|
عه‌لمانی كێیه و چۆن ده‌یناسیته‌وه؟
دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام
عه‌لمانی كێیه و چۆن ده‌یناسیته‌وه؟
له‌م ڕۆژگاره‌دا كه هزرو ژیاری ڕ‌ۆژئاوا له‌به‌ر زۆر هۆكار كه ئێسته جێی باس نییه، زاڵ و سه‌ركه‌وتووه به‌سه‌ر دنیادا، به تایبه‌ت گه‌لانێك خاڵی به‌رگرییان لاوازه، كه‌سانێك هه‌ن به چاویلكه‌ی ڕ‌ۆژئاوا ده‌بینن و ویست و ئیراده‌ی خۆیان له ده‌ست داوه، ده‌بینین له‌ملاولاو له هه‌ندێ میمبه‌رو شوێنه‌وه بانگه‌شه‌ی عه‌لمانییه‌ت ده‌كرێت و وا له‌و خه‌ڵكه تێ ده‌گه‌یه‌نن كه عه‌لمانییه‌ت چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌كانی ئێمه‌ی پێیه‌و مه‌رهه‌می سه‌ر برینه، به جیاكردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌سه‌ڵات ئیتر هه‌رچی كێشه‌و گرفتی كۆمه‌ڵگا هه‌یه هه‌مووی چاره‌سه‌ر ده‌بێت و كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد‌و بێ ئایین دروست ده‌بێت و ئه‌م دنیایه ده‌كه‌نه بۆ شوێنكه‌وتوانیان ده‌كه‌نه ئه‌و به‌هه‌شته موسڵمانه‌كان باسی ده‌كه‌ن.
ئه‌مانه‌ش جۆراو جۆرن، هه‌یانه به ته‌واوی له هه‌موو به‌هایه‌كی ئایینی داڕنراوه‌و به ئاشكرا ئاڵای بێباوه‌ڕی و بێ ئایینی هه‌ڵكردووه‌و له گه‌ڵ ڕه‌وتی دوژمنانی گه‌ل و وڵات و هاوڵاتیانی خۆیدا ئاڕاسته‌یه‌و له‌و شوێنه‌وه شه‌ن ده‌كات بای ڕۆژ ئاوا هه‌ڵده‌كات، ئه‌مانه‌ش كه‌سانێكی كه‌من له ناو كۆمه‌ڵداو بیرۆكه‌كانیان جێی قبوڵ نییه‌و پێگه‌و ئه‌رزشێكی وایان نییه.
چینی دووم ئه‌وانه‌ن كه به زاراوی ئیسلامی پێیان ده‌وترێت دووڕوو، واته له دڵه‌وه له گه‌ڵ بێباوه‌ڕو دوژمنانی ئیسلامدان، به‌ڵام له‌سه‌ره‌وه جار جار بۆ ڕووپامایی و له خشته بردن ده‌ڵێن ئێمه‌ش موسڵمانین و باوه‌ڕمان به خوا هه‌یه‌و ڕه‌نگه له بۆنه‌و ئاهه‌نگه ئیسلامییه‌كانیشدا به‌شداری بكه‌ن، ئه‌مانه مه‌ترسییان زیاتره‌و ده‌توانن زۆرترینی خه‌ڵكی بێ ئاگا‌و ساویلكه له خشته به‌رن.
ئه‌مڕۆ كه‌سانێك هه‌ن خۆیان به عه‌لمانی ده‌زانن و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ملاشه‌وه ده‌ڵێن ئێمه دژ به ئایین (مه‌به‌ستیشیان له ئایین ئیسلامه) نین و عه‌لمانییه‌ت بیرۆكه‌یه‌كی بێ لایه‌نه و جیاوازی ناخاته نێوان ئایینه‌كانه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ناخه‌وه بێاندوێنیت ده‌بینیت باوه‌ڕیان به هیچ ئایینێك نییه‌و به سه‌ختی دژایه‌تی فه‌رمانه‌كانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌كه‌ن و بۆیان بلوێت هه‌ركه‌س بانگه‌ی حوكمی خوا بكات له زیندانه‌كانی توند ده‌كه‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك خوێنه‌ری موسڵمانی كورد‌و ئه‌وانه‌ش كه به‌و ناوه بریقه‌داره فریوخواردوو بوون، بزانن بابای عه‌لمانی كێیه‌و به كێی ده‌وترێت عه‌لمانی، ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه ده‌خه‌ینه ڕوو:
عه‌لمانیی: ده‌بینی باوه‌ڕی به بونی خوایه‌ك هه‌یه، به‌ڵام ده‌ڵێت هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان ئایین و ژیانی مرۆڤدا نییه، هه‌روه‌ك باوه‌ڕی وایه كه ژیان ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی ئه‌زموونی ڕه‌ها پێك هاتووه.
عه‌لمانیی: ئه‌و به‌ها ڕۆحی و ئه‌خلاقیانه‌ی سه‌رجه‌م ئایینه‌كان بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌كه‌ن، به كۆمه‌ڵه به‌هایه‌كی سه‌لبی و نێگه‌تیفی ده‌زانێت و ده‌ڵێت ئه‌وانه هۆی دواكه‌وتنی كۆمه‌ڵن ده‌بێت یان نه‌مێنن یان گه‌شه‌یان پێ بدرێت و له‌و قاوغه‌دا نه‌مێننه‌وه.
عه‌لمانیی: به‌رده‌وام له پێگه‌كانی خوێندن و شوێنه گشتی و تایبه‌تییه‌كانیدا، بانگه‌شه‌ی ڕوتبوونه‌وه‌ی ئافره‌تان و تێكه‌ڵاوبوونی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ده‌كات و ده‌ڵێت نابێت هیچ جۆره له جیاكردنه‌وه‌و دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌ك له نێوان كوڕ‌و كچ، ژن و پیاودا هه‌بێت.
عه‌لمانیی: ده‌ڵێت هه‌موو كه‌سێك ئازاده له په‌یوه‌ندی به‌ستنی جنسی له‌گه‌ڵ ئه‌وی تردا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ژن و مێردایه‌تیشدا بێت، كارێكی سرووشتییه‌و نابێت هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م تێركردنی ئاره‌زووی مرۆڤه‌كاندا دابنرێت.
عه‌لمانیی: خێزان و بنه‌ماكانی خێزان به پاشماوه‌ی ڕابووردوو ده‌زانێت و وه‌ك كۆسپێك له به‌رده‌م پێشكه‌وتن و مودێرنیزمیدا سه‌یر ده‌كات و بانگه‌شه‌ى تێكه‌ڵاوی كچ و كوڕ‌و ژن و پیاو به شێوه‌ی تایبه‌ت و له شوێنی تایبه‌تدا ده‌كات.
عه‌لمانیی: ده‌ڵێت نابێت ئایین (مه‌به‌ست ئیسلامه) ده‌ستبخاته كاروباری سیاسه‌ته‌وه، له‌ولاشه‌وه بانگه‌شه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای فه‌ره‌نسی یان هه‌ر یاسایه‌كی تر ده‌كات و پێی وایه یاسای ڕ‌ۆژئاوا له‌سه‌رو هه‌موو شتێكه‌وه بێت، تا سه‌ر ئێسقان دژایه‌تی ئیسلام ده‌كات، له‌ولاشه‌وه تا ئه‌ژنۆ كڕنووش بۆ ڕۆژئاوا‌و یاساكانی ڕ‌ۆژئاوا ده‌بات.
عه‌لمانیی: ده‌ڵێت: ئایین ته‌نها په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ (ئه‌گه‌ر ویستی) و خواكه‌یه‌تی و نابێت له چواردیواری مزگه‌وتدا زیاتر بێته ده‌رێ، دژاو نه‌یاره به هه‌موو بنه‌ماو بناغه‌كانی ئیسلام و به ڕه‌هایی دژی فه‌رمان و ده‌ستووره‌كانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره.
عه‌لمانیی: به زانایانی ئیسلام ده‌ڵێت پیاوانی ئایینی و پێی وایه نابێت له هیچ كاروبارێكی ژیاندا ڕۆڵیان ببێت و له ناو كۆمه‌ڵ و جه‌ماوه‌ردا هیچ به‌هاو نرخێكیان نه‌بێت.
عه‌لمانیی: پێی وایه شه‌ریعه‌تی ئیسلام و هه‌موو ته‌عالیمه ئاسمانییه‌كان درێژ بۆوه‌ی یاسا‌و شه‌ریعه‌ته كۆنه‌كانی وه‌ك یاسای ڕ‌ۆمانی و حه‌مورابی و ئه‌وانی ترن و كۆن بوون و دژ‌و پێچه‌وانه‌ن به ژیانی هاوچه‌رخ.
عه‌لمانیی: هه‌موو ئایینه‌كان وه‌لا ده‌نێت و زۆر له مرۆڤه‌كان ده‌كات كه بۆ ئه‌وه‌ی له ناو كۆمه‌ڵدا مافی ژیانیان هه‌بێت ده‌بێت باوه‌ڕیان ته‌نها به ئایینی عه‌لمانیی هه‌بێت ئه‌نا شوێنیان په‌راوێزو ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه.
عه‌لمانیی: بێ هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی و شاره‌زایی ورد، هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌موو جێگیر‌و سه‌وابتێكی ئیسلامی و به هیچ جۆرێك ئاماده‌ی نیقاش و گفتوگۆ نییه له‌سه‌ری و بڕیاڕی پێش وه‌ختی داوه كه ئیسلام و حوكمی ئیسلام جێی موناقه‌شه‌و گفتوگۆ نییه، به‌مه‌ش دنیایه‌كی دكتاتۆری ده‌خوڵقێنێت و ژیان له هه‌وادارانی ئایین ده‌كاته گرتوخانه‌یه‌كی گه‌وره و ناهێڵێت هه‌ناسه بده‌ن، (عه‌لمانییه‌كانی تونس نموونه‌یه‌كی بچووكی ئه‌م عه‌لمانییه‌ته‌ن كه ته‌نانه‌ت مرۆڤه‌كان ئازاد نین سه‌رپۆشیش بكه‌نه سه‌ریان)
عه‌لمانیی: هه‌ر باسی ئیسلام و حوكمێكی ئیسلامیت كرد، ئه‌بینیت ڕه‌گی لاملای به‌رز ئه‌بێته‌وه قه‌ڵس و دڵته‌نگ ئه‌بێت و به توندی دژایه‌تی ده‌كات، ده‌ڵێت ئه‌مه كۆنه‌وه به‌ڵكی ئه‌م سه‌رده‌مه نایه‌ت، له‌گه‌ڵ دنیای هه‌وچه‌رخدا پێك نایه‌ته‌وه، ئه‌م شایه‌نی جێبه‌جێكردن نییه .... هتد.
عه‌لمانیی: هه‌میشه خۆی له ڕیزی دووڕوو نه‌یارانی ئیسلامدا ده‌بینێته‌وه‌و هه‌موو شتێك له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیدا ده‌كاته قوربانی.
عه‌لمانیی: هه‌میشه دژ‌و به‌رهه‌ڵستكاره بۆ جێبجه‌كێردنی فه‌رمانه‌كانی خوا له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی سنوورشكێنیان كردووه وه‌ك زیانكه‌رو دزو ... هتد، ده‌بینیت هه‌میش له ژێر په‌رده‌ی ئازای بیروڕادا هه‌وڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی فاحیشه‌و به‌ره‌ڵایی ده‌دات و ده‌ڵێت ئه‌مه پێویستی سه‌رده‌مه‌و ناتوانین بێ ئه‌وه بژین، بۆ نمووونه: زیناكردن كه هه‌موو ڕه‌وشتێكی نزمی مرۆڤه‌و هه‌م كۆمه‌ڵگه‌ش وێران ده‌كات و وه‌چه‌و نه‌وه‌ی مرۆڤ له‌ناو ده‌بات و هه‌موو كه‌سانی خاوه‌ن ژیر له‌سه‌ری كۆكن: بابای عه‌لمانی به‌رگری لێ ده‌كات و داوای كردنه‌وه‌ی شوێنی فاحیشه‌كاری و به‌ره‌ڵایی ده‌كات و به دیارده‌یه‌كی مۆدێڕنی سه‌رده‌می ده‌زانێت.
عه‌لمانیی: داوای یه‌كسانی نێوان پیاو و ئافره‌ت ده‌كات له هه‌موو شتێك‌دا بێ له‌چاوگرتنی ئه‌و گشته جیاوازییانه‌ی له نێوان ئه‌و دوو ڕه‌گه‌زه‌دا بۆ به‌رده‌وامبوونی ژیان فه‌راهه‌م هاتووه، بانگه‌شه ده‌كات كه بێ هیچ سانسۆر‌و بنامه‌یه‌ك ژنان بڕۆنه ده‌ره‌وه‌و تێكه‌ڵاوی پیاوان ببن و بنه‌مایه‌كی دروست بۆ ژیانی خێزانی نه‌مێنێت.
عه‌لمانیی: ئاواتی گۆڕین و نه‌هێشتنی یاساكانی ئیسلامه، جا هه‌ر یاسا‌و ده‌ستورێكی تر جێی ئه‌گرێته‌وه گرنگ نییه، ئاماده‌یه ملكه‌چی یاسای مه‌ده‌نی سویسری یان یاسای تاوانی ئیتالی یان یاسای بازرگانی ئه‌ڵمانی یان یاسای تاوانی فه‌ره‌نسی یان هه‌ر یاسایه‌كی تر، گرنگ لای ئه‌و ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر په‌یڕه‌و و یاسای ئیسلام نه‌بێت.
عه‌لمانیی: كه‌سێكه دژ به خواستی زۆرینه‌ی میلله‌ته‌كه‌ی و له پێناو به‌رجه‌سته‌كردنی ئایینی عه‌لمانییه‌تدا ئاماده‌یه هه‌موو ڕێگایه‌كی دروست و نادروست بگرێته به‌ر.
عه‌لمانیی: هه‌ر ئه‌وه‌نده قسه‌كانی به بریقه‌و باقن تا ده‌گاته ده‌سه‌ڵات و پێگه‌كه‌ی توند ده‌كات، ئه‌وكات بۆ خۆی فه‌رمانڕه‌واو حاكمی ڕه‌هایه، خۆی پاشای سه‌ر ته‌خته، خۆی ده‌ستوورو یاسا دانه‌ره،خۆی ئه‌ووه‌ڵ و ئه‌خیره، خوی كولفی كوله‌و تاكه سه‌ركرده‌و ده‌مڕاسته، وه‌یل و داماویش بۆ كه‌سانێك به‌رهه‌ڵستی ده‌كه‌ن و ملی بۆ ناده‌ن.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
له ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته سوود له پێگه‌ی (صید الفوائد) وه‌رگیراوه.
|