|
کاتێك که عه‌لمانییه‌ت کۆستی ده‌که‌وێت.!
کاتێك که عه‌لمانییه‌ت کۆستی ده‌که‌وێت.!
دانراوه له‌لایه‌ن: نه‌وزاد عه‌لائه‌ددین
عه‌لمانییه‌ت ئه‌و بیره نامۆ و هاورده‌یه‌ی به زۆری زۆرداری به‌سه‌ر جیهانی ئیسلامی‌دا چه‌سپێنراوه، له حاڵه‌تی ئه‌مڕۆی تورکیادا کاتی کۆستکه‌وتنی نزیك بووه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر عه‌بدوڵڵا گوێل له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیدا بیباته‌وه یان سوپا ده‌ست وه‌رداته کاری سیاسی و کۆده‌تایه‌ك بکات، هه‌ر عه‌لمانییه‌ت کۆستی ده‌که‌وێت!
ئه‌گه‌ر بیباته‌وه ئه‌وه وه‌ك خۆیان –عه‌لمانییه‌کانی تورکیا– ده‌ڵێن سه‌رۆکێك حوکمی تورکیا ده‌کات که ژنه‌که‌ی موحه‌جه‌به‌یه!!!
ئای له‌م کۆستکه‌وتنه!!! جارێکی تر سیمای حیجاب ته‌نگ به ده‌روونه نه‌خۆشه‌کانی ئالووده به که‌لتووری دوژمنان و نه‌یارانی ئیسلام هه‌ڵده‌چنێت.
خۆ ئه‌گه‌ر سوپاش به بیانووی پاراستنی ڕژێمی عه‌لمانی و دێمۆکراسی بارودۆخه‌که به هه‌رجۆرێك بشێوێنێت، ئه‌وا هه‌ر به کۆستی عه‌لمانییه‌کان ته‌واو ده‌بێت. چونکه به‌م کاره‌یان ده‌یسه‌لمێنن که عه‌لمانییه‌کان هه‌میشه کاتێك ئیسلامی سه‌رکه‌وێت با به هه‌ڵبژاردن و ئاشتیش بێت، هه‌ر قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ر بۆیان هه‌زم ناکرێت و چاویان به‌رایی نادا‌ت ببینن که پارتێکی ئیسلامی حوکم بکات.
له‌م حاڵه‌ته‌ی ئێستای تورکیادا پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ئه‌گه‌رچی جێی ڕه‌خنه‌ی هه‌ندێك له ئیسلامییه‌کانی تری جیهانی ئیسلامین، به‌ڵام له‌ڕاستیدا نموونه‌ی کارکردنی ئه‌وان له تورکیادا به‌پێی ئه‌و بارودۆخه‌ی ئه‌وێ، ده‌کرێت بوترێت تا ئه‌م ساته نموونه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووه به به‌ڵگه‌ی سه‌رکه‌وتنی پارتی ناوبراو به زۆرترین ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی دواییدا.
هه‌روه‌ها گه‌لی تورکی بۆی ده‌رکه‌وتووه که ئه‌م پارته زۆر سه‌رڕاستتر و کارامه‌تره له هه‌موو پارته عه‌لمانییه‌کانی نێو تورکیا که بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌فه‌ی حوکمی تورکیایان به‌ده‌سته‌وه بووه. ئه‌مه‌ش خۆی بۆ خۆی کۆستێکه بۆ عه‌لمانییه قینله‌دڵه‌کان.
له‌ڕاستیدا نموونه‌ی سه‌رکه‌وتووییی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان په‌یامێکی گه‌وره و پڕبایه‌خی تیایه بۆ هه‌موو عه‌لمانییه‌کانی جیهانی ئیسلامی، که پێیان ده‌ڵێت: عه‌لمانییه‌ت پارچه‌یه‌کی نامۆیه و به نه‌شته‌رگه‌ری دانراوه بۆ جه‌سته‌ی موسڵمانان. هه‌رکاتێك موسڵمانان هۆشیان به‌خۆیاندا بێته‌وه و به‌نجی داگیرکه‌ری جه‌سته و ڕۆحیان به‌ریان بدات، ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه چۆن خۆیانی لێ ڕزگار بکه‌ن به هه‌ر نرخێك بێت.
له‌به‌ر ئه‌وه جێی خۆیه‌تی عه‌لمانییه‌کان به‌خۆیاندا بچنه‌وه و بیر له‌وه بکه‌نه‌وه که بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ئایینی ڕه‌سه‌نی میلله‌ته‌که‌یان و چی تر شوێن كڵاوی بابردووی عه‌لمانییه‌ت نه‌که‌ون.
تورکیایه‌ك که له سه‌رده‌می ئه‌تاتورکه‌وه نوقمی ده‌ریای عه‌لمانییه‌ت و ڕووکردنه خۆرئاوا کراوه و هۆکار نه‌ماوه به‌کار نه‌هێنرا بێت بۆ سڕینه‌وه‌ی هه‌موو سیمایه‌کی ئیسلامه‌تی و رێگا نه‌ماوه نه‌گیرابێته به‌ر بۆ وشكکردنی هه‌موو سه‌رچاوه‌کانی ئیمان و دینداری، به‌ڵام ئه‌وه‌تا دوای ئه‌و هه‌موو چه‌ندین ساڵه پیاوێك به‌هێزترین پاڵێوراوه بۆ سه‌رۆکایه‌تی تورکیاکه‌ی ئه‌تاتورك كه خۆیان واته‌نی ژنه‌که‌ی موحه‌جه‌به‌یه!!!
ئه‌و حیجابه‌ی شێخی نه‌وره‌سی و شێخ سه‌عیدی پیران به‌رگریان لێ ده‌کرد و ژیانیان ته‌رخان کردبوو بۆ پاراستنی ئه‌و په‌یامه‌ی حیجابی هێناوه و به ڕووی دوژمنانی ئیمان و حیجابدا وه‌ستانه‌وه.
ڕه‌نگه سه‌رکه‌وتنی عه‌بدوڵڵا گوێل یان شکستخواردنی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هێنده‌ی خودی پاڵێورانه‌که و ده‌لاله‌ته ڕه‌مزییه‌که‌ی گرنگ نه‌بێت که گه‌وره‌ترین ته‌حه‌ددایه بۆ ئه‌وانه‌ی عه‌لمانییه‌تیان له‌لا بووه به بتێك و ده‌یپه‌رستن و به‌لای ئه‌وانه‌وه وایه ئه‌گه‌ر که‌سێکی وه‌ک گوێل با به‌ڵێنی پاراستنی ڕژێمه‌که‌شی دابێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ئه‌م پیاوه ئیسلامییه ئیتر گه‌وره‌ترین کێشه‌یه و پێویسته ڕێگه‌ی پێ نه‌درێت.
وه‌ك ئاماژه‌م پێ دا ڕه‌نگه شێوازی مامه‌ڵه و سیاسه‌تی پارتی ناوبراو جێی مشت‌ومڕ بێت لای ئیسلامییه‌کانی تر که ئێستا بواری ئه‌و باسه نییه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه نابێت ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێت که عه‌لمانییه‌کانی تورکیا ته‌نانه‌ت به‌و جۆره‌ی ئه‌وانیش ڕازی نین و تا سه‌رئێسقان دژایه‌تییان ده‌که‌ن، که به‌دڵنیایییه‌وه ئه‌و دژایه‌تیکردنه‌ش ته‌نها و ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ئیسلامین و هیچی تر. ئیتر خه‌ڵکانێکی تر له ده‌ره‌وه و له دووره‌وه چی ده‌ڵێن و چۆن ئیسلامه‌تی ئه‌وان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کی تره.
|