|
عه‌لمانییه‌ت ئه‌فسانه و بێناوه‌ڕۆكه
دانراوه له‌لایه‌ن: نه‌به‌ز عەبدولڕەحمان
عه‌لمانییه‌ت ئه‌فسانه و بێناوه‌ڕۆكه
مه‌به‌ست له‌م نووسینه باسكردنی عه‌لمانییه‌ت و به‌راوردكرنی به ئیسلام نییه، چونكه ئیسلام نیگای خوای گه‌وره‌یه و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بێ هه‌ڵه به ئێمه‌ی گه‌یاندووه و هه‌رگیز ئیسلام وێڵی و سه‌رگه‌ردانی هه‌ڵناگرێت. له‌كاتێكدا هه‌ر تێگه‌یشتن و هزرێكی تر جگه له ئیسلام ئاره‌زوو و نه‌فامی و بێناوه‌ڕۆك و ئه‌فسانه‌یه. ئیتر هه‌ر دروشم و ناوێكی هه‌ڵگرتبێت و له هه‌ر سات و شوێنێكیشدا بێت.
بۆیه ئه‌گه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه بۆ عه‌لمانییه‌ت بڕوانین، ده‌بینین ئه‌م كێشه‌یه‌ی باسی ده‌كه‌ین كێشه‌ی (یه‌ك خوا په‌رستییه) كه هه‌موو پێغه‌مبه‌ران بانگه‌وازیان بۆ كردووه و خوای گه‌وره كتێبه‌كانی بۆ ناردۆته خوار، له به‌رامبه‌ریشدا شیرك و نه‌فامی و جه‌هاله‌ت و قسه‌ی به‌تاڵ و كاردانه‌وه‌ی مرۆڤه‌كانه كه له چه‌ند قۆناغێك و له‌ناو گه‌لانێكی دیاریكراوه‌وه به ئێمه گه‌یشتووه .
خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌رانی هه‌ر بۆ ئه‌وه ناردووه؛ تا مرۆڤه‌كان بۆ به‌ندایه‌تیكردنی خوای تاك و ته‌نها بانگ بكه‌ن و هیچ هاوه‌ڵ بۆ په‌روه‌ردگار په‌یدا نه‌كه‌ن. له قورئانی پیرۆزدا هاتووه كه خوای گه‌وره هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی ره‌وانه‌كردووه تا بڵێن : أنه لا اله الا انا فاعبدون { الانبیا‌ء : ٢٥ } واته : كه بێگومان جگه له من ـ خوای گه‌وره ـ هیچ په‌رستراوێك نییه هه‌روه‌ها : أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطاغُوتَ { النحل : ٣٦ } واته : كه ته‌نها خوا بپه‌رستن و دووركه‌ونه‌وه له په‌رستنی هه‌ر په‌رستراوێكی تر ، هه‌ر ئه‌مه‌شه مانای (لا اله الا الله) : به‌ندایه‌تی خوا و دووره په‌رێزی له تاغووت ، خوای گه‌وره ئه‌م مانایه‌ی به‌دوای (ایة الكرسی) شدا باسكردووه : فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى لا انْفِصَامَ لَهَا وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ {البقرة : ٢٥٦} واته : ئینجا هه‌ر كه‌س له رێی بێ بڕوایی بگه‌ڕێته‌وه ـ بێ باوه‌ڕ بێت به هه‌ر په‌رستراوێك جگه له خوا ـ وه بڕوابهێنێت به خوا ، ئه‌وه بێگومان به توندی ده‌ستی گرتووه به ده‌سته‌گییره‌یه‌كی قایمی به‌هێزی وا ـ كه ئیسلام یان ئیمانه‌كه‌یه‌تی ـ كه پچڕان و به‌ربوونی بۆ نییه ، خوای گه‌وره‌ش بیسه‌ری زانایه ، ئه‌مانه‌ی باسمان كردن هه‌مووی به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر مانای شایه‌تمان (لا اله الا الله) كه هه‌موو پێغه‌مبه‌ران له‌گه‌ڵ خۆیان هێناوه، هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كیش باوه‌ڕی به (لا اله الا الله) هه‌بێت و پێی هه‌ستێت و ماناكه‌ی بزانێت ، به هیچ جۆرێك ناگونجێت كۆمه‌ڵگایه‌كی عه‌لمانی بێت، یان عه‌لمانیییه‌ت په‌سه‌ند بكات، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و دوو مه‌سه‌له دژ به‌یه‌ك و جیاوازن، هه‌رگیز ناكرێت ته‌وافوق بكه‌ن. مه‌به‌ستیش له ئه‌فسانه كه له ناونیشانی نووسینه‌كه‌دا هاتووه؛ ئه‌وه‌یه مرۆڤه‌كان وێنه‌یه‌كی داهێنراو و گومڕا جگه له‌و یاسایه‌ی خوای گه‌وره دایناوه بۆ خۆیان درووست ده‌كه‌ن، جا كاتێك ئه‌فسانه‌ی بێ ناوه‌ڕۆك له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا بڵاوده‌بێته‌وه؛ ئه‌و كۆمه‌ڵگایه عه‌لمانییه‌ت قبووڵ ده‌كات، ئه‌و كاته كۆمه‌ڵگا ده‌گۆڕێت بۆ عه‌لمانییه‌ت ئیتر به‌شێك له عه‌لمانییه‌ت په‌یڕه‌و بكات یان عه‌لمانییه‌تی ته‌واو، كه ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردن یان به‌رهه‌ڵستكردنی كۆمه‌ڵگاكه بۆ عه‌لمانییه‌ت ده‌وه‌ستێت. عه‌لمانییه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ناو دیاری بكرێت و بووترێت: عه‌لمانییه‌ت؛ ئه‌وه ئه‌و بیر‌و بۆ چوونه ناسراوه‌یه كه له كیشوه‌ری تاریك (ئه‌ورووپا)دا نه‌شونمای كرد، ئه‌و ئه‌ورووپایه‌ی كه تا ئێستا له تاریكی ده‌رنه‌چووه. ئه‌ورووپییه‌كان سه‌رده‌مێك له مێژووی خۆیان به چاخه‌كانی تاریكی ناو ده‌به‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا له ڕووناكی‌دا بن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌ورووپا هه‌رگیز له تاریكایییه‌كان ده‌رنه‌چووه و سه‌رفرازیش نابێت تاكوو باوه‌ڕ به خوای تاك و ته‌نها نه‌هێنێت و شوێن ئایینی ئیسلام نه‌كه‌وێت، كه خوای گه‌وره هیچ ئایینێكی تر جگه له ئیسلام وه‌رناگرێت. به‌ڵام ئه‌وروپا تا ئه‌مڕۆ بێ سه‌روبه‌رییانه له نه‌فامییه‌وه به‌ره‌و نه‌فامی و له تاریكایییه‌كانه‌وه بۆ تاریكایییه‌كان هه‌نگاو ده‌نێت و كار ده‌كات و به‌رده‌وامه .
ماوه له كۆتاییدا به خوێنه‌ری به‌ڕێز بڵێین دروستبوونی عه‌لمانییه‌ت له ئه‌ورووپا ده‌ره‌نجامی بیركردنه‌وه‌یه‌كی ژیرانه و زانستیی پوخت نه‌بوو، هه‌روه‌ك له ناوه‌كه‌یه‌وه وا دێته پێش چاو یان هه‌ستی پێده‌كرێت، چونكه هه‌رگیز ناكرێ زانست و بیركردنه‌وه‌ی دروست دژ و پێچه‌وانه بن به‌وه‌ی خوای گه‌وره هێناویه‌تییه خواره‌وه. به‌ڵكوو سه‌رهه‌ڵدانی عه‌لمانییه‌ت له ئه‌نجامی چه‌ندین كاردانه‌وه‌ی درێژخایه‌ن بوو، كه ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌ین نیشانی بكه‌ین، ئه‌وه ده‌بێت باس له مێژوویه‌كی دوورودرێژ بكه‌ین، له ساڵی (٣٢٥) ز له‌و كاته‌وه ئیمپراتۆرییه‌تی ڕۆمانی دێته ناو ئه‌وه‌ی پێیده‌وترێت مه‌سیحییه‌ته‌وه* هه‌تا سه‌رده‌می ئێستا‌مان.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پێڕست:
* مه‌سیحییەت: په‌یامی عیسا پێغه‌مبه‌ره سه‌لامی خوای لێبێت. ئینجیل په‌ڕتوكی ئه‌م دینه‌یه و پۆڵسی جووله‌كه ئایینی عیسا‌ی گۆڕی و هه‌ڵیگێڕایه‌وه. جگه له ته‌حریف بیروباوه‌ڕی تریشیان هه‌یه له‌وانه: بیرباوه‌ڕی خوا-به‌سێ-كردن، قه‌شه، زیوار به‌خواكردن و پیرۆزڕاگرتنی خاچ. دوای ئه‌وه‌ی ئیمپراتۆرییه‌تی ڕۆمانیش ده‌ستی له ملی مه‌سیحییه‌ت نا، له‌وكاته‌وه به زه‌بر و كوته‌ك مه‌سیحییه‌تیان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا سه‌پاند به‌تایبه‌تی له ئه‌ورووپادا.
سه‌رچاوه: پێگه‌كانی ئینته‌رنێت.
|