|
پێناسەی عه‌لمانییه‌ت و بەشەکانی ..؟!
پێناسەی عه‌لمانییه‌ت و بەشەکانی ..؟!
نووسینی: شێخ ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
عه‌لمانیه‌ت له فه‌رهه‌نگی ئینگلیزی‌دا به‌مانای دنیا گه‌رایی هاتووه، وه یان ڕه‌چاوكردنی مادده، وه‌یان، مه‌به‌ست پێی بێ دینیه، یان مه‌به‌ست پێی دووركه‌وتنه‌وه‌یه له‌مانای خواپه‌رستی! هه‌ر هه‌مان فه‌رهه‌نگ ده‌ڵێ: (العلمانیة: هی النظریة التی تقول: إن الاخلاق والتعلیم یجب أن لا یكونا مبنیین علی أسس دینیه)، وه له (دائرة المعارف البریطانیة)دا هاتووه ده‌ڵێ: (العلمانیة: حركة إجتماعیة، تهدف إلی نقل الناس من العنایة بالآخرة إلی العنایة بالدار الدنیا فحسب).
هه‌ر هه‌مان فه‌رهه‌نگ باسی (إلحاد) ده‌كاو ده‌ڵێ: (إلحاد) دوو به‌شه: ئیلحادیی تیۆری (نظری) ئیلحادیی (عه‌مه‌لیی)كرده‌یی، دیاره ئه‌و فه‌رهه‌نگه عه‌لمانیه‌ت به‌به‌شێكی ئیلحادی عه‌مه‌لیی داده‌نێت. كه‌وابوو عه‌لمانیه‌ت: یه‌كێكه له مه‌زهه‌به خوا نه‌ناسه‌كان و ئه‌وانه‌ی نكوڵی بوونی خوای گه‌وره ده‌كه‌ن! وه ده‌یه‌وێ جڵه‌وی دنیا له‌دین داماڵێ و به‌ئاره‌زووی خۆی و بێ سنوور له‌بواره‌كانی سیاسه‌ت و ئیقتیصادو ئیجتیماع و ئه‌خلاق و یاسادا كار بكا‌و دوور له هه‌یمه‌نه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی (دین) ببزوێ! له‌ولایشه‌وه (عه‌لمانیه‌ت) هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به (عیلم) و زانسته‌وه نیه، وه‌ك هه‌ندێ كه‌سی چه‌واشه‌كراو ده‌ڵێن: گوایا مه‌به‌ست به عه‌لمانیه‌ت ئه‌وه‌یه كه له‌ڕێی زانسته‌وه هه‌نگاو بۆ ژیان و بزووتن هه‌ڵنرێ و كاره‌كانمان هه‌موو له‌ڕووی زانسته‌وه‌بێ! كه‌وابوو كورترو باشتر هه‌ر ئه‌وه‌یه له‌پێناسه‌ی عه‌لمانیه‌تدا بگوترێ: (العلمانیه: هی اللادینیة).
عه‌لمانییه‌ت دوو به‌شه: هه‌ركامێكیان بگری له‌وی دیكه‌یان ناشیرینترو خراپتره:
یه‌كه‌م: عه‌لمانیه‌تی ئیلحادی و بێ دیینی؛ زاناكان ئه‌و بابه‌ته به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ی ده‌كه‌ن كه: سه‌رجه‌م ئینكاریی و نكوڵی له‌دین و گشت (مه‌بادئ) و (قییه‌م)ـه‌كانی دین ده‌كاو، به‌ر له‌هه‌موو شتێكیش حاشا له‌بوونی خوای به‌دیهێنه‌رو دروستكه‌رو نه‌خشه‌گر ده‌كا، به‌ده‌ر له‌وه‌ش هه‌ر كه‌سێك باسی ئیمان و باوه‌ڕو ئه‌خلاقییات بكات، ئه‌و بێ په‌رده دژایه‌تی و ململانێی له‌گه‌ڵ ده‌كا! ئه‌م جۆره عه‌لمانیه‌ته –ئه‌گه‌رچی زۆر خراپ و سیما‌و دیمه‌نێكی ته‌واو ناشیرینی هه‌یه، به‌ڵام لای خه‌ڵك به‌ئاسانی كافر ده‌كرێ و حوكمی هه‌ڵگرانی ئه‌و په‌رچه‌مه‌ش لای موسڵمانان زۆر ئاشكرا‌و ڕوونه و هیچ كه‌سێكیشیان قبووڵی ناكات، مه‌گه‌ر كه‌سێ بیه‌وێ له‌بازنه‌ی دین ده‌رچێ و ئازادییه‌كی بێ سنوور به‌خۆی بدات!
خه‌ڵكانی ئه‌م جۆره عه‌لمانیه‌ته زۆر توندڕه‌ون له‌دژایه‌تی كردنی (دین)دا‌و، زۆریش بێ به‌زه‌ییانه موسڵمانان ئه‌شكه‌نجه ده‌ده‌ن و، هه‌تا بۆشیان بلوێ سه‌ركوتیان ده‌كه‌ن و ناهێڵن له‌هیچ شتێكا ده‌نگ و ره‌نگیان هه‌بێ.
دووه‌م: عه‌لمانیه‌تی غه‌یره ئیلحادییه -ئه‌گه‌رچی عه‌لمانیه‌ت گشت دیمه‌ن و سیمایه‌كی هه‌ر ئیلحاده- به‌ڵام ئه‌م به‌شه‌یان چونكه حاشا له بونی خوا ناكات و ئیمانێكی تیورانه‌یه به‌م ناوه پێناسه‌ی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: (العلمانیة غیر الملحدة) خۆ ئه‌گه‌رچی ئاواش بێت ئه‌میش هه‌ر ڕێگا نادا (دین)ی خوا ده‌ست بخاته نێو كاروباری دنیای مه‌ردمه‌وه و هه‌وڵی جدیشی (ته‌همیش) و له‌په‌راوێزنانی ئایینه و هه‌رگیز ڕازی نابێت به‌رنامه‌ی ژیان تێكه‌ڵی به‌رنامه‌و شه‌ریعه‌تی خوا بكرێت و ده‌وڵه‌تیش ئازاد ده‌كا له دانانی یاسا‌و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردن، مه‌به‌ستیش له‌م دابه‌شكردنی (عه‌لمانیه‌ت)ـه بۆ ئه‌و دوو به‌شه ئه‌وه‌یه كه لای زۆرینه‌ی خه‌ڵكی (عه‌لمانیه‌ت) هه‌ر ئه‌وه‌یان یاساغ و حه‌رامه كه نكوڵی بوونی خوا بكا، ئێمه هه‌ردوو به‌شه‌كه‌یمان شیته‌ڵكرد تا خه‌ڵكان وریا‌و وشیاربن كه ئه‌وانه‌ی حاشا له بوونی خوا ده‌كه‌ن و، ئه‌وانه‌ش بۆره ئیمانێكیان پێی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌میش هه‌ر پێی وایه كه (دین) له ده‌وڵه‌ت جودابێ و بۆی نیه ده‌ست بخاته نێو كاروباری ده‌وڵه‌ته‌وه، ئه‌وه هه‌ردوو باره‌كه‌ی بێ باوه‌ڕی و كوفره‌و هه‌ركه‌سیش پێی باش بێت به (ملحد) و خوانه‌ناس داده‌نرێت.
ئه‌م به‌شی دووه‌می (عه‌لمانیه‌ت)ـه له‌ڕووی چه‌واشه‌كردنه‌وه له‌به‌شی یه‌كه‌می خراپتر‌و خه‌ته‌رتره، چونكه به‌شی یه‌كه‌م به‌ئاشكرا (نه‌فی) بوونی خوا ده‌كاو خه‌ڵكیش به‌ئاسان ده‌یناسن و لێی تێده‌گه‌ن، به‌ڵام به‌شی دووه‌م، واده‌بێ هه‌ڵگرانی ئاڵاكه‌ی نوێژ‌و ڕۆژووش ده‌گرن و هه‌ندێ واجیباتی ئیسلامیش ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام ڕاوبۆچوونی ئه‌مه‌یه كه: (دین) نابێ ده‌ست وه‌ربدا له كاروباری ده‌وڵه‌ت و مه‌ردم!
له‌به‌ر كه‌م زانستی و ئاگاداری به‌هه‌ردووبه‌شه‌كه‌ی عه‌لمانیه‌ت ده‌بینی زۆربه‌ی یاساكانی حكوومه‌ته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له‌جیهانی ئیسلامدا، یاسایه‌كی عه‌لمانیان هه‌یه و زۆرینه‌ی موسڵمانانیش به‌و ڕاستیه به‌ئاگا نین و وه دوویان ده‌كه‌ون! هه‌ر بۆیه زۆرێكی ئه‌و ده‌وڵه‌ته به‌ناو ئیسلامییانه -له بنه‌ڕه‌تا- جه‌نگ له‌گه‌ڵ دیندا ده‌كه‌ن، دژایه‌تی له‌ته‌ك بانگخوازانی ئیسلام ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌و بانگخوازانه كه ئه‌م ڕاستیانه ڕوون ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن: ده‌بێ دیینی خوا له‌كۆشكی پاشا‌و سه‌ركۆماره‌كانیشدا (حاكم) بێت، هه‌روه‌كو له‌چوارچێوه‌ی مزگه‌وتدا حاكمه‌و په‌یڕه‌وی لێده‌كرێت، هه‌ر ئه‌و تێنه‌گه‌یشتنه‌یه كه گه‌لێ جار ئه‌و خاوه‌ن فیكره‌و بۆچوونانه له‌وتارو سمینار‌و نووسینه‌كانیاندا ناوی خوا دێنن و، هه‌ندێ جاریش -ئه‌گه‌ر پێویست بێت- به‌ئایه‌تی قورئان و فه‌رمووده‌كان وتاره‌كانیان ده‌ڕازێننه‌وه، ئیتر ده ئه‌وه‌نده‌ی تر خه‌ڵكی ساده‌یان پێ چه‌واشه ده‌بێت و به‌فه‌رمانده‌و حاكمێكی خواناس ده‌درێنه قه‌ڵه‌م.
با پوخته‌تر بڵێین: عه‌لمانیه‌ت به‌هه‌ردوو به‌شه‌كه‌یه‌وه كوفرێكی ئاشكرا‌و نمایانه، بێ هیچ گومان و دوو دڵییه‌ك، بۆیه هه‌ر كه‌سێك بڕوای به‌هه‌ركامێك له‌و دوو به‌شه‌یه هه‌بێ، بێ سۆ له‌دیینی ئیسلام چووه‌ته ده‌رێ، چونكه دیینی ئیسلام بۆخۆی دینێكی تێر‌و ته‌سه‌له، وه كامڵ و گشتگیره و هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی له‌خۆ گرتووه، رۆحی و جه‌سته‌یی، سیاسه‌ت و ئابووری، وه ره‌وشت و قییه‌م.. وه هه‌روه‌ها.. جا له‌به‌ر ئه‌وه نابێ مه‌نهه‌ج و ڕێڕه‌وێكی تری ئامێته بكرێ هه‌ر بۆ ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ: (یا أیها الذین آمنوا ادخلوا فی السلم كافة..) و یان لۆمه‌و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌وانه ده‌كا كه بڕێكی قبووڵ ده‌كه‌ن و، بڕێكیش وه‌لا ده‌نێن: (..أفتؤمنون ببعض الكتاب وتكفرون ببعض فما جزا‌ء من یفعل ذلك منكم إلا خزی فی الحیاة الدنیا ویوم القیامة یردون إلی أشد العذاب وما الله بغافل عما تعملون) البقرة.
عه‌لمانیه‌كان به‌و كاره‌یان -ئه‌گه‌ر بڕواشیان به‌خوا هه‌بێ- دینی خۆیانیان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه، چونكه پێیان وایه كه به‌رنامه‌و یاساكانی زه‌وی تێر‌و ته‌سه‌لتره له‌به‌رنامه‌و ڕانماییه‌كانی دینی ئیسلام، بۆیه گشت زانایانی ئیسلام یه‌كده‌نگن و ده‌ڵێن: (من اعتقد أن الأنظمة والقوانین التی یسنها الناس أفضل من شریعة الإسلام، او أن نظام الإسلام لا یصلح تطبیقه فی هذا القرن، أو أنه كان سببا فی تخلف المسلمین، او أنه یحصر فی علاقه المر‌ء بربه، دون أن یتدخل فی شؤن الحیاه الأخری) هه‌ر كه‌سێك وا بزانێ ئه‌و ڕژێم و یاسایانه‌ی مردم دابان ده‌هێنن باشتر‌و قه‌شنگترن له شه‌ریعه‌تی ئیسلام و، دینی ئیسلام هه‌رته‌نیا بۆپته‌و كردنی په‌یوه‌ندی مرۆڤه‌به (په‌روه‌رێنه)وه، وه‌نابێ دین به هیچ كڵوجێ ده‌ستێوه‌رداله‌كارو باری ژیان، یان ناگونجێ له‌م سه‌دانه‌دا ئیسلام براكتیك بكرێت، وه‌یان دینی ئیسلامه بۆته هۆی دواكه‌وتن و به‌جێمانی موسڵمانان…ئه‌وا به‌هه‌ر یه‌كێ له‌و بۆچوونانه دین له ده‌ست ده‌داو، له دین ترازاوه.
بۆیه ئێستا به‌داخ وكه‌سه‌رێكی زۆره‌وه له‌وڵات و ناوچه‌كانی دنیای ئیسلامدا له ناو جیل و پێڕی نووسه‌رو واژه‌وانان و رۆژنامه نووسان داعه‌لمانیه‌كی زۆر هه‌ڵكه‌وتووه، زۆرێكیشیان پێیان ده‌ڵێن بیریار، یان مامۆستای زانكۆ! یان… یان، وخه‌ریكه وای لێ بێت بێ په‌رده ئاڵای عه‌لمانیه‌ت به‌رزه وه‌بكرێت وبێته مایه‌ی بیرتیژی و رۆشنفكری سه‌رده‌م!!
|