|
له كوردستان ئایین له ده‌سه‌ڵات جیا كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌رناگرێ
دانراوه له‌لایه‌ن: ئومێد حه‌مه‌ساڵح
له كوردستان ئایین له ده‌سه‌ڵات جیا كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌رناگرێ
سه‌ره‌تا ئه‌م نووسینه‌م بۆ پشتگیری ئه‌و كه‌س و كه‌مپینه دڵسۆزانه‌یه كه له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان پشتگیری له نه‌گۆڕینی مادده‌ی ٧ ى ڕه‌شنووسی ده‌ستووری كوردستان ئه‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده ئه‌و مادده‌یه لاوازیشه‌و ته‌نها وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌یڕه‌وكردنی ده‌ستوور ئاماژه بۆ شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ئه‌كات، چونكه له واقیعدا له ده‌ستووری كوردستاندا ئیسلام نه‌ك هه‌ر وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵات به‌ڵكوو له هه‌موو كایه‌كانی ژیان دوور خراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌م باسه‌شدا به‌لای منه‌وه گرنگه؛ ڕۆشنكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌یه كه عه‌لمانییه‌ت هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی بانگه‌وازی جیاكردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌وڵه‌ت شكستی خواردووه‌و سه‌ری نه‌گرتووه به تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسلامی‌دا، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌موكوڕی تێڕوانینی عه‌لمانییه‌ت بۆ مرۆڤ و ژیان و ده‌ورووبه‌ر... بۆیه پێم باشه ڕاسته‌وخۆ له چه‌ند خاڵێكدا ئاماژه به هۆكانی سه‌رنه‌گرتنی هه‌وڵی جیابوونه‌وه‌ی ئایین له ده‌وڵه‌ت بكه‌م:
١ـ عه‌لمانییه‌ت چه‌مكێكی ئه‌وروپییه‌و بۆ ڕێگرتن له ده‌سه‌ڵاتی كه‌نیسه په‌یڕه‌و كرا، به‌ڵام له ڕاستیدا زۆرێكی بنه‌ماكانی عه‌لمانییه‌ت باگراوندێكی ئایینی شێوێنراوی نه‌سرانیه‌تیان هه‌یه، باشترین نموونه‌ش ئه‌و وته‌یه‌یه كه گوایه مه‌سیح سه‌لامی خوای لێ بێت وتویه‌تی: (ئه‌وه‌ی هی قه‌یسه‌ره بیده به قه‌یسه‌رو ئه‌وه‌ش هی خوایه بیده به خوا) ئه‌م وته‌یه‌ش چه‌مك و مانای عه‌لمانیبه‌ت بۆ جیابوونه‌وه‌ی ئایین له ده‌وڵه‌ت له خۆ ئه‌گرێت... پاشان له ئه‌وروپاوه عه‌لمانیبه‌ت به ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسلامی گه‌یشت و كۆماری توركیایان وه‌ك نموونه‌یه‌ك بۆ عه‌لمانیبه‌ت له ناوچه‌كه‌دا دامه‌زراند... له توركه تورانی و كه‌مالییه‌كانیشه‌وه بۆ عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌كان گواسترایه‌وه... له جیهانی عه‌ره‌بیشه‌وه بۆ كوردستان هه‌تا ئێستاش وشه‌ی عه‌لمانییه‌ت به كوردی نییه‌و هه‌ر به عه‌ره‌بییه‌كه‌ی به‌كارئه‌هێنرێ، به‌ڵكوو زۆرێك له ڕۆشنبیره عه‌لمانییه كوردییه‌كان وشه‌ی عیلمانیه‌تیان به هه‌ڵه له جیاتی عه‌لمانییه‌ت به‌كارئه‌هێنا، هه‌تا ڕۆشنبیره ئیسلامییه‌كانى كوردستان بۆ یه‌كه‌م جار بڵاویانكرده‌وه كه عه‌لمانییه‌ت له عیلم واته زانسته‌وه نه‌هاتووه‌و په‌یوه‌ندی به زانسته‌وه نییه.
ئیتر چۆن چه‌مكێك دیاری دوژمن بێت و ته‌نانه‌ت ناوه‌كه‌شی به كورد نامۆ بێت، كه‌ی ڕه‌وایه به‌رگری لێبكرێ و چۆن په‌یڕه‌وكردنی سه‌رئه‌گرێ.
٢ ـ ئیسلام له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ستووری خوای گه‌وره‌یه، ئه‌گه‌ر پیاده‌بكرێ هه‌ر ئه‌و ئه‌توانێ سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵات و ژیان و گوزه‌رانی ته‌نانه‌ت غه‌یره مسوڵمانه‌كانیش بێت، چونكه ئیسلام تاكه ئایین و ده‌ستووره كه دژایه‌تی سرووشتی مرۆڤه‌كان نه‌كات و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له درووسترین شێوه‌یدا ڕێكبخات به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی مرۆڤ و گۆڕانی كۆمه‌ڵگه فه‌رامۆش بكات، هه‌روه‌ها ئیسلام چه‌مكێكه بۆ په‌یڕه‌وكردنی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مه‌ش له هیچ ده‌ستوورێكی سه‌رزه‌مینی و هیچ ئاینێكی تردا نابینی... له كاتێكدا عه‌لمانییه‌ت هه‌ر وه‌ك عه‌لمانییه ئه‌وروپییه‌كان ئه‌ڵێن: عه‌لمانییه‌ت چه‌مكێك نییه بۆ پیاده‌كردنی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵكوو ته‌نها هه‌وڵی مرۆڤه بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگه، بێگومان ئه‌مه‌ش تاوانێكی گه‌وره‌یه له مرۆڤه‌كان ئه‌كرێت چونكه مه‌رج نییه هه‌موو گۆڕانێك چاك بێنێت و له خزمه‌تی خۆشگوزه‌رانی مرۆڤایه‌تیدا بێت ئیتر چۆن ئه‌بێت سه‌رچاوه‌ی ده‌ستووری ده‌وڵه‌ت گۆڕانكارییه‌كانی كۆمه‌ڵ بێت.
٣ ـ ئه‌گه‌ر عه‌لمانییه‌ت سه‌رچاوه‌ی خۆشگوزه‌رانی مرۆڤ بووایه، له ماوه‌ی ٨٠ ساڵی ته‌مه‌نیدا مرۆڤایه‌تی تووشی ئه‌و هه‌موو كاره‌سات و ڕووداوه جه‌رگبڕانه نه‌ئه‌كرد، ئه‌گه‌ر عه‌لمانییه‌ت سه‌ری بگرتایه جیهانی ڕۆژئاوا باوه‌شی به ئایینی شێوێنراوی نه‌سرانیه‌تدا نه‌ئه‌كرد، ئه‌وه‌تا له سه‌رتاپای جیهانی ڕۆژئاوادا بزوتنه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ ئایین هه‌یه، له یه‌كه‌م گه‌وره وڵاتی ئه‌وروپادا كه ئه‌ڵمانیایه پارتی دیموكراسی مه‌سیحی فه‌رمانڕه‌وایه، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی ئه‌وروپا جیاوازی له نێوان ئایینه‌كان ناكات، بۆچی ناسنامه‌ی ئیسلامی توركیا ئه‌كاته بیانوو بۆ ڕێنه‌دان به توركیا تا بچێته یه‌كێتی ئه‌وروپاوه؟ ئه‌گه‌ر بنه‌ماكانی نه‌سرانییه‌ت سه‌رچاوه‌ی په‌رله‌مانه‌كان و سیاسییه‌كانی رۆژئاوا نه‌بن، بۆچی جۆرج بۆشی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌سه‌ره‌تای په‌لاماردان و داگیركردنی وڵاتی مسوڵماناندا جه‌نگی پیرۆزى خاچ په‌رستی له دژ ئیسلام ڕائه‌گه‌یه‌نێ؟
٤ ـ ئه‌وه توركیای دراوسێی كوردستان و نموونه‌ی عه‌لمانییه‌تی ڕۆژئاوا كه ٨٠ ساڵ زیاتره شه‌ریعه‌تی ئیسلامی له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی جیاكردۆته‌وه، كوا دادپه‌روه‌ری له توركیا، كوا مافی ٢٠ ملیۆن كورد، كوا دیموكراسی، كوا مافی مرۆڤ؟ ئایا ئه‌گه‌ر عه‌لمانییه‌ت كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌رهه‌م ئه‌هێنێ بۆچی عه‌سكه‌رتاچێتییانه له‌گه‌ڵ كورد‌و ئیسلامیه‌كان ئه‌جوڵێته‌وه؟ ئایا ئه‌گه‌ر عه‌لمانییه‌ت ئازادی تاك ده‌سته‌به‌ر ئه‌كاو دژایه‌تی بیروباوه‌ڕی خه‌ڵكی توركیا ناكات بۆچی ئه‌و هه‌موو دژایه‌تییه‌ی ئیسلام و مسوڵمانان له‌و وڵاته‌دا ئه‌كات؟ ئه‌گر دیموكراسییه‌ت له توركیا به‌ر قه‌راره بۆچی به‌و شێوه‌یه سیاسه‌تی تۆقاندن له به‌رامبه‌ر پارته ئیسلامییه‌كان وه‌رئه‌گرن؟ ئه‌وه ئه‌نجامی زیاد له ٨٠ ساڵ ته‌مه‌نی عه‌لمانییه‌ته له توركیادا، پێویستیشه به‌رپرسانی كوردستان بزانن له دیوه‌خانی توركیا چ باسه، ئه‌مڕۆ دوای ئه‌زموونی تاڵی عه‌لمانییه‌ت له توركیادا به تایبه‌تی له كوردستانی باكووردا خه‌ڵكی به گشتی به ئاگا هاتوونه‌ته‌وه‌و به‌ڕۆشنی و به ئه‌زموون بۆیان ده‌ركه‌وت كه ته‌نها ئیسلام زامنی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی مرۆڤ و ڕێزی ئافره‌ته، خۆش گوزه‌رانی هه‌موو چین و توێژه‌كانیش ته‌نها له ده‌ستووری خوای گه‌وره‌دایه.
٥ ـ ئه‌و كه‌سه‌ی بێ ئینساف نه‌بێ و نه‌ترسێ له‌وه‌ی به تیرۆریست تاوانبار بكرێ، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه له ئه‌وروپا یان ئه‌مریكادا ژیان به‌سه‌ر به‌رێت، ئه‌وه‌ی به ئاشكرا لا ڕوون ئه‌بێ كه عه‌لمانییه‌ت ته‌نانه‌ت له ڕۆژئاواشدا واقیعی نییه:
عه‌لمانییه‌كان ئه‌ڵێن ئه‌بێ ده‌سه‌ڵات هیچ جیاوازییه‌ك له ته‌عامول له‌گه‌ڵ هه‌موو ئایینه‌كان نه‌كات، به‌ڵام ئایا ئه‌وه واقیعی ڕۆژئاوایه؟ ئه‌وان ئه‌ڵێن نابێت هیچ ئاینێك ڕه‌سمی بێت ئه‌گه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵگه یه‌ك ئاینییش بن، به‌ڵام له ڕۆژئاوادا نه‌سرانییه‌ت ڕه‌سمییه‌و له‌هه‌مان كاتیش‌دا دان نانێن به‌وه‌ی ئیسلام ئاینێكی ڕه‌سمی بێت هه‌رچه‌نده ژماره‌ی مسوڵمانان له ئه‌وروپادا له ٣٠ ملیۆن تێپه‌ڕیوه، ئه‌وان ئه‌ڵێن عه‌لمانییه‌ت ئه‌رزییه‌تێكی ئازاده بۆ ڕه‌خنه‌گرتن به تایبه‌تی بۆ كه‌سێك بیه‌وێت ڕه‌خنه له ئایین بگرێت، به‌ڵام ئایا ئه‌مڕۆ كه‌س ئه‌توانێ ڕه‌خنه له ده‌وڵه‌تی جووله‌كه بگرێ؟ یان یه‌كسه‌ر به تۆمه‌تی دژایه‌تیكردنی ڕه‌گه‌زی سامی تۆمه‌تبارئه‌كرێ و قۆڵ به‌ست ئه‌كرێ.
٦ ـ له كوردستانیشدا هه‌ردوو پارته گه‌وره‌كه(پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان) دوو پارتی عه‌لمانین و سه‌رانیان زۆربه‌یان ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌وروپییان پێیه‌و ڕه‌نگه وڵاتی ئه‌وروپی نه‌مابێ نه‌یان بینیبێ، ساڵه‌های ساڵه شه‌ڕی ئیسلام ئه‌كه‌ن و لافی عه‌لمانییه‌ت و پێشكه‌وتووخوازی لێئه‌ده‌ن، به‌ڵام كوا دیموكراسیه‌تیان، كوا مافی مرۆڤ، كوا ئازادی، ئایا كه‌س ئه‌توانێ ئه‌گه‌ر خۆیان ڕێی پێنه‌ده‌ن ڕه‌خنه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی یه‌كێك له‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه(بارزانی و تاڵه‌بانی) بگرێ، ئایا هه‌ر بۆ ئێواره‌كه‌ى خۆی له ئاسایش نابینێته‌وه؟ ئیتر نازانم كامه‌یه ئه‌و عه‌لمانییه‌ته‌ی باس ئه‌كرێ و چۆن سه‌ر ئه‌گرێ؟
٧ـ له كۆتایدا نازانم عه‌لمانیه‌تێك نارده‌ی دوژمنانی كورد بێت، دژی خواست و ماف و بیروباوه‌ڕی خه‌ڵكی كوردستان بێت، به‌ڵكوو دۆستی ته‌زویرو دوژمنی ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤ و ژیان و ده‌ورووبه‌ر بێت... چۆن و كه‌ی ڕه‌وایه ته‌عامولی له‌گه‌ڵ بكرێت؟ كه‌ی ویژدانه كه‌مپینی بۆ درووستبكرێ و پشتگیری بكرێ؟
ئیتر نازانم كه‌ی ئێمه په‌ند وه‌رئه‌گرین و تاكه‌ی دوای كڵاوی بابردوو ئه‌كه‌وین؟
|