنجیرەو بەرنامەکان بەسەر دەبەن، بەشێکی دیکەش لە خەڵکی ڕەمەزان لە نووستن و حەوانەوە بەسەر دەبەن و ئەو مانگە گەورە بە سەریاندا تێدەپەڕێ بێ ئەوەی سوودو قازانجێکی لێ بکەن. بۆیە پێغەمبەری خوا دەفەرموێت: ماڵ وێرانی بۆ کەسێک کە دەگاتە مانگی ڕەمەزان و بەڵام بەر لێخۆشبوونی اللە تعالی ناکەوێت. - ئایا دەزانیت ژمارەی کاتژمێرەکانی مانگی ڕەمەزان تەنها (720) کاتژمێرە، وە لەو بڕە کاتەش (660) کاتژمێری دەڕوات بە نووستن و خواردن و خواردنەوەو سەردانیکردنی یەکتر.. لەگەڵ هەموو ئەو بارگرانییە جۆراوجۆرانەی ژیان هیچت بۆ نامێنێتەوە جگە لە (60) کاتژمێر کە دەکاتە تەنها پێنج ڕۆژ.. بۆیە بەبیرت دێنینەوە کە کاتەکانت بە نرخەو بە فیڕۆی مەدە لەو شتانەی کە سوودی نابێت بۆت.. - مانگی ڕەمەزان ئه‌و مانگه‌یه که قورئانی تێدا هاتۆته خواره‌وه، ئه‌و مانگه‌یه که خوای گه‌وره له ناو مانگه‌کانی ساڵدا به پیرۆزی ناوی دهباو پیرۆزترین مانگەكانى ساڵه. بۆيە پێویسته ئێمه‌ی موسوڵمان به‌جوانترین شێوە پێشوازی لەم مانگه پڕ لە خێر‌و بهرهکهتە بکه‌ین و هه‌وڵبده‌ین له‌م مانگه‌دا (الله ته‌عالا) له خۆمان ڕازی بکەین. - بەكورتى بەجێبەجێكردنى ئەم خاڵانە پێشوازى لە ڕەمەزانى پيرۆز بكە: 1- خۆشی دەربڕين به نزیكبوونه‌وه‌ی هاتنی ئه‌م مانگه پیرۆزه. 2- ئاماده‌بوونى دهرروونى و زانستى بۆ ئه‌م مانگه پيرۆزه. 3- نهخشهيهك بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆ مانگى ڕه‌مه‌زان. 4- ته‌وبه و په‌شمانیی ڕاسته‌قینه. 5- خۆ نزیککردنه‌وه له قورئان به خوێندنه‌وه‌و گوێگرتن لێی. 6- واز هێنان له تووڕه‌يی و خۆ هێورکردنه‌وه‌و خۆ بێ ده‌نگکردن. 7- دوور که‌وتنه‌وه له جنێو و درۆ و زه‌م و بوختان. 8- به به‌رده‌وامی داوای لێ‌خۆش بوون له خوای بەبەزەيى. 9- بەخشندەیی لەگەڵ دراوسێدا. 10- بەخشین بەنهێنی و ئاشکرا. 11- شه‌و نوێژ کردن و پابه‌ندبوون به نوێژی جه‌ماعه‌ته‌وه. 12- سه‌یر نه‌کردنی به‌رنامه‌و زنجیره تهلهفزيۆنییه بێ سووده‌کان. 13- زۆر پاڕانه‌وه‌و زیکرو یادی خوا کردن. پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود لە خەمی دواڕۆژێکی پرشنگدارو پڕ لە خێردايە بۆ ئێوەی خۆشەویست. ئاماده‌كردنی: عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود ڕەحمەتی خوای لێبێت.